به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان11 / 8 / 2018
گۆرانی کوردی 11 / 8 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا11 / 8 / 2018
اخبار11 / 8 / 2018
هەواڵەکان4 / 8 / 2018
فیلم و دیکومنت4 / 8 / 2018
نگاە روز4 / 8 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٣٠٨٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٢٠٨٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١١٠٨٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پرۆفیسور کۆچەر بیرکار
هه‌ڵبژارده‌
رێژگە - فەتانە وەلیدی ، نەوایەک لە مێژوودا
روانینی رۆژ - پاشەکشەی ڕێژیم لە کوێ و بۆ چی؟
رەنگاڵە
روانینی رۆژ - بەندیخانەکان لە بەندیخانەیەکی گەورەتردا
هه‌واڵه‌کان
کۆتایی هاتنی کۆنفرانسی سێ رۆژه‌ی "حکومەتی ناموتەمرکیزوفیدرالیزم" له‌ فینلاند 21 / 11 / 2010 دوای سێ رۆژ کاری به‌رده‌وام و پێشکه‌شکردنی کۆمه‌ڵێک باسی جۆراوجۆری سیاسی له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ شیوه‌ی به‌رێوه‌بردنی ئێرانی داهاتوو و هه‌روه‌ها باس کردن له‌ لایه‌نه‌ پۆزه‌تیڤ و نگه‌تیڤه‌کانی سیستمی فیدڕاڵی له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی هێزولایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردو ئێرانی و چه‌ند رۆژنامه‌نووسی کوردو ئێرانی، دوێنێ شه‌ممه‌ کۆنفرانسی "حکومەتی ناموتەمەرکزو فیدرالیزم" له‌ وڵاتی فینلاند کۆتایی به‌ کاره‌کانی هێنا. دوایین رۆژی کۆنفرانسی سێ رۆژی "حکومەتی ناموتەمرکز، فیدرالیزم"، پێشنیوەرۆی رۆژی شەممە، ٢٠ی نوڤامبر دەستی بە کارەکانی کرد. دوکتور عەلیزەزا پارسا یەکێک لە پانێلگێڕانی پانێلی یەکەم بوو کە لە وتارێک دا داکۆکی لە دابینکردنی ماف و ئازادیەکانی تاک لە چوارچێوەی مافی شارۆمەندی دا کرد. ئەو پێیوابوو کە بنەمای کێشەکانی کۆمەڵگای ئێمە لە جێگیر نەبوونی ئوسول و پرەنسیپەکانە. دوکتور پارسا وتیشی کە ئێمە دەبێ رێز لە دەنگی خەڵک بگرین و ئازادی بە رەسمی بناسین. دوکتور ئاسۆ حەسەن زادە، مامۆستای زانستگای فەرانسەوی – لوبنانیی هەولێر یەکێکی تر لە پانێلگێڕان بوو کە لە کوردستانه‌وه‌ بە سکایپ بەشدار بوو. دوکتور حەسەن زادە وتارەکەی لە ژێر ناوی "ترس لە فیدرالیزم" پێشکەش کرد و وتی کە فیدرالیزم نەک سیستمێکی نیزامی سیاسی بەڵکوو سیستمێکە بۆ حکومەت و بەڕێوەبەریی وڵات. وتیشی کە ئەگەر ئێمە بەو جۆرە لە فیدرالیزم بڕوانین، یارمەتیمان دەدا تا دەرکی دروستترمان لە پێوەندی نێوان دێموکراسی و فیدرالیزم هەبێ. مامۆستا زانستگای فەرانسەوی – لوبنانی هەولێر لە درێژەی وتەکانی دا رەدی کردەوە کە دابینکردنی مافی شارۆمەندی لە کۆمەڵگای فرەنەتەوەیی دا چارەسەری کێشەی نەتەوەکان بکا و وتی فیدرالیزم باشترین شێوەی بەڕێوەچوونی دێموکراسی‌یە. دێموکراسیەک کە لە سەر هەردوو بنەمای "مافی شارۆمەندی" و "مافی نەتەوەکان" بنیات دەنرێ. دوکتور حەسەن زادە رەخنەی لەو بۆچوونە گرت کە فیدرالیزم وەک سیستمێک کە زەبر و زەنگ بار دێنێ، پێناسە دەکەن و وتی بە پێچەوانەوە، فیدرالیزم کێشەکان کانالیزە دەکا و لەم بارەوە ئیشارەی بە کێشەی نەتەوەکان لە باڵکان کرد و پێیوابوو کە ئەو کێشانە دەرەنجامی خیانەت بوو بە فیدرالیزم، نەک بەرهەمی فیدرالیزم. لە بابەت پرسی و کورد و خواستی فیدرالیزم، ئاسۆی حەسەن زادە رایگەیاند کە کوردەکان تا کاتێک کە بە خواستەکانیان نەگەن درێژە بە خەبات و تێکۆشانیان دەدەن. کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران دەبێ هەم لە دەسەڵاتی ناوەندی دا بەشدار بن و هەم لە هەرێمی خۆیا ندا خاوەن دەسەڵات بن تا لە ئێران دا بمێننەوە. لە بەشێکی دیکەی پانێلەکەدا عەزیز دادیار، لە بەرەی خەڵکی بلوچستان وتاری بەرەی خەڵکی بلوچستانی خوێندەوە و پاشان رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان باسێکی گشتی لە سەر بارودۆخی ئەمڕۆی خەبات پێشکەش کرد. کەعبی پێیوابوو کە سەردەمی ئێستا سەردەمی پەرەگرتنی خواستی ئازادیخوازی و سەردەمی بەرەوپێش چوونی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانە. ئەندامی رێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە درێژەی قسەکانی دا تیشکی خستە سەر ئەو شێوە فیدرالیزمەی کە ئەوان لە چوارچێوەی بەرنامەی حیزبەکەیان دا کاری بۆ دەکەن و لە کۆتایی وتەکانی دا رایگەیاند کە ئێرانی داهاتوو یان دەبێ ئێرانی نەتەوە جۆراوجۆرەکان بێ یان دەبێ خۆی بۆ دابەشبوون ئامادە بکا. هەر لەو بەشەی پانێلەکەدا عەلیرەزا نەزمی ئەفشار، لە کۆنگرەی جیهانیی تورکانی ئازەربایجان قسەی کرد و پاشان بەشی پرسیار و وڵام لە نێوان ئامادەبوان و پانیلگێڕان دا بەڕێوە چوو. پانێلی دووهەمی رۆژی کۆتایی کۆنفرانس بە بەشداریی هەر یەک لە شەهابەدین شیخی، رۆژنامەنووس، دوکتور محەممەد عەلی تۆفیقی، رۆژنامەنووس و حەسەن شەمسی، لە کۆمەڵە – رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کومونیستی ئێران بەڕێوە چوو. شەهابەدین شێخی کە لە وڵاتی ئاڵمانەوە بە سکایپ بەشدار بوو بە تایبەتی باسی لەو شێوازە لە دێموکراسی کرد کە پێیوابوو بە سەرنجدان بە فرەنەتەوەیی ئێران دەبێ پەیرەو بکرێ و لەم بارەوە دێموکراسیی زۆرینەی بۆ وڵاتی ئێران بە گونجاو نەزانی. بە پێچەوانەوە ناوبرا پێشنیاری شێوازەکانی "دێموکراسیی ئەنجومەنی" بە شێوەی ئەفغانستانی ئەمڕۆ و بە تایبەتی "دێموکراسیی تەوافقی" و لە سەر بنەمای رێککەوتنی پێشوەختی لایەنەکان بە شێوەی ئەمڕۆی عێراق کرد. حەسەن شەمسی لە وتەکانی دا تیشکی خستە سەر لایەنەکانی ستەمی نەتەوایەتی بەسەر نەتەوەکانی لە ئێران و دواتر دژایەتی حیزبەکەی بۆ فیدرالیزم دووپات کردەوە و لایەنە نەرینیەکانی لە روانگەی خۆیەوە بەیان کرد و لە کۆتایی دا بەرنامەی حیزبەکەی بۆ چارەسەری پرسی نەتەوایەتی کورد لە ئێران خستە بەر باس. دوکتور محەممەد عەلی تۆفیقی دوایین پانێلگێری کۆنفرانس بوو کە لە باسەکەی دا ئاماژەی بە بەربەستەکانی بەردەم فیدرالیزم کرد و لەم بارەوە ئیشارەی کرد بە شاردنەوەی دۆخی نالەباری نەتەوە بندەستەکان، تاریفی پێچەوانەی مەزنیخوازان لە فیدرالیزم و خودموختاری، روحیەی ئیستبداد لێدراوی خەڵکی ئێران وەک بەشێک لە بەربەستەکان کرد. دوکتور تۆفیقی هەروەها پشتگوێ خستنی خواستی نەتەوەکانی ناو ئێران بەو بیانوویە کە کێشەی هەموان نەبوونی دێموکراسیە و ئەگەر دێموکراسی هەبێ، ستەمی نەتەوەیی نامێنێ، وەک یەکێکی تر لە بەربەستەکان پێناسە کرد. بە ئیدئۆلۆژی بوونی مەزهەب و ناتەبایی ئەو ئیدئۆلۆژیە لە گەڵ هەر جۆرە فرەچەشنیەک، لە روانگەی دوکتور محەممەد عەلی تۆفیقیەوە یەکێکی تر لە بەربەستەکانی فیدرالیزم لە ناو ئێران دایە. بەشی کۆتایی کاری کۆنفرانس مێزگردی هاوبەشی سەرجەم پاێلگێڕان بوو کە هەرکام لە لای خۆیەوە روانگەی لە سەر کۆنفرانس و ناوەرۆکی باس و بابەتەکان خستە بەرباس.