به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان9 / 6 / 2018
روانینی رۆژ9 / 6 / 2018
اخبار9 / 6 / 2018
هەواڵەکان2 / 6 / 2018
ژیان و خەبات2 / 6 / 2018
اخبار2 / 6 / 2018
هەواڵەکان26 / 5 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٦٠٦٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٥٠٦٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٤٠٦٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بەرێز دوکتۆر فردریك تیسۆ
په‌یامی پیرۆزبایی کاک مستەفا مەولوودی به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان
هه‌ڵبژارده‌
په‌یامی پیرۆزبایی کاک مستەفا مەولوودی به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان
دیداری تایبەت - کۆماری ئیسلامی دەروخێ ؟؟؟ میوانی بەرنامە : كاك بابا شێخ حوسێنی سکرتێری گشتیی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
روانینی رۆژ - ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی وەک کارتێک، قازانج لە گیرفانی کێ دایە؟
لە حوجرەوە - کورتەیەک لەسەر ژیانی مامۆستا مەلا محەممەدی عوسمانی
هه‌واڵه‌کان
سووتانی زیاتر له‌ 7000 هێکتار دارستانی مه‌ریوان ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 5 مانگی رابردوودا 1 / 11 / 2010 له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا زیاتر له‌ 569 جار دارستان و له‌وه‌ڕگه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا ئاوریان تێبه‌ر بووه‌. ئیره‌ج قادری، یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به‌ هه‌واڵده‌ریی "ئیلنا"ی راگه‌یاندوه‌ که‌ له‌ هه‌ر جار سووتمانێک دا زیاتر له‌ 20 هێکتار زه‌وی و له‌وه‌ڕگه‌ و دارستانی ئه‌و ناوچانه‌ سووتاون و بوونه‌ته‌ خه‌ڵووز. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوه‌ که‌ که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ دارستانه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له‌ سالی 86 ی هه‌تاوییه‌وه‌ به‌رده‌وام رووی له‌ زیادبوون کردوه‌ و سووتانی دارستانه‌ پڕ له‌ داربه‌ڕووه‌کان زیانێکی ئه‌وه‌نده‌ زۆریان به‌ ژینگه‌ی کوردستان گه‌یاندوه‌ که‌ به‌ هیچ جۆرێ بارستایی ئه‌و خه‌سارانه‌ به‌رواورد ناکرێن. شایانی باسه‌ که‌ به‌ پێی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له‌ سه‌ر سووتانی دارستانه‌کانی کوردستان له‌ میدیاکان دا بڵاو ده‌کرانه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی به‌هار و هاوینی ئه‌و ساڵ دا زیاتر له‌ 7000 هێکتار دارستانی سه‌رسه‌وزی کوردستان به‌ هۆی سووتمانه‌کانه‌وه‌ بوونه‌ خه‌ڵووز. ئه‌وه‌ش له‌ حاڵیک دایه‌ که‌ به‌ پێی زۆر به‌ڵگه‌ و گێڕانه‌وه‌ی شایه‌تحاڵه‌کان ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی هۆکاری سه‌ره‌کیی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و سووتمانانه‌ بوون.