به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٣٠٧٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٢٠٧٢٠١٨
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
دیداری تایبەت - میوانی بەرنامە : کاک سەید موسلیح خاکی نەهاد پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٢ی پووشپەر ساڵیادی تیرۆر ی د،قاسملوو
بحران آب
هه‌واڵه‌کان
داوای رێكخراوه‌کانی‌ مافی مرۆڤ له‌ بان کی مون بۆ تاوتوێکردنی قه‌یرانی‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران 30 / 10 / 2010 رێكخراوی‌ مافی مرۆڤ داوای له‌ سكرتێری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان کرد که‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ قه‌یرانی‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران بكه‌ن. چه‌ند رێكخراوێكی‌ جیهانی‌ مافی مرۆڤ وه‌ك لێبوردنی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی، دیده‌بانی‌ مافی مرۆڤ، پرۆژه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ دێموكراسی، كه‌مپه‌ینی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و فدراسیۆنی‌ جیهانی‌ مافی مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له‌ سكرتێری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردوه‌ که‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ قه‌یرانی‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران بكه‌ن. ئه‌و دامه‌زراوه‌ و بنیاتانه‌ داوایان له‌م رێكخراوه‌ كردوه‌ كه‌ راپۆرتێكی‌ هه‌مه‌ لایه‌نه سه‌باره‌ت به‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران ئاماده‌ بکه‌ن و به‌ به‌رده‌وامی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ ئێران بده‌نه‌وه‌ به‌ شووڕای مافی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان. ئه‌م رێکخراوانه‌ هه‌روه‌ها داوایان کردووه‌ که‌ نوێنه‌رێك له‌ رێكخراوی‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ دیاری‌ بكرێ‌. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها هاتوه‌ كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی له‌ هاوكاری كردن له‌م باره‌یه‌وه‌ خۆی‌ ده‌بوێرێ‌ و پێشنیاره‌كانی‌ شورای‌ جیهانی‌ مافی مرۆڤ ره‌د ده‌كاته‌وه‌. رێكخراوه‌كانی‌ مافی مرۆڤ له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌یان به‌ دادگا نمایشیه‌كان، ئیزن نه‌دانی‌ چالاكی حیزبه‌ سیاسییه‌كان، ده‌سبه‌سه‌ركردنی‌ هه‌واڵنێران و چالاكانی‌ مافی مرۆڤ، ئیعدامی‌ مێرمنداڵان، به‌رده‌باران كردنی‌ تۆمه‌تباران به‌ زیناح و ئازارو ئه‌زیه‌ت كردنی‌ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی‌ دینی‌ و ئیتنیكی‌ كرده‌وه‌ و خوازیاری‌ وه‌ڵامی‌ به‌ بڕشتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ جیهانی‌ له‌ پێوه‌ندی‌ به‌م قه‌یرانه‌ی‌ ئێران بوون.