به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 11 / 2018
دیدگاە روز 10 / 11 / 2018
هەنگاو10 / 11 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان10 / 11 / 2018
اخبار10 / 11 / 2018
فیلم و دیکومنت10 / 11 / 2018
هەواڵەکان3 / 11 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٢١١٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١١١١٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٠١١٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێورەسمی چلەی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - چ بکرێ؟!
پرسی رۆژ - ساڵێک دوای بوومەلەرزەی کرماشان میوانانی بەرنامە : کاک ئیقباڵ سەفەرێ چالاکی سیاسی - سوئێد و کاک نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووس
کۆمسای -ئەرکۆمەڵای جە کوردەوارینە
رێژگە - شاهرام نازری ، خۆرەتاوێک لە رەنگی نیشتمان
هه‌واڵه‌کان
بارودۆخی سڵامه‌تیی که‌بودوه‌ند زۆر ناله‌باره‌ 28 / 11 / 2010 بارودۆخی سڵامه‌تی و له‌شساغیی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ند تا دێ خراپتر ده‌بێ. به‌ پێی‌ ئه‌و زانیاریانەی لە زیندانی ئێڤینی تارانەوە بڵاو بوونەتەوە، بارودۆخی‌ جەستەیی و ته‌ندروستی‌ محه‌ممه‌د سه‌دیقی كه‌بوودوه‌ند، سەرۆکی گیراوی رێکخراوی مافی‌ مرۆڤی کوردستان رۆژ له‌ دوای‌ رۆژ بەرەو خراپتر بوون دەچێ و بەرپرسانی زیندانیش کەمترین ئاوڕیان بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشکیی ئه‌و نه‌داوه‌ته‌وه‌. بنه‌ماڵه‌ی که‌بوودوه‌ند له‌ لێدوانێکی ته‌لیفوونی دا به ‌ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان و کورد نیوزی رایانگه‌یاند که‌ حه‌وتوویه‌ک له‌وه‌پێش محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند به‌ هۆی‌ قوڵبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گویزراوه‌ته‌وه‌. په‌ریناز حه‌سه‌نی خێزانی که‌بوودوه‌ند باسی له‌وه‌ کرد که‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ بارودۆخی له‌شساغیی که‌بوودوه‌ند به‌ ته‌واوی تێک چووه‌، به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان بۆ نه‌خۆشخانه به‌ڕێ کردوه‌ ‌و له‌وێ بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه‌ بێهۆش بووه‌. په‌ریناز حه‌سه‌نی هه‌روه‌ها گوته‌یه‌تی که‌ ئه‌گه‌رچی بارودۆخی که‌بودوه‌ند زۆر خراپ بووه‌ و به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی له‌شی بۆ ماوه‌یه‌ک فه‌له‌ج بوون، به‌ڵام له‌وێ‌ پێڕاگه‌یشتنێكی‌ زۆر سه‌ره‌تایی‌ بۆ کراوه‌و ته‌نیا ده‌رمانێكی‌ سه‌ره‌تایی‌ وه‌ک ئازارشکێن و خه‌وینه‌ریان پێ داوه‌. خێزانی که‌بوودوه‌ند باسی له‌وه‌کرد که‌ زۆرجار داوامان له‌به‌رپرسانی قه‌زایی ئێران کردوه‌ که‌ ئیزنی مه‌لاقاتی حوزووریمان پێ بده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا وڵامی ره‌تیان پێداوینه‌وه‌. خێزانی که‌بوودوه‌ند جیا له‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له‌ داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ربڕی، ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه‌ که‌ که‌بوودوه‌ند هیچ تاوانێکی نیه‌ جیا له‌داکۆکی له‌مافی مرۆڤی کورد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ جۆرێک بێده‌نگی کراوه‌ له ‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ به‌سه‌ر که‌بوودوه‌نددا هاتووه‌.