به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 1 / 2018
روانینی رۆژ13 / 1 / 2018
تەوار13 / 1 / 2018
اخبار13 / 1 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان13 / 1 / 2018
هەواڵەکان6 / 1 / 2018
خۆپێشاندان6 / 1 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٨/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی چوار شەممە ١٧/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی سێ شەممە ١٦/٠١/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندی خۆپێشاندانەکان لە ئێران
هه‌ڵبژارده‌
دیداری تایبەتی کورد کاناڵ لە گەڵ سکرتێری گیشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
کاروانی شەهیدان
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
فراخوان :نگذارید جمهوری ‌اسلامی ‌ایران، بیش از این ناراضیان در بند را بە ‌قتل برساند
هه‌واڵه‌کان
سه‌پاندنی یه‌ک ساڵ زیندانی به‌ سه‌ر ئه‌فشین حوسه‌ین په‌ناهی دا 9 / 11 / 2010 ئه‌فشین حوسه‌ین په‌ناهی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه‌ یه‌ک ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ئه‌فشین حوسه‌ین په‌ناهی به‌هۆی به‌دواداچوونی به‌رده‌وام به‌داوی په‌روه‌نده‌ی براکه‌ی واته‌ ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی بۆ دووه‌مجار له‌مساڵدا و له‌مانگی خه‌رماناندا ده‌ستبه‌سه‌رکرا، دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌‌ ده‌ست به‌سه‌رکرا له‌لایه‌ن ناوه‌ندی قه‌زایی رێژیمه‌وه‌‌ ساڵێک زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌فشین حوسه‌ین په‌ناهی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانیان ره‌ت کردۆته‌وه‌ که‌ داویانه‌ته‌ پاڵ ناوبراو رایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌فشین له‌هیچ چالاکییه‌کی سیاسیدا به‌شداری نه‌کردوه،‌ به‌ڵکوو ته‌نیا وه‌دوای په‌روه‌نده‌ی ئه‌نوه‌ری برای که‌وتووه‌. ماڵپه‌ری کوردیش پرێسپێکتیو بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌فشین حوسه‌ین په‌ناهی له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا چه‌ندین که‌ڕه‌ت له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ بانگ کراوه‌، ناوبراو پێشتریش جارێک ده‌ستبه‌سه‌رکرابوو و ماوه‌یه‌ک له‌ زینداندا راگیرابوو. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو به‌ندییه‌ کورده‌ وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆیان له‌بارودۆخی له‌شساغی و سڵامه‌تی ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی باسیان له‌وه‌ کردوه‌ که‌ ناوه‌نده‌ به‌رپرسه‌کانی زیندان تا ئێستا هیچ هه‌وڵێکیان بۆ پێراگه‌یشتنی پزشکی ناوبراو نه‌داوه.‌ جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌نوه‌ر حوسه‌ین په‌ناهی له‌ پایزی سالی1386 ه‌وه‌ له‌ زینداندا راگیراوه‌و زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ تووشی نه‌خۆشی جۆراوجۆر بووه‌. ناوبراو ساڵی 87 له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه‌‌ سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا که‌ دواتر دادگای پێداچوونه‌وه‌ حوکمه‌که‌ی بۆ 6 سال زیندان داشکاند.