به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 12 / 2017
بەرنامە تایبەتییەکان 16 / 12 / 2017
سروودی شۆرشگێری 16 / 12 / 2017
بەرنامە تایبەتییەکان 16 / 12 / 2017
اخبار16 / 12 / 2017
هەواڵەکان9 / 12 / 2017
دیداری تایبەت9 / 12 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٦/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ١٥/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی پێنج شەممە ١٤/١٢/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ڕاگەیەندراو کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین ئەحمەد ئاغای خاڵتاوێ
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
هه‌ڵبژارده‌
پێشمەرگەکانی دالاهۆ
سەرماوەزانە -میوانی بەرنامە : هونەرمەند کاک رێبوار حەسەنی
کاوش - دانشجوو صدای تاریخ در برابر حکم سیاسی مهمان برنامە : آقای پژمان قبادی پیشمرگە حیزب دموکرات کوردستان
سمینارێک سەبارەت بە ڕۆژی ئاڵای
هه‌واڵه‌کان
ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور: بارودۆخی رۆژنامه‌نووسانی ئێران له‌چاو ساڵی پار خراپتره‌ 21 / 10 / 2010 به‌ پێی راپۆرتی ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور، ره‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ ئێراندا ئه‌مساڵ له‌چاو‌ ساڵی رابردوو خراپتره‌. ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنوور له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی دا جارێکی دیکه‌ په‌نجه‌ی تاوانی بۆلای کۆماری ئیسلامی درێژکرده‌وه‌ و وه‌ک پێشێلکه‌ری بنه‌ماکانی ئازادی رۆژنامه‌ نووسی و مافی رۆژنامه‌ نووسانی ناوبرد. ئه‌ وڕێکخراوه‌یه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٢ی زایینییه‌وه‌ هه‌موو ساڵێک به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی راپۆرتێک سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ئازادی ڕۆژنامه‌ نووسی و بڵاوکراوه‌کان‌، ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌ قاو ده‌دات که‌ پێشێلی ماف و ئازادی ڕاده‌برینی خه‌ڵک ده‌که‌ن و ڕێگه به‌ هاووڵاتیان و به‌ تایبه‌ت ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یاندنکارانی وڵاته‌که‌یان ناده‌ن به‌ ئازادی کاری خۆیان بکه‌ن. ئه‌م ساڵیش هه‌روه‌ک ساڵانی پێشوو،10 وڵاتی دیکتاتۆری جیهان له‌ ڕێزی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ دابوون که‌ ناوی 175 وڵاتی له‌ سه‌ر نووسرابوو.‌ له‌ ڕیزی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌ وڵاتی فینلاند بۆ بوونی ئازادی و له‌ ڕیزی خواره‌وه‌ش، وڵاتانی دیکتاتۆری وه‌ک ئێران، ئیریتێریا، کوره‌ی باکوور و تورکه‌مه‌نستان، چین، میانمار، سوریه‌، یه‌مه‌ن، سودان و ڕواندا بۆ پێشێلکاری ئازادییه‌کانی رۆژنامه‌ نووسان و پێشگیری به‌چالاکی رۆژنامه‌نووسی به‌رچاو ده‌که‌ون. له‌و ڕاپۆرته‌ دا بارودۆخی چاپه‌مه‌نی و ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌خراپ وه‌سف کراوه‌ و له‌و ناوه‌چه‌یه‌ش ئێران وه‌ک سالانی پێشوو به‌ ئالا هه‌‌ڵگری سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگه‌ به‌ دژی ڕۆژنامه‌نووسان له‌قه‌ڵه‌م دراوه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش که‌ ئینتێرنیت و ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی وه‌ک سه‌ته‌لایت به‌کار دێنن له‌ زه‌برو زه‌نگه‌کانی کۆماری ئیسلامی بێ نسیب نه‌بوون. له‌ ساڵی 2005 ی زایینی به‌ دواوه‌ بارودۆخی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ ئێراندا به‌ شیوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر که‌وتۆ‌ته‌ ژێر کارتێکه‌ری بڕیاره‌کانی حکومه‌ت، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌رساڵه‌ و پله‌یه‌ک تا دوو پله‌ له‌ ئاسته‌ی ساڵی ڕابردوو دابه‌زیوه‌. بۆ وێنه‌ ساڵی 2005 پاش به‌ ده‌سه‌لات گه‌یشتنی ئه‌حمه‌دی نژاد ئێران له‌ پله‌ی 164 وه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ پله‌ی 167.