به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان11 / 8 / 2018
گۆرانی کوردی 11 / 8 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا11 / 8 / 2018
اخبار11 / 8 / 2018
هەواڵەکان4 / 8 / 2018
فیلم و دیکومنت4 / 8 / 2018
نگاە روز4 / 8 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٣٠٨٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٢٠٨٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١١٠٨٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پرۆفیسور کۆچەر بیرکار
هه‌ڵبژارده‌
دیداری حەوتوو - یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان میوانی بەرنامە : کاک کەمال کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان
جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧٣ سالەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان فینلاند
کۆمسای - ڤیسوپەنجو گەلاوێژی ساڵڕۆو مەرزیایرە و( حدک ) ی
لە ئینترنێەوە ١٠٦
هه‌واڵه‌کان
په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی 25 ی نۆامبر، رۆژی نه‌هێشتنی توند وتیژی دژی ژنان 25 / 11 / 2010 له‌ كاتێكدا یادی رۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تا ئێسته‌ ژنانی ئێران رێگه‌یان پێ نه‌دراوه‌ باس له‌ مافه‌كانی مرۆییی خۆیان بكه‌ن. یه‌كسان نه‌بوونی مافه‌كانی ژن و پیاو، پێنه‌دانی مافه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی ژن، رێگه‌نه‌دان به‌مافی ژن له‌ ئابووریی خێزاندا، ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ رۆشنبیری بۆ ژن، گوێنه‌دان به‌مافی ته‌ندروستیی ژنان و نه‌بوونی هه‌لی كار بۆ ژنان هه‌میشه‌ به‌ روخساری كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌سه‌ڵاتی پاشكه‌وتووی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ دیاربووه‌. له‌ دروشمی هه‌ر گۆڕانكاری و چاكسازییه‌كی سیاسیدا له‌ ئێران په‌نا بۆ باشتركردنی مافه‌كانی ژن براوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ گرینگی پێ نادرێ ژن و مافه‌ ره‌واكه‌یه‌تی، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ باڵاده‌ستبوونی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ تا ئێسته‌، هه‌ست به‌بوونی ژن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانیدا ناكه‌ی و ئه‌گه‌ر باسێك له‌ ژنانی ئێران هه‌بێ ئه‌وه‌ له‌ هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به‌گرتن، به‌ردباران، راونانی ژنان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات و ناساندنی ژن وه‌ك هۆكارێك له‌ تێكدانی ره‌وشتی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ جۆری ئێرانی ئیسلامی بووه‌. ئه‌و دۆخه‌ ئێرانی به‌ره‌و وڵاتێك بردووه‌ كه‌ پێت وایه‌ ئێران ته‌نیا وڵاتی پیاوانه‌ و ژن بۆی نییه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تێیدا بێ. ژنانی ئێران جگه‌ له‌ به‌ربه‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئاینیی وڵات، ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن داب و نه‌ریته‌كانی خێزانیشه‌وه‌ هه‌ر ده‌چه‌وسێنه‌وه‌ كه‌ پێوه‌ندیی به‌ئاین و كولتووری رۆژهه‌ڵاتییانه‌ی خێزانه‌وه‌ هه‌یه‌. هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ندێك ناڕه‌زایه‌تیی به‌رامبه‌ر دۆخی ژنان ئه‌نجام درا و كه‌مپه‌نێكی یه‌ك ملیۆن ئیمزایی بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هه‌ر ئێمزا بوون و داواكان جێبه‌جێ نه‌كران. ژنانی ئێران، له‌ یاساكانی هاوسه‌رگیری، جیابوونه‌وه‌، سه‌رپه‌رشتیی منداڵ، ته‌مه‌نی یاسایی بۆ سزادان، گۆڕینی ره‌گه‌زنامه‌، وه‌رگرتنی پاسپۆرت، شایه‌تیدان و به‌رگریكردن له‌ نامووسی خۆیدا هه‌میشه‌ كه‌سی دووه‌مه‌، كه‌چی گه‌وره‌ترین سزا بۆ ئه‌و دانراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ دادگه‌یییه‌كی ژن له‌ ئێران به‌ڕێوه‌ بچێ، ده‌توانی پێشبینی بڕیاره‌كه‌ بكه‌ی. له‌ بواری خێزانیشدا، به‌حوكمی ئیسلامییه‌وه‌ پیاوه‌كه‌ باڵاده‌سته‌ له‌وه‌ی‌ چۆن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ژیانی خێزانی به‌ڕێوه‌ ده‌بات، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێ ده‌كرێ كه‌ تا هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ لێی رازی نه‌بێ، ئه‌وه‌ ژن به‌هه‌شت نابینێ! بۆیه‌ زۆر له‌ ژنانی ئێران وه‌ك زۆربه‌ی‌ وڵاتانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سووتاندنی خۆیان پێ له‌ به‌هه‌شتی سه‌ر ده‌ستی ئه‌و جۆره‌ پیاوانه‌ی ناو سیسته‌می ئیسلامی باشتره‌. له‌ خوێندن و بواری ته‌ندروستیدا، ئافره‌ت رێگه‌ی‌ وه‌رزش و چالاكیی وه‌رزشی پێ نادرێ، به‌پێی ئاماری ره‌سمیی خودی كۆماری ئیسلامی بۆ ساڵی 2008، نێزیكه‌ی‌ 76 له‌ سه‌دی قوتابییانی كچی قۆناخی ئاماده‌یی كێشه‌ی‌ باڵا و جه‌سته‌یان هه‌یه‌ كه‌ دواتر تێكچوونی باری ده‌روونی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. كێشه‌ ئابوورییه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران كه‌ زیاتر ناڕه‌زایه‌تی و ناڵه‌ی‌ پیاوانه‌ی پێوه‌ دیاره‌، له‌سه‌ر شانی ژنان چه‌ند هێنده‌ زیاتر و قورستره‌، كه‌س باسی بێكاری ژن ناكات، كه‌س باسی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆ ژن ناكات و ئاماژه‌ ناكرێ كه‌ ژنێكی بێكار و ئالووده‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئه‌مڕۆی ئێراندا به‌ كوردستانیشه‌وه‌ ده‌بێ چی به‌سه‌ر بێ؟ له‌ كاتێكدا له‌ سه‌رگه‌ردانیی تاكێكی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ به‌ پیاو، ژن، منداڵ و پیره‌وه‌ هه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه‌، به‌ڵام بۆ به‌رپرسانی ئێرانی وا ئاسانتره‌ دواكه‌وتوویی و ئاین به‌گژ ژن دا بكه‌ن تا ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك مرۆڤـ گوێی لێ بگرن. ئه‌وه‌ی‌ باس كرا، گۆشه‌یه‌كی زۆر بچووكه‌ له‌ دنیای ئه‌مڕۆ ژنان له‌ ئێران، ئه‌و ئێرانه‌ی كه‌ به‌ر له‌ هاتنی كۆماره‌كه‌ی‌ ئیسلامی هه‌میشه‌ ئافره‌تێك له‌پشت بڕیاره‌ گرینگ و سیاسییه‌كانی وڵاته‌وه‌ وه‌ستابوو، به‌ڵام ئێسته‌ له‌ پشت هه‌ر تاوانێكدا ئافره‌تێك پێشتر جێگه‌ی‌ بۆ خۆش كراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مڕۆ كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ به‌ڕۆژێكی جیهانی بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان دیاری كراوه‌، به‌هه‌موو شێویه‌ك ئێران ریسوا بكه‌ین، ئه‌و ئێرانه‌ی بووه‌ته‌ وێرانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤـ و ژنان پێشڕه‌وی چه‌وساوه‌كانن. یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان