به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان24 / 6 / 2017
روانینی رۆژ24 / 6 / 2017
دیداری تایبەت24 / 6 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا24 / 6 / 2017
اخبار24 / 6 / 2017
هەواڵەکان17 / 6 / 2017
روانینی رۆژ17 / 6 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٦/٠٦/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ٢٥/٠٦/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٢٤/٠٦/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراو له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پلینۆمی شه‌شه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان
په‌یامی هاوخه‌میی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک عه‌زیز محه‌ممه‌د
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ -دەرهاویشتەکانی سیاسەتێکی چەپەڵ
دیداری تایبەت - لێکدانەوەی گۆرانکارییەکانی ناوچە وپرسی دێموکراتەکان میوانی بەرنامە : کاک مستەفا مەلوودی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
گەشتەکانی ئەودیوی چیا - ئاوایی نەسڵ
ڕامان -کاریگەریی چالاکی سەلەفیەکان لە سەر گۆتاری نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداریی د. هێمن سەیدی شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان بڕگەی دووهەم: وتارێک لە ژێر نیوی کورد و هێژنۆنی مەزهەبی برگە‌ی فەزای مەجازی: چەند بابەتی گرنگی کاربەرانی رۆژهەڵاتی
هه‌واڵه‌کان
چاره‌نووسی گیراوه‌کانی ئاوایی " نێ" ی شاری مه‌ریوان هه‌روا ناروونه‌ 5 / 10 / 2010 زیاتر له‌ 50 رۆژه‌ چه‌ندکه‌سێکی خه‌ڵکی ئاوایی " نێ" ی شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراون، به‌ڵام چاره‌نووسیان تا ئێستا هه‌روا ناروونه‌. ناوه‌ندی هه‌واڵده‌ریی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ 8 کوردی خه‌ڵکی ئاوایی "نێ"ی شاری مه‌ریوان زیاتر له‌ 50 رۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراون و له‌ ژووری تاکه‌ که‌سیه‌کانی زیندانی ئیتلاعات دان، به‌ڵام تا ئێستا ناوه‌نده‌ بڕیار به‌ده‌سته‌کان چاره‌نووسی ئه‌که‌سانه‌یان به‌ ناروونی هێشتۆ‌ته‌وه‌. به‌همه‌ن فه‌تاح زاده‌، بورهان دره‌خشانی، بڕیار کاوه‌ خسروی له‌ رێکه‌وتی 23 ی گه‌لاوێژی ئه‌وساڵ له‌ ئاکامی په‌لامارێکی هێزه‌ ئه‌منیه‌تی و چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌رکراون و ماڵه‌که‌نیان پشکێندرا و بێحورمه‌تییه‌کی زۆریان به‌ بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری ئه‌و که‌سانه‌دا کرد. هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان چه‌ند رۆژ دوای ئه‌م په‌لاماره‌یان هه‌ر له‌ ئاوایی نێ چه‌ند که‌سێکی دیکه‌یان به‌ناوه‌کانی ئه‌میر کاوه‌، موسلیح به‌ده‌خش و موختار ئه‌فشار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتی و سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌رکران، هه‌ر له‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکرانی سه‌ره‌رۆیانه‌ی لاوانی کوردا ئه‌م هێزانه‌ی کۆماری ئیسلامی که‌سێکی دیکه‌یان به‌ ناوی مه‌حموود مه‌ردانی دوای ئه‌وه‌ی بانگیان کردوه‌ته‌ ناوه‌ندی ئیتلاعاتی مه‌ریوان، ده‌ستبه‌سه‌ریان کردوه‌. شایانی باسه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه‌ چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌ندی ئیتلاعات و ئۆرگانه‌ به‌رپرسه‌کانیان کردوه‌ به‌ڵام تا ئێستا وڵامێکی روونیان له‌ لایه‌ن ئه‌و ناوه‌ندانه‌وه‌ پێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانیی خۆیان له‌ چاره‌نووسی رۆڵه‌ گیراوه‌کانیان ده‌ربڕیوه‌، داوایان له‌ ناوه‌نده‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و چالاکانی مافی مرۆڤ کردوه‌ که‌ هه‌وله‌کانیان بۆ روون بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و که‌سانه‌ بخه‌نه‌ گه‌ر.