به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 5 / 2017
ژیان و خەبات20 / 5 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان20 / 5 / 2017
اخبار20 / 5 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا20 / 5 / 2017
هەواڵەکان13 / 5 / 2017
روانینی رۆژ13 / 5 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ٢٦/٠٥/٢٠١٧
بەرنامەی پێنج شەممە ٢٥/٠٥/٢٠١٧
بەرنامەی چوار شەممە ٢٤/٠٥/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی هاوخه‌میی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕانسه
هه‌ڵبژارده‌
رامان - میوانی بەرنامە :کاک هاشم رۆستەمی
ئاهەنگی نەورۆزی ١٣٩٦بەرانبەر بە٢٧١٧ی کوردی ئاوایی مێسوورا و ناوچەی کامیاران بەشی یەکەم
پرسی رۆژ - سەفەری ترامپ بۆ عەرەبستان میوانی بەرنامە : کاک عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
کاوش -نگاهی بر انتخابات اخیر ایران مهمان برنامە : آقای ناصر باباخانی نویسندە و تحلیلگر سیاسی
هه‌واڵه‌کان
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وڵاتانی ئوروپایی له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تێرۆریستی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ هۆشیار کرده‌وه‌. 4 / 10 / 2010 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ڕۆژ یه‌کشه‌ممه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند که‌ به‌ پێی ئه‌و ئاگادارییانه‌ی ‌به‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ گه‌یشتووه‌، مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌وه‌، دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی و هاووڵاتیانی ئه‌مریکا له‌ وڵاتانی ئوروپایی ڕوو له‌ زیاد بوونه‌. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا‌ داوا له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریکا ده‌کات که‌ له‌ کاتی سه‌فه‌ر کردندا ئاگاداری خۆیان بن و به‌و په‌ڕی هۆشیارییه‌وه‌ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بکه‌ن. له‌و به‌یاننامه‌یه‌ دا به‌ ئاماژه‌ به‌ هێرشه‌کانی پێشووی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده‌‌ دژ به‌ خه‌ڵکانی سڤیل، ڕای گشتی له‌ ئه‌گه‌ری داڕشتنی پلانی هێرش کردنه‌وه‌ سه‌ر جێگه‌ و بنیاته‌ گه‌شتوگوزارییه‌کان له‌ هه‌موو ئوروپا ئاگادار ده‌کاته‌وه‌. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێ گشت ئامرازه‌کانی هاتووچۆ و گه‌یاندن، وه‌ک هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ڕێگه‌ ئاوی و هه‌واییه‌کان له‌ مه‌ترسی جیددی دان و ده‌بێ به‌ ته‌واوی بخرینه‌ ژێر چاوه‌دێری قوورسه‌وه‌. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، وڵاتانی بریتانیا، فه‌ڕانسه‌، ئه‌ڵمان و حکومه‌تی چێک، ئاشکرایان کرد که‌ مه‌ترسی ئه‌و هێرشانه‌ زۆر جیددیه‌ و ده‌بێ به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌ بکه‌ین. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا داوای له‌ دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ کردووه‌ که‌ له‌ سه‌فه‌ر کردن بۆ وڵاتانی فه‌ڕانسه‌ و ئه‌ڵمان خۆبپارێزن، چونکه‌ به‌ وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، مه‌ترسی له‌و دوو وڵاته‌ زۆر له‌ وڵاتانی دیکه‌ زیاتره‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ هاووڵاتیانی بریتانیایی له‌ چوون بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌، تا کاتی ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ خۆ بپارێزن. جگه‌ له‌و ٤ وڵاته‌، وڵاتانی دانمارک، سوید و نۆرویژێش له‌ ڕێگه‌ی راگه‌یه‌نه‌کانه‌وه‌ هاووڵاتیانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ له‌ ئارادابوونی مه‌ترسی هێرشی تێرۆریستی هۆشیار کرده‌وه‌. شه‌وی ڕابردوو ته‌له‌فزیۆنی کاناڵی ١ی سوید، به‌ ئاماژه‌ به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێکی نه‌خوازراو وریا کرده‌وه‌.