به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٣٠٧٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٢٠٧٢٠١٨
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
دیداری تایبەت - میوانی بەرنامە : کاک سەید موسلیح خاکی نەهاد پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٢ی پووشپەر ساڵیادی تیرۆر ی د،قاسملوو
بحران آب
هه‌واڵه‌کان
ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌ مه‌رجی قوورستره‌وه‌ ئاماده‌ن دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه‌ 29 / 10 / 2010 ناوه‌ندی هه‌واڵ: دوابه‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی که‌ حکومه‌تی ئه‌مریکا چه‌ند مه‌رجێکی نوێی بۆ ده‌سپیکردنه‌وه‌ی وتووێژه ناوه‌کییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێراندا ئاماده‌ کردووه‌، وته‌بێژی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌و مه‌رجه‌ نوێیانه‌ زۆر له‌ مه‌رجه‌کانی ساڵی رابردوو قوورسترن و دژوارییه‌کی زیاتر ئه‌خاته‌ به‌رده‌م حکومه‌تی ئێران. به‌ گویره‌ی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز که‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ بڵاو کرایه‌وه‌، ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌ ڕۆژئاواییه‌کانی گه‌ڵاله‌یه‌کی نوێیان بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌ ناوه‌کییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێراندا داڕشتووه‌، که‌ به‌ پێی بڕگه‌کانی ئه‌و گه‌ڵاله‌یه‌، ئێران ده‌بێ ٢ هه‌زار کیلۆ له‌و ئۆرانیۆمه‌ی که‌ هه‌یه‌تی بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڕێژه‌یه‌کی زیاتر بۆ راکتۆری شێکاری تاران بپاڵێورێ. ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌و بڕوایه‌ دان که‌ ده‌رباز کردنی ئه‌و ڕێژه‌ ئۆرانیۆمه‌ له‌ ناو ئێرانه‌و بۆ ده‌ره‌وه‌، پێش به‌ ده‌ستڕاگه‌یشتی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ ئۆرانیۆمی پیتێندراو که‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی بۆمبی ناوه‌کی به‌که‌ڵک بیت ده‌گرن. ڕابیرت گیبس،ی وته‌بێژی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که‌ هۆی توندتر کردنی مه‌رجه‌کانی سه‌ر ڕژیمی ئێران، به‌رهه‌م هێنانی ڕێژه‌یه‌کی زۆری ئۆرانیۆمه‌ له‌و ولاته‌، له‌و کاته‌وه‌ی که‌ وتووێژه‌کان ڕاگیراون. ناوبراو له‌و بڕاویه‌ دا بوو که‌ دڕیژه‌ کێشان و دوورکه‌وه‌تنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ دانووستان کاره‌کان، بارودۆخه‌که‌ له‌ سه‌ر ئێران توندتر و دژوارتر ده‌کات. به‌ وته‌ی گیبس کاربه‌ده‌ستانی ئێران ئه‌رکێکی مێژووییان سه‌باره‌ت به‌ ده‌رباز کردنی وڵاته‌که‌یان له‌ گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ ئه‌وانن که‌ به‌ بڕیاری عاقڵانه‌ی خۆیان، وڵاته‌که‌یان له‌ کێشه‌ و گرفته‌کانی داهاتوو دوور ده‌خه‌نه‌وه. کاربه‌ده‌ستێکی ڕۆژئاوایی که‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بکرێت به‌ نیۆیۆرک تامیزی وتووه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕۆژئاواییه‌کان تاقێکردنه‌وه‌یه‌کی باشه‌ بۆ حکومه‌تی ئێران، ئه‌گه‌ر به‌ پیر بانگه‌وازه‌که‌وه‌ بین، ئه‌وا دیاره‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌ سه‌پاندنی سزا زیاتردوور بگرن و سه‌ره‌ئه‌نجام چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌ ده‌ستی خۆیان بکه‌ن.