به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 1 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان20 / 1 / 2018
سروودی شۆرشگێری 20 / 1 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان20 / 1 / 2018
سروودی شۆرشگێری 20 / 1 / 2018
وێنەکان دەدوێن20 / 1 / 2018
اخبار20 / 1 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٨/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی چوار شەممە ١٧/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی سێ شەممە ١٦/٠١/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
هەڵوێستمان بەرانبەر بە هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرین لە رۆژاوای کوردستان
پەیامی دەفتەری سیاسیی حدک بە بۆنەی یادی 72 ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان
هه‌ڵبژارده‌
پێكهێنانی “ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان”
یەک ساڵەی کۆچی دوایی کەسایەتیی پڕ خزمەت کاک فەتاح کاویان
بەرێوەچوونی رێورەسمی دووی رێبەندان - سوئێد بەشی ١
کاوش - فروپاشی اجتماعی واقتصادی جامعە منجر بە فروپاشی سیاسی
هه‌واڵه‌کان
دوو ڕۆژنامه‌نووسی ئاڵمانی له‌ ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کران 12 / 10 / 2010 ناوه‌ندی هه‌واڵ: به‌ گویره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌کان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌واڵی گرتنی دوو ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی پشتڕاست کرده‌وه‌. ڕامین مێهمان په‌رست،ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران، له‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک دا بۆ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ، وێڕای پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی ئه‌و دوو که‌سه‌ ئاڵمانییه‌، ئه‌وانی به‌ سیخوڕی بۆ دوژمانی ئێران و ئیسلام تاوانبار کرد و ڕایگه‌یان که‌ ئه‌و دوو که‌سه‌ په‌یوه‌ندییان‌ به‌ وته‌ی ئه‌و به‌ دژی شۆڕشه‌وه‌ هه‌بووه‌ و هۆی سه‌ره‌کی گرتنیشیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ گومانی سیخوڕی بۆ دژبه‌رانی نیزامی ئیسلامییان لێ ده‌کرێ. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ت ئێران له‌ دریژه‌ی قسه‌کانی دا ڕایگه‌ند: ئه‌و دوو که‌سه‌ به‌ ویزای گه‌شتیارییه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو ئێران نه‌ک به‌ ویزای ڕۆژنامه‌نووسیه‌وه‌، به‌ڵام هاوکات ویستوویانه‌ که‌ له‌گه‌ڵ کوڕێکی "سه‌کینه‌ محمه‌دی ئاشتیانی" که‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری ئێرانه‌وه‌ سزای به‌ردبارانی به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ وتووێژ بکه‌ن. ئه‌و کاره‌ی ئه‌و دوو که‌سه‌ نایاسییه‌ و هه‌ر بۆیه‌ له‌ کاتی وتووێژه‌که‌ دا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئاسایشی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون. شاره‌زایانی کاروباری ئێران پێیان وایه‌ که‌ تۆمه‌تی سیخوری ئه‌و دوو ئه‌ڵمانییه‌وه‌ ره‌نگه‌ له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێ که‌ هه‌ردووکیان تێکه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵ " خاتوو مینا ئه‌حه‌دی" وته‌بێژی کومیته‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی پێشگیری له‌ سزای به‌رباران هه‌بووه‌ و هه‌ر ئه‌ویش بوو که‌ یه‌که‌م جار هه‌واڵی گرتنیانی به‌ ڕاگه‌یێنه‌ گشتییه‌کان ڕاگه‌یاند. پێویست به‌ گووتنه‌ که‌ پێشتر مینا ئه‌حه‌دی به‌ هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاندبوو که‌ جگه‌ له‌و دوو که‌سه‌ ئه‌ڵمانییه‌، کۆڕێکی سه‌کینه‌ محمه‌دی ئاشتیانی به‌ناوی " سه‌جاد" و تاریزه‌که‌شی به‌ناوی " هۆته‌ن کیا" له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌ سه‌ر کراون.