به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 11 / 2018
دیدگاە روز 10 / 11 / 2018
هەنگاو10 / 11 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان10 / 11 / 2018
اخبار10 / 11 / 2018
فیلم و دیکومنت10 / 11 / 2018
هەواڵەکان3 / 11 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ١٨١١٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٧١١٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٦١١٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی پێشڤه‌رۆی کورد له‌ سوریه‌
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
هه‌ڵبژارده‌
دەقی وتەکانی د.ئاسؤ حەسەن زادە لە رێورەسمی دەورەی ٢٣٠ی سەرەتایی پێشمەرگە
دیداری حەوتوو - بزاڤی مەدەنی بزاڤێکی شوناسخواز میوانی بەرنامە : کاک ناسر باباخانی بەرپرسی ناوەندی لێکۆلینەوە ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشینگتون ( میراو )
روانینی رۆژ - چ بکرێ؟!
پرسی رۆژ - ساڵێک دوای بوومەلەرزەی کرماشان میوانانی بەرنامە : کاک ئیقباڵ سەفەرێ چالاکی سیاسی - سوئێد و کاک نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووس
هه‌واڵه‌کان
باڵوێزی ئێران له‌ روسیه‌: روسییه‌ دیسان هه‌ڵ ده‌وه‌شێ و ده‌بێته‌ کۆماری چووکه‌ چووکه‌ 2 / 11 / 2010 لێداونێکی باڵوێزی ئێران له‌ رووسیه‌ بوو به‌هۆی درووست بوونی کێشه‌و مشتومڕ. باڵوێزی ئێران له‌ رووسیه‌ له‌ وتووێژێک له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ئیسنا باسی له‌وه‌کردوه‌ که‌ وڵاتی رووسیه‌ کێشه‌ی ئابووری هه‌یه‌و گومانی ئه‌وه‌ ده‌کرێ ئه‌م وڵاته‌ لێک هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و و ببنه‌ کۆماری چووکه‌ چووکه‌. حه‌مید ره‌زا سه‌جادی باڵوێزی ئێران له‌ رووسیه‌ له‌ درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا باسی له‌وه‌ کردوه‌ که‌، رووسیه‌ له‌ بیری داهاتووی ئابووری خۆیدایه‌و ئه‌و باوه‌ره‌ لای خه‌ڵک هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر باری ئابووری باش نه‌بێ ئه‌وا کێشه‌ی ئه‌منییه‌تی دێته‌ ئاراوه‌ و ئه‌گه‌ری رووخانی رووسیه‌و دابه‌شبوونی بۆ کۆماری جیا جیا له‌ ئارادایه‌. ئالێکسی موخین به‌رپرسی ناوه‌ندی موتالای سیاسی له‌ مسکۆ له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ وتانه‌ی باڵوێزی ئێران به‌ هه‌واڵده‌ری دۆیچه‌وێ‌له‌ی راگه‌یاندووه‌ که‌، باڵوێزی ئێران له‌سه‌ر لێکهه‌ڵوه‌شانی رووسیه‌ شتێکی نوێی نه‌کوتووه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌کا پێشتر بێرژنسکیش باسی کردووه‌... یوگنی ساتانۆفسکی، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی نزیک له‌ مسکۆ، له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری دۆیچه‌و‌ێله‌ باسی له‌وه‌کردوه‌ که‌ ئه‌م شێوه‌ لێدوانه‌ دژه‌ روسییانه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پله‌به‌رزی ئێرانه‌وه،‌ دۆستایه‌تی ئێران و رووسیه‌ به‌هێز ناکا. له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا یوگنی ساتانۆفسکی باسی له‌وه‌کرد که‌ قسه‌کانی ئه‌حمه‌دینژاد له‌سه‌ر له‌نێوبردنی ئیسرائیل ،رێبه‌رانی رووسیه‌ی به‌ته‌واوه‌تی نیگه‌ران کردوه‌، ناوبراو باسی له‌وه‌کرد که‌ نزیکه‌ 1 ملیۆن و 300 هه‌زار که‌سی ئیسرائیلی له‌ وڵاتانی پێشووی شۆره‌وییه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته،‌ بۆیه‌ رووسیه‌ به‌گرینگییه‌وه‌ ده‌روانێته‌و ئه‌و بارودۆخه‌، ناوبراو پێداگری کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بکه‌ونه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ ئه‌وا رووسیه‌ بێده‌نگ نابێ. شایانی باسه‌ که‌ دوای ئه‌وه‌ی مشتومڕه‌کان له‌سه‌ر وتووێژه‌که‌ی باڵوێزی ئێران په‌ره‌ی ساند، حه‌مید ره‌زا سه‌جادی باڵوێزی ئێران له‌ مسکۆ له‌ وتووێژێک له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌کانی رووسیه‌دا قسه‌کانی پێشووی خۆی ره‌ت کردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ که‌ ده‌قی قسه‌کانی من وه‌ک خۆی بڵاونه‌کردونه‌ته‌وه‌.