به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٣٠٧٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٢٠٧٢٠١٨
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئەمریکا قۆڕقڕۆچکەی ئێرانی گرتوە!
کۆریادی ٢٢ی پووشپەر ٢٩یەمین سالیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاورێیانی بەشی ٢
کۆریادی ٢٢ی پووشپەر ٢٩یەمین سالیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاورێیانی بەشی ١
وتەبەنرخەکانی شەهیدی نەمر دوکتور قاسملوو
هه‌واڵه‌کان
کوژرانی چه‌ند گوندیی ناوچه‌ی ئه‌هواز به‌ دستی هێزه‌کانی رێژیم 7 / 11 / 2010 هێزه‌ ئینتزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ په‌لامارو هێرش بۆسه‌ر زه‌وی و زاری خه‌ڵکی عه‌ره‌بی دێهاته‌کانی ئه‌هواز جیا له‌وه‌ی خه‌سارێکی زۆریان به‌ شوێنی ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ گه‌یاندووه‌، چه‌ند که‌سێکی خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه‌شیان کوشتووه‌و بریندار کردووه‌. ناوه‌ندی خه‌بات دژی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ئێران بڵاوی کردۆته‌وه‌ که‌ له‌ تێکهه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌کانی ئینتزامی و خه‌ڵکی ئاوایی قه‌لعه‌ ته‌ره‌فی له‌سه‌ر جاده‌ی ئه‌هواز - ئابادان که‌سێک کوژراوه‌و که‌سێکی دیکه‌ش بریندار بووه‌. ئه‌م تێکهه‌ڵچوونه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ئاواییه‌ له‌ گه‌ڵ هێزه‌کانی رێژیم له‌ کاتێک دا بووه‌ که‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی رێژیم له‌و ناوچه‌یه‌ په‌لاماری مه‌زراو شوێنی کاور کاسبی خه‌ڵکی ئه‌و دێهاته‌یان داوه‌ و دواتر له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌گه‌ڵیان ئه‌و هێزه‌ چه‌کدارانه‌ی رێژیم ته‌قه‌یان له ‌خه‌ڵکه‌که‌ کردوه و ژنێکیان کووشتوه‌. چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش له‌ تێکهه‌ڵچوونێکی هاوشێوه‌دا هێزه‌ ئینتزامییه‌کانی رێژیم ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵکی ئه‌و گوونده‌ کردوه‌ که‌ له‌ئاکامدا کوڕێکی لاو گیانی له‌ده‌ست داوه‌. ئاوایی قه‌لعه‌ ته‌ره‌فی که‌وتۆته‌ ناوچه‌یه‌ک که‌ ده‌وڵه‌ت به‌ته‌مایه‌ پڕۆژه‌ی نه‌یشه‌که‌ری کاروونی تێدا په‌ره‌پێ بداو به ‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ئه‌م گوونده‌ ده‌بێ بروخێندرێ و خه‌ڵکی عه‌ره‌بی ناوچه‌که‌و یه‌ک له‌وان دانیشتووانی ئه‌م گونده‌ دژی ئه‌م بڕیاره‌ی رێژیمن و پێیان وایه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی رێژیم ئامانجی دیکه‌ی له‌پشته‌. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ 12 ساڵه‌ له‌ به‌رنامه‌ی جێبه‌جێکردن دایه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 300 که‌س به‌هۆی دژایه‌تیی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ که‌ رووناکبیران و چالاکانی سیاسی عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچه‌یه‌ پێیان وایه‌ که‌ ئامانجی به‌رێوه‌بردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه‌ تێکدانی ئه‌و دێهاتانه‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا به‌مه‌به‌ستی دابڕانی خه‌ڵکی له‌ شوێنی ژیان و کاریان بۆ ئه‌وه‌ی باری دێمۆگرافی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بگۆرێ.