به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
اخبار16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
گۆرانی کوردی 16 / 6 / 2018
هەواڵەکان9 / 6 / 2018
روانینی رۆژ9 / 6 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ١٨٠٦٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٧٠٦٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٦٠٦٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ بەرێز دوکتۆر فردریك تیسۆ
په‌یامی پیرۆزبایی کاک مستەفا مەولوودی به‌بۆنه‌ی جێژنی ڕه‌مه‌زان
هه‌ڵبژارده‌
مستند کولبر
کاوش - خروج امریکا از برجام و تاثیر آن بر نارضایتی های داخلی. مهمان برنامه: ناصر باباخانی، مدیر مرکز آکادمی تحقیقات خاورمیانه در واشنگتن.
رێژگە - لەک ئەمیر . شەمی ئەوینی نیشتمان
رەنگاڵە
هه‌واڵه‌کان
به‌رپرسی به‌سیجی ئێران: شوکری خودا ده‌که‌ین که‌ گه‌مارۆمان له‌سه‌ره‌ 25 / 11 / 2010 محه‌ممه‌د ره‌زا نه‌قدی سه‌رۆکی ناوه‌ندی به‌سیجی کۆماری ئیسلامی، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ لێدوانێکدا له‌سه‌ر ئه‌و گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ر ئێران رایگه‌یاند که‌ شوکری خودا ده‌که‌ین که‌ گه‌مارۆمان له‌سه‌ره‌ و هیوادارین که‌ ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ هه‌روا به‌رده‌وام بن. به‌پێی هه‌واڵی ئێرنا هه‌واڵده‌ری ره‌سمی کۆماری ئیسلامی، نه‌قدی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی خوێندکارانی به‌سیجی زانکۆی هونه‌ر رایگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر زانکۆکانی ئێران له‌ باری زانستییه‌وه‌ گه‌شه‌ بکه‌ن ئه‌وا گه‌مارۆکان له‌ قازانجی ئێمه‌دا ده‌بن. ئه‌م قسانه‌ی محه‌ممه‌د ره‌زا نه‌قدی سه‌رۆکی ناوه‌ندی به‌سیج له‌سه‌ر ئاواته‌خواز بوون به‌ به‌رده‌وامی گه‌مارۆکان له‌ حاڵێکدا ده‌کرێ که‌ ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش مێهدی که‌رووبی وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ ئاکامی گه‌مارۆکان، رایگه‌یاند که‌ به‌رده‌وامی گه‌مارۆکان له‌به‌رژه‌وه‌ندی سپای پاسداران و به‌شێک له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌. که‌رووبی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردبوو که‌ له‌و باوه‌ره‌دام که‌ به‌شێک له‌ ده‌سه‌ڵاتداران به‌دوای ئه‌وه‌دان که‌ گه‌مارۆکان له‌سه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌م کاره‌ داهاتێکی زۆرو زه‌وه‌ندیان ده‌ست ده‌که‌وێ و ته‌نیا خه‌ڵک زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. محه‌ممه‌د ره‌زا نه‌قدی سه‌رۆکی ناوه‌ندی به‌سیجی ئێران له‌به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوه‌ که‌ به‌شێکی زۆر له‌ وزه‌ی جیهان له‌ژێر پێی لایه‌نگرانی خامنه‌یی دایه‌، به‌ووته‌ی ناوبراو شاده‌ماری ژیانی جیهان له‌ده‌ستی لایه‌نگرانی خامنه‌یی و ویلایه‌ت دایه‌.