به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 9 / 2018
وتەکان15 / 9 / 2018
گۆرانی کوردی 15 / 9 / 2018
خۆپێشاندان15 / 9 / 2018
وتوووێژەکان 15 / 9 / 2018
اخبار15 / 9 / 2018
هەواڵەکان1 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی چوارشەممە ١٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ڕووداوی هێرشە موشەکییەکەی سەر قەڵای دێموکرات
هه‌ڵبژارده‌
نداء الی اعضاء البرلمان العراقی
ویژه‌ برنامه‌ - تبعات حملە موشکی رژیم ایران بە حزب دمکرات کردستان مهمان برنامە : آقای آسو حسن زادە معاون دبیر کل حزب دمکرات کردستان
وتووێژ لەگەڵ کاک ژیلوان حەسەنپوور کوری شەهید نەسرین حەداد و شەهید محەممەد حەسەنپوور
ڕێورەسمی کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە ئاڵمان بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
به‌ڕێوه‌بردنی سمینارێک به‌ بۆنه‌ی 25 ی نۆامبر له‌ لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ 26 / 11 / 2010 کوردستان و کورد نیوز: یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی 25 ی نۆامبر، رۆژی به‌ربه‌ره‌کانیی توند و تیژیی دژی ژنان سمینارێکی له‌ یه‌کێک له‌ بنکه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ برد. له‌و رێوڕه‌سمه‌دا که‌ ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 4 ی سه‌رماوه‌ز و، به‌ به‌شداریی ده‌یان که‌س له‌ کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، کۆرگێرانی سمیناره‌که‌ پرسی توند و تیژی له‌ کۆمه‌ڵگای ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان تاوتوێ کرد. له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان به‌و بۆنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن خاتوو شه‌هلا مورته‌زازاده‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. دواتر خاتوو کوێستان فتووحی، رۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی ژنان باسی هۆکاره‌کانی ره‌گ داکوتانی توند و تیژی له‌ کۆمه‌ڵگای ئێرانی خسته‌ به‌رباس. ناوبراو له‌ باسه‌که‌ی دا ئاماژه‌ی به‌ پێکهاته‌ی پیاومه‌زنیی کۆمه‌ڵگای ئێران و کوردستان کرد و یاساکانی پێوه‌ندیدار به‌ چاوه‌دێری و کۆنتڕۆڵی توند و تیژی له‌ کۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌ پڕ له‌ که‌مایه‌سی زانی. کۆڕگێری دیکه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ عه‌لی بداغی، رۆژنامه‌نووس و چالاکیی سیاسی بوو که‌ تیشکی خسته‌ سه‌ر دیارده‌ی توند و تیژی له‌ بنه‌ماڵه‌ دا. ناوبراو له‌ باسه‌که‌ی دا شکل و شیوازه‌کانی ده‌رکه‌وتنی توند و تیژی له‌ بنه‌ماڵه‌، هۆکار و به‌ستێن و زیان و ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه‌ی له‌ که‌شی خیزان دا شی کرده‌وه‌ و کۆمه‌ڵه‌ پێشنیارێکی له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ گۆڕینی کلتووری توند و تیژی له‌ کۆمه‌ڵگادا خسته‌ روو. له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و سمیناره‌دا جه‌واد حه‌یده‌ری، قادر وریا و مسته‌فا مه‌ولوودی سه‌رنج و تێبینییه‌کانی خۆیان له‌ پیوه‌ندی له‌ گه‌ڵ باسه‌کانی سمیناره‌که‌دا خسته‌ روو.