به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان25 / 3 / 2016
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان25 / 3 / 2016
گۆرانی کوردی 25 / 3 / 2016
گۆرانی کوردی 25 / 3 / 2016
هەواڵەکان18 / 3 / 2016
بەرنامە تایبەتییەکان 18 / 3 / 2016
گەشتەکانی ئەودیوی چیا18 / 3 / 2016
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ٢٨/٠٣/٢٠١٧
بەرنامەی دوو شەممە ٢٧/٠٣/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ٢٦/٠٣/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
هەڵسەنگاندن و پێزانینمان لە ئاست پەیامە پیرۆزەکانی "نەورۆزی جامانەکان"
خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان سەبارەت بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانەی "بووعەلی"
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - بەبۆنەی دەرچوونی ٧٠٠ە مین ژمارەی کوردستان
پرسی رۆژ - نەرۆزی جامانەکان میوانی بەرنامە : کاک قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
رەنگاڵە
هەڵسەنگاندن و پێزانینمان لە ئاست پەیامە پیرۆزەکانی "نەورۆزی جامانەکان"
هه‌واڵه‌کان
بارودۆخی ناله‌باری کورده‌کانی سورییه‌ 5 / 10 / 2010 بەرپرسێکى پایه‌به‌رزی پارتى یەکیه‌تیی دیموکراتى کورد لە سووریا ڕایگەیاندوه‌ کە حکوومەتى بەعسى سووریا بەشێوەیەکى زۆر مەترسیدار مامەڵە لەگەڵ کوردەکانى باشوورى ڕۆژئاواى کوردستان دەکا و هەوڵى سڕینەوەى ناسنامەیان دەدات. ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتى یەکیه‌تیی دیموکراتى کورد لە سووریا ڕەخنەی لەکۆمەڵگه‌ى نێودەوڵەتیش گرتوه‌ کە چاوپۆشى لەو هەموو زوڵم و زۆردارییە دەکەن له‌م پێوه‌ندییه‌دا ڕێنێسانس نیوز بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ مەحموود محەمەد ناسراو بە " ئەبو سابیر"، ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى یەکیه‌تیی دیموکراتى کورد لە سووریا لە لێدوانێک دا سەبارەت بە ڕەوشى کوردەکانى باشوورى ڕۆژئاواى کوردستان، ئاماژەى بەخراپیى ژیان وگوزەرانى ئەوکوردانە کردوه‌ و گوتویه‌تى که‌ گەلى ئێمە لەو پارچەیەى کوردستان لە دۆخێکى زۆر دژواردا ژیان بەسەر دەبەن، ئەوکوردانە جگە لەوەى لە هەژارییەکى زۆردا دەژین، هاوکات حکومەتیش هیچ چەشنە هاوکارییەکیان ناکا و نەک هەر هاوکاریشیان ناکات، به‌ڵکوو بارى ژیانیشى قورستر کردوون. مەحموود محەمەد ناسراو ئه‌وه‌شی روون کردۆته‌وه‌ که‌ ئێستا سیاسەتى بەعەرەبکردنى ناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستان بەشێوەیەکى مەترسیدار لە ئارادایە، حکومەتى سووریا بەهەموو شێوەیەک هەوڵى گۆڕینى بارى دیمۆگرافى ئەو پارچەیەى کوردستان دەدا. ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتى یەکیه‌تیی دیموکراتى کورد لە سووریا سەبارەت بە هەڵوێستى کۆمەڵگه‌ى نێودەوڵەتى لەهەمبەر ئەو سیاسەتەى حکومەتى سووریا کە دەرهەق بەکوردەکان پەیڕەوى دەکا، رایگه‌یاند که‌ "کۆمەڵگه‌ى نێودەوڵەتى بەداخەوە لەسەربنەماى پاراستنى بەرژەوەندییەکانیان سیاسەت دەکەن و زۆرجار چاوپۆشى لەو هەموو زوڵم و زۆردارییە دەکەن کە حکومەتى شۆڤێنى عەرەبى سووریا لەبەرامبەر کوردەکانى ڕۆژئاواى کوردستان پەیڕەوى دەکات. بەگوێرەى هەندێک ئامارى نافەرمى، زیاتر لە 2 میلیۆن و 700 هەزار کورد لە باشوورى ڕۆژئاواى کوردستان دەژین، کە حکومەتى سووریا بەبیانووى نابەجێ، ڕەگەزنامەى ئەو وڵاتەى لە زیاتر لە 400 هەزار کوردى ئەو پارچەیەى کوردستان ئه‌ستاندۆتەوە.