به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 8 / 2017
روانینی رۆژ20 / 8 / 2017
خۆپێشاندان20 / 8 / 2017
فیلم و دیکومنت20 / 8 / 2017
سیمینار20 / 8 / 2017
اخبار20 / 8 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا20 / 8 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی سێ شەممە ٢٢/٠٨/٢٠١٧
بەرنامە ی دوو شەممە ٢١/٠٨/٢٠١٧
بەرنامە ی یەک شەممە ٢٠/٠٨/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
وتاری دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ
پەیامی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ١٠ ساڵەی دامەزرانی کورد کاناڵ
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - پێشمەرگە بێناوەکانی نیشتمان
رەنگاڵە
کۆریادی ٢٨ی گەلاوێژ ساڵرۆژی فەرمانی جیهادی خومەینی
قسەکانی دوکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆڕیادی ٢٨ی گەلاوێژ لە شاری هەولێر
هه‌واڵه‌کان
موحسین ئێژه‌یی هه‌ڕه‌شه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی له‌ مووسه‌وی و که‌ڕووبی کرد 4 / 10 / 2010 غولام موحسین ئێژه‌یی دادستانی گشتی ئێران، له‌ لێداونیکدا هه‌ره‌شه‌ی له‌ میر حوسه‌ین مووسه‌وی و مێهدی که‌رووبی کردوو ئاگاداری کردونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. دادستانی گشتی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ په‌روه‌نده‌ی مووسه‌وی و که‌رووبی کراوه‌یه‌، ناوبراو رایگه‌یاند: که‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ناره‌زایه‌تییه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن به‌شداریان کردوه‌ حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان بۆ ده‌رچووه‌و به‌شێکیان بۆ کێشانی سزاکانیان ره‌وانه‌ی زیندان کراون. موحسین ئێژه‌یی، جیا له‌وه‌ی نارازیان به‌ ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری به‌ ئاژاوه‌گێڕ ناوهینا، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێکردوون که‌ ئه‌گه‌ر له‌و کارانه‌ی کردوویانه‌ په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌و تۆبه‌ نه‌که‌ن، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی دیکه‌ هه‌ڵسووکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ. پێویسته‌ بگوترێ، کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژایه‌تی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌که‌ن و به‌ ئاژاوه‌گێڕیان ناودێنن، له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێک هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌کان په‌لاماری ماڵی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز یه‌ک له‌وان که‌رووبیان داوه‌، له‌لایه‌کی دیکه‌ رێبه‌رانی نارازیان به‌ ئاکامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری، ئه‌حمه‌دینژاد به‌ سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک ناناسن. شایانی باسه‌ چاودێرانی رووداوه‌کانی ناوخۆی ئێران باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ئاشکرایانه‌ی به‌رپرسان وه‌ک هه‌ره‌شه‌ له‌ مووسه‌وی و که‌رووبی که‌ ده‌بێ تۆبه‌ بکه‌ن و داوای په‌شیمان بوونه‌وه‌یان لێده‌که‌ن، مه‌ترسیه‌کی جیدییه‌ له‌سه‌ر رێگای خه‌باتی ئازادیخوازان و مافخوازانی نێوخۆی ئێران و ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ی به‌رپرسان په‌یامێکه‌ بۆ به‌ربه‌ره‌کانی دژی هه‌رچه‌شنه‌ کرده‌وه‌یه‌کی ئێعترازی.