به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 9 / 2018
دیداری حەوتوو22 / 9 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان22 / 9 / 2018
اخبار22 / 9 / 2018
بیانیه و اطلاعیه22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
وتەکان22 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٩٠٩٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١٨٠٩٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٧٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
نامەی سەرئاوەڵا بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
هه‌ڵبژارده‌
سوپاس نامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان !
خۆپیشاندانی کوردانی دانیشتووی نۆروێژ بە دژی هێرشی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەڵای دێموکرات
کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە فینلاند
تقدیرنامەی دفتر سیاسی حزب دمکرات کردستان
هه‌واڵه‌کان
ئاشکرابوونی رۆڵی ئێران له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی نێوخۆی عێراق 28 / 11 / 2010 كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندنی عێراقی به ‌پشتبه‌ستن به‌كۆمه‌ڵێك زانیاریی نێو وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێراق ئاشكرای كردوه‌ که‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ پشت ته‌قینه‌وه‌كانی شاره‌كانی عێراقه‌وه‌یه‌. كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقییه‌ له‌ڕاپۆرتێك داو له‌ سه‌رزاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێراقه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ ئاکامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیی وه‌زاره‌تی نێوخۆی عێراق، ده‌ری خستوه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ شاره‌کانی عێڕاق بۆمب ده‌نێنه‌وه‌ و ته‌قینه‌وه‌کان رێک ده‌خه‌ن، له‌ ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ په‌روه‌رده‌ کراون. ئه‌لشه‌رقییه‌ ئاشکرای کردوه‌ که‌ ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان به ‌پێی گرێبه‌ستێك که‌ له ‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی هه‌یانه‌، ئه‌ندامانی خۆیان بۆ شاره‌ سنورییه‌کانی ئێران ده‌نێرن‌و ئه‌و كه‌سانه‌ له‌وێ خولی تایبه‌ت بۆ كاری تیرۆریستیان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ و بۆ مه‌به‌سته‌ تایبه‌تییه‌کان په‌روه‌رده‌ ده‌کرێن. له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ژێنه‌ڕال جیفری بیوكان، وته‌بێژی سپای ئامریكا له‌ عێراق به‌ رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی راگه‌یاندوه‌ که‌ ئه‌گه‌رچی رۆڵی ئاژاوه‌گێڕییانه‌ی ئێران له‌ عێراق كه‌متر بۆته‌وه‌، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی هه‌روا سووره‌ له‌ سه‌ر نائه‌من کردنی بارودۆخی عێڕاق. شایانی باسه‌ که‌ ئامریکا و زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی عێڕاق و وڵاتانی عه‌ڕه‌بیش به‌رده‌وام رۆڵی تێکده‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامییان له‌ عێڕاق دا له‌قاو داوه‌، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی تا ئێستا حاشای له‌وه‌ کردوه‌.