به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 9 / 2017
وتەکان16 / 9 / 2017
چالاکی هێزی پێشمەرگە 16 / 9 / 2017
اخبار16 / 9 / 2017
هەواڵەکان9 / 9 / 2017
تەوار9 / 9 / 2017
اخبار9 / 9 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٣/٠٩/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ٢٢/٠٩/٢٠١٧
بەرنامەی پێنج شەممە ٢١/٠٩/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی شاری بانه
په‌یامی پیرۆزبایی مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی جێژنی قوربان
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - دارمانی ئەخلاقی و لە کۆمەڵگە و خۆدزینەوە لە بەرپرسایەتییەکان
رامان - میوانی بەرنامە : كاك سمایل بازیار كادری دێرینی حیزبی دێموكرات و مامۆستای زانكو
روانینی رۆژ - گڕگرتنی ئێرانییەکان لە پای چ خۆفێکە؟
کۆمسای - ئەرک و مافی ژن لە کۆمەڵگەی کوردەواری دا
هه‌واڵه‌کان
سکاڵانامه‌ی دوو به‌ندکراوی سیاسیی کورد 7 / 10 / 2010 دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی، لە دوو سکاڵانامەی جیاواز دا، باسیان له‌و ئازار و مەینەتیانه‌ی خۆیان کردوه‌ که‌ له‌ به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ‌دا به‌ سه‌ریان هاتوه‌. حەمەدەمین ئاگوشی و جەماڵ رەحمانی، دوو زیندانیی سیاسیی کورد له‌و سکاڵانامه‌یه‌یان دا باسیان لەو ئەشکەنجە و ئازارانە کردوه‌ کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دا چاشتتویانه‌ و هاوکات پەردە لە سەر سیاسەتی هەڵاواردنی دەسەڵاتی ئێران بە سەر زیندانیانی کورد دا لادەدەن جه‌ماڵ ره‌حمانی چالاکی مه‌ده‌نی له‌ نامه‌ سه‌ر ئاواڵاکه‌ی دا نووسیویه‌تی که‌ من کوردێکی خه‌ڵکی کوردستانم و ته‌مه‌نم 29 ساڵه‌. ساڵی 85 ده‌ستم به‌ چالاکی مه‌ده‌نی کردوه‌، له‌ 25 جۆزه‌ردانی 87 دا له‌ په‌لامارێکی هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌کان بۆ سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خوێندکاران له‌ ئێسفهان‌ ده‌ستبه‌سه‌رکرام، له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌یان لێ ده‌کردم و ئه‌و فشاره‌یان خستبۆ سه‌رم که‌ براکه‌شم ئێعدام ده‌که‌ن. ئه‌م چالاکه‌ مه‌ده‌نییه‌ی کورد له‌ درێژه‌ی نامه‌که‌ی دا نووسیویه‌تی که‌ نێوه‌شه‌وێک نیگابانی زیندان هات و به‌ زۆرچاوی به‌ستم و بردمییه‌ ژێرزه‌مینی زیندانه‌که.‌ ده‌یانه‌ویست که‌ لێکۆڵینه‌وه‌م لێ بکه‌ن، به‌ڵام هه‌ر له ‌سه‌ره‌تاوه‌ شه‌پ و پێلاقه‌و لێدان و بێحورمه‌تی بوو. من جیا له‌ خۆم و براکه‌م، کچه‌ دۆسته‌که‌شم ده‌ستبه‌سه‌رکرابوون وبه‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کردم که‌ ئه‌گه‌ر قسه‌ نه‌که‌م ئه‌وا براکه‌م ئێعدام ده‌کرێ و خۆشه‌ویسته‌که‌شم سوکایه‌تی پێ ده‌کرێ. له‌ نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵای دیکه‌ دا گیراوێکی سیاسیی دیکه‌ی کوردی مه‌حکووم به‌ ئێعدام، له‌ گرتووخانه‌ی ورمێ باسی له‌و ئازارومه‌ینه‌تیانه‌ی‌ کردوه‌ که‌ له‌ زیندان دا به‌ره‌ورووی بۆته‌وه‌. محه‌مه‌د ئه‌مین ئاگوشی له ‌سه‌ره‌تای نامه‌که‌ی دا نوسیویه‌تی که‌، من محه‌مه‌د ئه‌مین ئاگوشی مامۆستای خانه‌ نشین کراو 5 منداڵم هه‌یه،‌ به‌ڵام به‌ تۆمه‌تی سیخوری بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا له‌ له‌یه‌ن دادگای نیزامیی ورمێ وه‌ حوکمی ئێعدامم به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. له‌ درێژه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا هاتووه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرێک له‌ تاوانه‌کان پێناسه‌یه‌کی روونیان بۆ نه‌کراوه‌ یه‌ک له‌وان تاوانی محاربه‌یه‌ یا یاساکانی تاوانه‌کانی هێزه‌ چه‌کداره‌کان ئه‌م تاوانانه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی روونیان بۆ کرابێ بوه‌ته ‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێک به‌م هۆیه‌وه‌ به‌ره‌ورووی سزای مردن ببنه‌وه‌. ئه‌م گیراوه‌ سیاسیه‌ به‌ ره‌خنه‌گرتن له‌و هه‌ڵاواردنانه‌ی له‌ ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌کانی کۆماری ئیسلامیدا هه‌یه‌ ده‌ڵێ، لقێکی دادگای ئینقلاب مووسه‌ویانی دادگایی کرد که‌‌ ئه‌ندامێکی پله‌ به‌رزی هه‌یئه‌تی وتوویژی به‌رنامه‌ ناوکییه‌کانی ئێران بوو و به‌ڵگه‌و دێکۆمێنته‌ زۆر نه‌هێنییه‌کانی له‌به‌رده‌ست دابوو. وا باس ده‌کرا که‌ موسه‌وی ده‌بێ ئه‌وانه‌ی دابێته‌ دوژمنانی ئێران و ئیتلاعاتیش سیخور بوونی ناوبراوی پشت راست کرده‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌وپه‌ڕهه‌که‌ی سزای 2 ساڵ زیندانیان بۆ دیاری کرد، به‌ڵام هه‌رله‌م پێوه‌ندییه‌دا لقێکی دیکه‌ی دادگای ئینقلاب من به‌ تۆمه‌تی سیخوری بۆ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دادگایی کرد وسزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاندم. ئه‌مه‌ له‌کاتێک دایه‌ که‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌هێنیی له‌ به‌رده‌ست دا نه‌بووه‌و و هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌کم بۆ وه‌ده‌ست که‌وتن یا راگرتنی ئه‌و به‌ڵگانه‌ نه‌بووه‌ محه‌مه‌د ئه‌مین ئاگوشی له‌ کۆتایی نامه‌که‌یدا نووسیویه‌تی که‌ من شانازی 30 ساڵ خزمه‌تم هه‌یه‌ له‌ قوتابخانه‌کانی سه‌ربه‌ ئاموزش و په‌روه‌رش له‌ شاری پیرانشار و زۆر که‌سم بۆ ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ پێ گه‌یاندووه‌، به‌ڵام ئێستا ئاوا وڵامم ده‌درێته‌وه‌.