به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 8 / 2017
روانینی رۆژ20 / 8 / 2017
خۆپێشاندان20 / 8 / 2017
فیلم و دیکومنت20 / 8 / 2017
سیمینار20 / 8 / 2017
اخبار20 / 8 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا20 / 8 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ٢٥/٠٨/٢٠١٧
بەرنامە ی پێنج شەممە ٢٤/٠٨/٢٠١٧
بەرنامە ی پێنج شەممە ٢٤/٠٨/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
وتاری دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ
پەیامی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ١٠ ساڵەی دامەزرانی کورد کاناڵ
هه‌ڵبژارده‌
ژان و ژیان - میوانی بەرنامە : کاک مستەفا شێخە نووسەر
روانینی رۆژ - پێشمەرگە بێناوەکانی نیشتمان
رەنگاڵە
کۆریادی ٢٨ی گەلاوێژ ساڵرۆژی فەرمانی جیهادی خومەینی
هه‌واڵه‌کان
گوێزرانه‌وه‌ی گیراوێکی سیاسیی کورد بۆ به‌ندی 4 ی گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج 5 / 10 / 2010 گیراوی سیاسی کورد ره‌زا شه‌ریف بۆکانی که‌ له‌ به‌ندی 2 گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ره‌، له‌ بارودۆخێکی خراپی جه‌سته‌یی دایه‌ و ‌ بۆ به‌ندی 4 ی ئه‌و گرتووخانه‌یه‌یان‌ راگواستوه. هه‌واڵده‌ریی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ هێرانا بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌م گیراوه‌و سیاسییه‌ی کورد له‌ 15 بانه‌مه‌وری ئه‌وساڵه‌وه‌ له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌و بۆ گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج گوێزرابۆوه‌. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه،‌ گیراوی سیاسیی کورد ره‌زا شه‌ریف بۆکانی له‌ بارودۆخێکی خراپی جه‌سته‌یی دایه‌و دوێنێ دووشه‌ممه‌، 12 ی ره‌زبه‌ر له‌ به‌ندی 2 ی زیندانه‌وه‌ ‌ بۆ به‌ندی 4 گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج گوێزراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م گیراوه‌ سیاسیه‌ی کورد له‌و ماوه‌یه‌یدا که‌ ده‌ستبه‌سه‌ربووه‌ خراوه‌ته‌ ژێر تووندترین شێوه‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و رووحییه‌وه‌و ئه‌مانه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بووه‌ که‌ مه‌ئموورانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئیتلاعات ئه‌و ‌گیراوه‌یان خستۆته‌ ژێر فشاره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئێعترافی ته‌له‌ویزیۆنی لێ وه‌ربگرن. شایانی باسه‌ که‌ گیراوانی سیاسیی کورد که‌ له‌گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج دا راگیراون له‌بارودۆخێکی خراپی جه‌سته‌یی و بێهداشتیدا به‌سه‌رده‌به‌ن و به‌رپرسانی زیندانیش هه‌موو کێشه‌ی ئه‌م گیراوانه‌ پشت گوێ ده‌خه‌ن.