به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 11 / 2018
دیدگاە روز 10 / 11 / 2018
هەنگاو10 / 11 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان10 / 11 / 2018
اخبار10 / 11 / 2018
فیلم و دیکومنت10 / 11 / 2018
هەواڵەکان3 / 11 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ١٨١١٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٧١١٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٦١١٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی پێشڤه‌رۆی کورد له‌ سوریه‌
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
هه‌ڵبژارده‌
دەقی وتەکانی د.ئاسؤ حەسەن زادە لە رێورەسمی دەورەی ٢٣٠ی سەرەتایی پێشمەرگە
دیداری حەوتوو - بزاڤی مەدەنی بزاڤێکی شوناسخواز میوانی بەرنامە : کاک ناسر باباخانی بەرپرسی ناوەندی لێکۆلینەوە ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشینگتون ( میراو )
روانینی رۆژ - چ بکرێ؟!
پرسی رۆژ - ساڵێک دوای بوومەلەرزەی کرماشان میوانانی بەرنامە : کاک ئیقباڵ سەفەرێ چالاکی سیاسی - سوئێد و کاک نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووس
هه‌واڵه‌کان
جوندوڵڵا: کارمه‌نده‌ ئه‌تومییه‌که‌ی ئێران ناوه‌ندێکی ئه‌تومیی کۆماری ئیسلامیی له‌قاو داوه‌ 28 / 11 / 2010 گروپی جوندوڵڵا رایگه‌یاندوه‌ که‌ توانیویانه‌ ناوه‌ندێکی شاره‌وه‌ی ئه‌تومیی ئێران ئاشکرا بکه‌ن. گرووپی جوندووڵا که ‌یه‌کێک له‌ گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ پارێزگای سیستان و به‌لوچستانه‌، رای گه‌یاندوه‌ که‌ ئه‌و کارمه‌نده‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌تومییه‌که‌ی ئێران که‌ ماوه‌یه‌که‌ به‌ دیلیان گرتوه‌، په‌رده‌ی له‌ سه‌ر زۆرێک له‌ چالاکییه‌ ناوکییه‌کانی ئێران هه‌ڵ داوه‌ته‌وه‌. ئه‌میر حوسه‌ین شیرانی کارمه‌ندی یه‌کێک له ‌ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران که ‌له ‌لایه‌ن گرووپی جوندوڵاوه‌ رفێندرابوو، له‌ فیلمێکی ویدئویی دا که‌ له‌ ته‌له‌ویزیۆنی ئه‌لعه‌ربییه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ پێی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ داگرتوه‌ که‌ زۆر زانیاریی نه‌هێنیی له ‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکییه‌کانی ئێران له‌لایه‌. گرووپی جوندووڵا ئیدعای کردوه‌ که‌ ئه‌میر حوسه‌ین شیرانیان ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش له‌ ئیسفه‌هانه‌وه‌ رفاندووه‌و بردویانه‌ته‌ سیستان و به‌لوچستان. ئه‌م کارمه‌نده‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمیه‌کانی ئێران‌ رایگه‌یاندووه‌ که ‌تا ئاستی کارناسی خوێندووه و ناوی هێندێک له‌وکه‌سانه‌ی ئاشکرا کردوه‌ که‌ له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران خه‌ریکی کارکردنن. ئه‌میر حوسه‌ین شیرانی له‌و دیمانه‌ ویدئۆییه‌دا باس له‌وه‌ ده‌کا که‌ ماوه‌یه‌ک له‌یه‌کێک له‌و ناوه‌ندانه‌‌ کاری کردوه‌ که‌ خه‌ریکی پیتاندنی ئۆرانیۆم بووه. ناوبراو ده‌ڵێ به‌هۆی دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ که‌سێک به‌ناوی ئه‌حمه‌د سوڵتانی، به‌رپرسی ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌شداریم له‌ زۆر ‌ کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت دا کردوه‌ و بۆم ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ش به‌ مه‌به‌ستی پیتاندنی ئۆرانیۆم دامه‌زراوه‌. ئه‌میر حوسه‌ین شیرانی له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا باس له‌وه‌ کردوه‌ که‌ که‌ مێهدی ئاغازاده‌ به‌رپرسی سه‌ره‌کیی ئه‌و کارگایه‌ بووه‌ زۆر کارناسی دیکه‌ به‌ناوه‌کانی عه‌لی فه‌ره‌همه‌ند ناسراو به‌ سه‌ید، موحه‌ممه‌د ته‌وه‌کولی، موهه‌ندس قه‌نبه‌ریان، مهه‌ندیس قاسمی و مهه‌ندیس عادڵی له‌و کارگایه‌ کار ده‌که‌ن. شایانی باسه‌ که‌ ئه‌میر حوسه‌ین شیرانی باسی له‌وه‌کردوه‌ که‌ له‌م کارگایه‌دا به‌شێوه‌ی 3 شیفته‌ کار ده‌کرێ هه‌ر شیفته‌ی 50 که‌س کاری تێدا ده‌کا.