به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان27 / 8 / 2017
تەوار27 / 8 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان27 / 8 / 2017
اخبار27 / 8 / 2017
هەواڵەکان20 / 5 / 2017
ژیان و خەبات20 / 5 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان20 / 5 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ٢٨/٠٥/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٢٧/٠٥/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ٢٦/٠٥/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی هاوخه‌میی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕانسه
هه‌ڵبژارده‌
سمینارێک سەبارەت بە خەسار ناسیی هەڵبژاردنەکانی ئێران
کۆری شێعری شاعیران " ‌هاوژین سڵێوە " و " ریازعەزیز " گوندی هەرمۆتە کۆیە
تەوار - ژیان و خەباتی ژنە تێکۆشەر خاتوو فاتمە بێتووشی
ڕێورەسمی ساڵانەی خەڵاتی ماملێ سوئێد
هه‌واڵه‌کان
بڕانه‌وه‌ی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر لاوێکی 15 ساڵه‌ی کورددا 14 / 10 / 2010 به‌ندکراوێکی سیاسی کورد، به‌ناوی "جه‌مال ئه‌مین زاده‌" که‌ له‌ ته‌مه‌نی ١٥ ساڵییه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی و هاریکاری حیزبه‌ سیاسییه‌کانی دژ به‌ ڕژیمی ئیسلامی له‌ لایه‌ن هێزه‌ دژی گه‌لییه‌کانی ڕژیمی تارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌، ماوه‌یه‌کی زۆره‌‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی گونبه‌دی کاووس، به‌ بێ مۆله‌تی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ بێ ئاگاییه‌کی ته‌واو دا ماوه‌ی زیندانیه‌که‌ی تێپه‌ڕ ده‌کات. جه‌مال که‌ له‌ لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه‌ سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌ سه‌ر دا سه‌پێندراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی دایک و باوکی کۆچی دواییان کردوه‌‌، ئیتر خاوه‌ن هیچ که‌سێکی دیکه‌ نیه‌ که‌ له‌ به‌ندیخانه‌ دا سه‌ردانی بکات و هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و لاوه‌ خۆڕاگره‌ کورده‌ له‌و په‌ڕی بێ ئاگایی دا ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ ژێرفشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تی و ئیتلاعاتییه‌کان دایه‌. هه‌واڵده‌ری کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌، ئه‌و لاوه‌ کورده‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ که‌س نه‌بووه‌ پێوشوێنی دۆسییه‌که‌ی بگرێ، هه‌موو ماوه‌ی زیندان و ته‌نانه‌ت دادگاییه‌که‌‌شی به‌ بێ بوونی پاریزه‌ر تێپه‌ڕاندووه‌. ناوبراو ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌ی شاری گونبه‌دی کاووس دایه‌ که‌ سه‌ره‌تایی ترین ئامرازه‌کانی ژیانی لێ ده‌ست ناکه‌وێت. ئه‌م گیراوه‌ کورده‌ تێکه‌ڵ به‌ کۆمه‌ڵێک زیندانی دیکه‌ کراوه‌ که‌ زۆریان له‌ سه‌ر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گیراون. به‌ گویره‌ی یاسا و ڕێسا نیوده‌وڵه‌تییه‌کان جه‌مال ده‌بێ له‌ به‌ندیخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ گیراوانی سیاسیدا بێت که‌ به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کانی پارێزه‌ری مافی زیندانییه‌وه‌ چاوه‌دێری بکرێت.