به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 1 / 2018
روانینی رۆژ13 / 1 / 2018
تەوار13 / 1 / 2018
اخبار13 / 1 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان13 / 1 / 2018
هەواڵەکان6 / 1 / 2018
خۆپێشاندان6 / 1 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٨/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی چوار شەممە ١٧/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی سێ شەممە ١٦/٠١/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندی خۆپێشاندانەکان لە ئێران
هه‌ڵبژارده‌
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
فراخوان :نگذارید جمهوری ‌اسلامی ‌ایران، بیش از این ناراضیان در بند را بە ‌قتل برساند
وێنەکان دەدوێن ٦
روانینی رۆژ - ڕووحانی لە کوێوە و، بۆ کێ قسە دەکا؟!
هه‌واڵه‌کان
مه‌حمود عوسمان: به‌بێ‌ كورد كه‌س ناتوانێت له‌ عێڕاق داحكومه‌ت پێك بهێنێت 25 / 10 / 2010 دوکتور مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی پارلمانی عێڕاق له‌ سه‌ر لیستی کوردستانی دووپاتی كرده‌وه‌ که‌ هیچ لایه‌ن‌و قه‌واره‌یه‌كی‌ عێراقی‌ به‌بێ‌ به‌شداریكردنی‌ كورد ناتوانێ حكومه‌تی‌ نوێ‌ پێك بهێنێ. دوکتور مه‌حمود عوسمان ده‌لی ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی غه‌یره‌ کورد له‌توانایان دابوایه‌ که‌ به ‌بێ‌ كورد حكومه‌ت پێكبهێنن، ئه‌وا ماوه‌یه‌كی‌ زۆربوو ئه‌و كاره‌یان کردبوو. دوکتور مه‌حمود عوسمان پێی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ داگرته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر خواسته‌كانی‌ كورد جێبه‌جێ نه‌كرێن‌و به‌نوسراو دان به‌و داخوازییانه‌ دا نه‌نرێت، ئه‌وا کورد به‌شداری‌ له‌حكومه‌ت دا ناكا. ناوبراو له لێدوانێکی دا‌ بۆ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ نێوخۆی‌ کوردستان ڕوونی كرده‌وه‌ که‌ كورد قورساییه‌كی‌ زۆری‌ له‌هاوکێشه‌کانی عێراقدا هه‌یه‌‌و هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به‌بێ‌ به‌شداریكردنی‌ كورد، حكومه‌تی‌ نوێ‌ پێكبهێنێ و فراکسیۆنی كوردیش سووره‌ له‌سه‌ر داخوازییه‌كانی،‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ داواكاریی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه. دوکتور مه‌حمود عوسمان زیاتر ڕوونی كرده‌وه که‌ لایه‌نی‌ كوردی‌ به‌شداری‌ له‌حكومه‌تێك دا ناكا، كه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ عێراق تێیدا به‌شدارنه‌بن، چونكه‌ حكومه‌ته‌كه‌ بێهێزده‌بێت‌و ناتوانێت داخوازییه‌كانی‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێڕاق جێبه‌جێ‌ بكات. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که‌ ئێستا دوو كاندید بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش مالكی‌‌و ئه‌یاد عه‌لاوین، به‌ڵام ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ش له‌ ئارادایه‌ كه‌ عێراقییه‌ له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری دا سازش بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ بكا، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ كورد دژی‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌، چونكه‌ ئیئتیلافی‌ كوردستانی‌ سووره‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار.