به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٦٠٧٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٥٠٧٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٤٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
کۆمسای -ڤیسوودڤێو کۆپڕی ساڵڕۆ وشەهید بییەی د.قاسملووی
لە ئینترنێەوە ١٠٣
خوەر نیشان - ٢٩ ساڵ پاش تێرۆری د.قاسملوو میوانی بەرنامە : کاک زەمان فەیلی رۆژنامە نووس / هولەند
رەنگاڵە
هه‌واڵه‌کان
کۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حدک له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی که‌مپینی ئاشتی و یه‌کبوون 27 / 10 / 2010 ناوه‌ندی هه‌واڵ- سوید: له‌ ڕێکه‌وتی ٢٤ ـ ١٠ ـ ٢٠١٠ له‌ سه‌ر بانگهێشتی که‌مپینی ئاشتی و یه‌کبوون، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ شاری ئورێبرۆ به‌ به‌شداری به‌رپرسی که‌مپینی ئاشتی و یه‌کبوون به‌رێز کاک بابه‌عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر و چه‌ند که‌س له‌ به‌رێوه‌به‌ران وکادرو هاوکاره‌کانی ئه‌و که‌مپینه‌ له‌ لایه‌ک و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جێگری بەرپرسی کۆمیتەی بەڕیوەبەری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌رێز کاک سه‌عید بەگ‌زاده‌ ئه‌ندامی ڕێبه‌ری حیزب و چه‌ند که‌س له‌ ئەندامانی رێبەری و کادره‌کانی حیزب پێکهات. هه‌روه‌ک له‌ ناوی که‌مپین را دیاره‌ ئه‌م که‌مپینه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێک نزیک کردنه‌وه‌ی حدک و حدکا لە لایەن کۆمەلێک لە ئەندامانی چالاک و دڵسۆزی حیزب ده‌ستی به‌کار کردووه‌. نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ سه‌ر داوای که‌مپین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م که‌مپینه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیالۆگ و گفتوگۆ له‌ سه‌ر پرسی چۆنیه‌تی مامله‌ کردن له‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێکی گرینگ و هه‌ستیار کۆبوونه‌وه‌. به‌رێز کاک بابه‌عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر وێرای خستنه‌ ڕووی چه‌ند پێشنیارێک بۆ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی هه‌ر دوو لای دێموکرات، باسی له‌ گرینگی یه‌کگرتن و ده‌ست نیشان کردنی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان کرد و پاش وردبوونه‌وه‌ له‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی‌دار به‌ درێژه‌دان به‌ دانیشتنه‌کان و ئاڵ‌وگۆری بیرورای له‌گه‌ڵ یه‌کتر بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگای چارە کێشەکان و فەراهەمکردنی جەوێکی لە بار بۆ دانیشتنی هەردووکی لای دێمۆکرات به‌ ئه‌رکی که‌مپینی ئاشتی و یه‌کبوونی زانی و له‌و په‌یوه‌ندی‌یه‌دا گووتی به‌ هه‌موو توانامانه‌وه‌ ده‌بێ پرۆسه‌ی کاری هاوکاری نێوان دێموکراته‌کان به‌ره‌و پێش به‌رین و خۆمان بۆ سه‌ر فه‌سڵێکی دیکه‌ی کار بۆ یه‌کبوون ئاماده‌ بکه‌ین. پاشان به‌رێز کاک سه‌عید بەگ‌زاده‌ بە نوێنەرایەتی حیزب، وێرای ماندوو نه‌بوونی له‌ چالاکی و کاره‌کانی که‌مپین، ئاماژه‌ی به‌ هەڵوێستی روونی حیزب لە پەیوەندی دەگەڵ نزیک بوونەوە و هاوکاری و لا بردنی کۆسپەکانی رێگای بەینی هەردووک لای دێمۆکرات کرد و ئامادە بوونی حیزبی بۆ باس و لێداون و هاوکاری راگەیاند. پاشان ئاماژەی بە وته‌کانی کاک بابه‌عه‌لی کرد و کارەکانی کەمپینی بەرز نرخاند و گوتی وه‌ک حدک له‌ ئاست یه‌کبوون و ئاشتی دا ئاماده‌گی ته‌واومان هه‌یه‌ و ئاماژەی بە وڵامی داخوازی و نامه‌کانی پێشووی که‌مپین کرد کە له‌ لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ له‌ کاتی خۆی دا وه‌ڵامیان پێدراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها گوتی دانیشتن بۆ دیالۆگ و ئاڵ‌وگۆری بیرورا‌ له‌ سه‌ر پرسێکی گرینگی وه‌ک پێکه‌وه‌ کارکردن و لێک نزیک بوونه‌وه‌ که‌ خه‌ڵک په‌سه‌ند و سه‌رده‌میانه‌یه‌ به‌ درووست ده‌زانین، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک حدک له‌ ئاست ئه‌م پرسه‌ دا ناتوانین بێ‌ده‌نگی هه‌ڵبژێرین و هه‌روا چاوه‌روانی ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌کانی دیکه‌ بین. به‌شدارانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ی وه‌ک ڕۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ی‌یه‌کانی گه‌لی کورد و هاوکاری نێوان ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نی‌یه‌کانی هەردووک لایان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هێنایه‌ به‌رباس، له‌م به‌شه‌ش دا هه‌ئیه‌تی حیزب بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوکاری و لێک نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ حدکا و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی به‌ ئه‌رینی وه‌سف کرد و بۆ له‌نێو بردنی که‌ش‌وهه‌وای ساردی نێوان دێموکراته‌کان بوونی که‌مپینی به‌ ده‌سکه‌وتێکی باش ناوبرد و به‌ ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی ‌زانێ که‌ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ هه‌رچی هاوکاری زیاتر له‌ نێوان که‌مپین و لایه‌نه‌کانی دێموکرات. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ دوای ٣ کاتژمێر باس‌وخواستی جۆراوجۆر له‌ که‌ش‌وهه‌وایێکی دۆستانه‌ دا کۆتایی پێهات. هه‌ئیه‌تی که‌مپینی ئاشتی و یه‌کبوون پێکهات بوو له‌ به‌رێزان: کاک بابه‌عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر، که‌ریم حا‌جی ڕه‌سووڵی، دیاکۆ شێخ‌ئاغایی، سه‌ید عه‌لی هاشمی و عه‌لی پاڵانی هه‌ئیه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهات بوو له‌ به‌رێزان: کاک سەعید به‌گزادە، ئیقباڵ سەفەری، رەحیم محەممەدزادە، حەمەرەسوڵ کەریمی و محەممەد ئیسماعیلی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حدک