به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 10 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان20 / 10 / 2018
دیدگاە روز 20 / 10 / 2018
بەرنامە تایبەتییەکان 20 / 10 / 2018
اخبار20 / 10 / 2018
سروودی شۆرشگێری 20 / 10 / 2018
هەواڵەکان13 / 10 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ٢١١٠٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ٢٠١٠٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٩١٠٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێورەسمی چلەی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
جایگاه رویارویی با ایران در استراتژی دولت ترامپ
پرسی رۆژ - چالاکی فەرهەنگی لە ئیلام و کرماشان میوانی بەرنامە : کاک ژاکان باران چالاکی فەرهەنگی - ئیلام
کۆریادی شەهیدانی قەڵای دیموکرات لە هەولێر بەشی ٣
هه‌واڵه‌کان
به‌رێوه‌چوونی سمینارێک له‌وڵاتی فێنلاند له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانه‌وه 8 / 11 / 2010 لە لایەن یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان و کمیتە ناوچەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری لاهتی و بە هاوکاری یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهەلاتی کوردستان له‌و شاره‌، رۆژی شه‌ممه‌ 15ی خه‌زه‌ڵوه‌ر سمینارێکی زانستی به‌رێوه‌ چوو. ئەم سمینارە که‌ سێ تەوەری پزشکی، کولتوری ومافی مرۆڤی له‌ خۆ گرتبوو، بە مەبەستی هەنگاونان بۆ دامەزرانی بنکه‌یەکی کولتوری رێکخرابوو کە بتوانێ بنەماڵەکان بەگشتی و بەتایبەت تاکەکانی روناکبیری کورد لەم شارە زیاتر لەدەوری یەک بۆ چالاکیە فەرهەنگی و کولتوریەکان کۆ بکاتەوە. له‌ سه‌ره‌تای سمیناره‌که‌دا دوکتور عەلی شەریف‌پوور، پزیشکی ناسراوی شاری لاهتی باسێکی زانستی پزشکیی لە سه‌ر جیاوازیی کولتوریی کوردی و فنلەندی پێشکەش کرد. دواتر رێبوار کریمی، چالاکی سیاسی و نوێنەری پرۆژه‌یه‌کی مافی مرۆڤ لە وڵاتی فنلاند باسێکی بەنرخی لە سەر تەوەری کولتور و مافی مرۆڤ پێشکەشی کۆرەکە کرد . له‌ به‌شی کۆتایی ئه‌و سمیناره‌دا رەحمان مەعزوری، ئەندامی کومیتەی گشتیی حدک لە فنلەند و بەرپرسی هەرێمی هلسینکی ئەو حیزبە، باسێکی کورتی لەبابەت زەرورەتی پێکهێنانی بنکه‌یه‌کی فەرهەنگی و رۆلی تاکەکانی سیاسی لەم شارە بۆ شکل گرتنی ئەم جۆرە بنکانە خسته‌ به‌ر باس. نێوئاخنی بەرنامەکان بە شعر، گۆرانی، هەلپەرکێ، خەلات دان بە لاوەکانی سەرکەوتوی شاری لاهتی، خۆ ناساندنی گروپی باسکیل سوارانی کورد لە فنلاند تەرخان کرابوو. شایانی باسە روناکبیران و چالاکانی بواری فەرهەنگی لەشارەکانی (تورکوـ یوڤاسکۆلا ـ کۆوڤۆلا ـ هلسینکی ـ لاهتی و پۆرڤۆ ) بە پێشنیار و پرسیار و رەخنە چالاکانە لە سمینارەکە دا بەشدار بون. وێنەی زیاتری ئەو سمینارە لێرەوە ببینە http://kdpmedia.info.loopiadns.com/gallery/gallery.inc.php?mghash=377c3525d5adf6e47f4eca5bfe415285&mggal=79