به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان11 / 8 / 2018
گۆرانی کوردی 11 / 8 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا11 / 8 / 2018
اخبار11 / 8 / 2018
هەواڵەکان4 / 8 / 2018
فیلم و دیکومنت4 / 8 / 2018
نگاە روز4 / 8 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٣٠٨٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٢٠٨٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١١٠٨٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پرۆفیسور کۆچەر بیرکار
هه‌ڵبژارده‌
رێژگە - فەتانە وەلیدی ، نەوایەک لە مێژوودا
روانینی رۆژ - پاشەکشەی ڕێژیم لە کوێ و بۆ چی؟
رەنگاڵە
روانینی رۆژ - بەندیخانەکان لە بەندیخانەیەکی گەورەتردا
هه‌واڵه‌کان
ئۆباما: ئەندامانی ناتۆ لە گەڵاڵەی بەرگریی مووشەكی رازی بوون 20 / 11 / 2010 دانیشتنی وڵاتانی ئەندامی پەیمانی ئاتلانتیكی باكوور ( ناتۆ) لە شاری لیسبون پێتەختی پورتەغاڵ له‌ رۆژی هەینی، 28 ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ کردوه‌ و ئه‌ورۆ کۆتایی پێ دێ. باراك ئۆباما، سەرۆك كۆماری ئامریكا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتوویەتی که‌ رێبەرانی ناتۆ له‌ مه‌ڕ دانانی قه‌ڵغانی بەرگریی مووشەكی بۆ پاراستنی وڵاتانی ئەندامی ئەو پەیمانە لە ئورووپا و هەروەها ئامریكای باكوور رازی بوون. باراک ئۆباما لەو بارەوە گوتوویەتی که‌ بە خۆشیەوە رادەگەیەنم كە بۆ یەكەم جار ئێمە لە سەر گەشەی قه‌ڵغانی بەرگریی مووشەكی ساغ دەبینەوە و ئه‌و سیستمه‌ ئەوەندە بەهێزە كە دەتوانێ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ و تەنانەت ئامریكاش بگرێتەوە. بەپێی راپۆرتی رۆیترز، ئامریكا ئێستا سیستمی بەرگریی مووشەكیی خۆی هەیە بەڵام لێك گرێدانی ئەم دوو سیستمە 280 میلیون دۆلاری تێ دەچێ. وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە دێمیتری مێدۆف، سەرۆك كۆماری رووسیە ش بۆ بەشداری كردنی وڵاتەكەی بۆ ئه‌ندامه‌تی له‌و سیستمەدا بانگهێشت بكرێ. هەر لەو بارەیەوە عەبدوڵڵا گول سەركۆماری توركیە رۆژی هەینی پێش له‌ چوونی بۆ كۆبوونەوەی ناتۆ له‌ لیسبون، باسی لەوە كرد كە ئەم سیستمە بەرگرییە مووشەكیە نابێ ئێران بگرێتەوە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئاندرێس فۆگ راسموسن سكرتێری ناتۆ لە وڵام دا گوتی پەیمانی ناتۆ پێویستی بە ناوهێنانی وڵاتان نیەو ئەم گەڵاڵەیە تایبەت بۆ هیچ وڵاتێك دانەرێژراوە و زیاتر لە 30 وڵات مووشەكی بالستیکیان هەیە یا خوازیاری دروستكردنی ئه‌و مووشه‌کانه‌ن. هەروەها باراك ئۆباما لە دانوستانی ئەمڕۆ باس لە كێشەی ئەفغانستان و مانەوەی ناتۆ و دانەوەی ئەمنیەتی ئەفغانستان بەدەستی هێزەكانی ئەفغان دەكا. ئەگەرچی هێندێك لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئامریكا دانەوەی ئەمنیەت بە هێزەكانی ئەفغان بە هەڵە دەزانن بە هۆی بوون تالیبان لەو ناوچەیە بە پێویستی دەزانن كە هەتا ساڵی 2014 بمێننەوە. ئاندرێس فۆگ راسموسن گوتی دەبێ هێزە هاوپەیمانەكان بۆ راهێنانی هێزەكانی ئەفغان بەردەوام بن.