به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 1 / 2018
روانینی رۆژ13 / 1 / 2018
تەوار13 / 1 / 2018
اخبار13 / 1 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان13 / 1 / 2018
هەواڵەکان6 / 1 / 2018
خۆپێشاندان6 / 1 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی شەممە ١٣/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی هەینی ١٢/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی پێنج شەممە ١١/٠١/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندی خۆپێشاندانەکان لە ئێران
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - چالاک و بەندکراوی سیاسیی کورد لە بن تیغی تاوانە ئەمنیەتییەکاندا
پرسی رۆژ - دۆخی سیاسی ئێستای ئێران میوانی بەرنامە : رەزا محەممەدئەمینی کادری راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
روانینی رۆژ - چەند پەیامێکی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران
تەوار - ژیان و خەباتی ژنە تێکۆشەر خاتوو خانزاند فەرامەرزی
هه‌واڵه‌کان
جموجۆڵی ئیسلامییه‌ هێزه‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌کان دژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ خاکی ئێرانه‌وه‌ 29 / 10 / 2010 کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری ته‌قینه‌وه‌ و تێکده‌رانه‌ له هه‌رێمی كوردستان به ئاشکرا چه‌ندین گروپی ئیسلامیی توندڕه‌و له‌شاره‌كانی سه‌قز، سه‌رپێڵی زه‌هاو و سه‌رده‌شت په‌روه‌رده‌ ده‌کا. به‌ پێی زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ڕی ده‌ستوور له ‌ناوچه‌ی ده‌شتی سه‌رپێڵی ژماره‌یه‌ک له‌ مامۆستایانی ئایینیی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له ‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری ئیسلامی توندڕه‌و ‌و ئاماده‌كردنی لاوه‌کان و رێکخستنیان بۆ کاری تێکده‌رانه‌ له‌ خاکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌. سه‌رچاوه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌ستوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوه‌ که‌ كۆماری ئیسلامی زۆر به‌ئاگایی‌و وشیاری و تێبینییه‌وه‌‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ له‌كه‌مپی روومادی بوون‌و له‌خاكی عێراقدا ژیاون‌و شاره‌زای هه‌ردوو پارچه‌ی كوردستانن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ زۆربه‌یان به‌ بێ‌ پاسپۆرت ده‌توانن بێنه‌ نێو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌. پێشتر رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ‌راپۆرتێكدا بڵاوی كردبۆوه که‌ ئێران کۆمه‌ڵیک گڕووپی تێرۆریستی به‌ مه‌به‌ستی کاری تێکده‌رانه‌ له‌ نێو خاکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا په‌روه‌رده‌ ده‌کا. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا‌ ئاژانسی پاراستنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كداخه‌ڵکی کوردستانی وریا کردبۆوه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی له‌هه‌وڵی شێواندنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌ و هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ که‌ خه‌ڵکی کوردستان وریای جموجۆڵه‌ نایاساییه‌کان له‌ نێو خاکی هه‌رێمی کوردستان دا بن.