به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان10 / 11 / 2018
دیدگاە روز 10 / 11 / 2018
هەنگاو10 / 11 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان10 / 11 / 2018
اخبار10 / 11 / 2018
فیلم و دیکومنت10 / 11 / 2018
هەواڵەکان3 / 11 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٢١١٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١١١١٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١٠١١٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کورستان بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێورەسمی چلەی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - چ بکرێ؟!
پرسی رۆژ - ساڵێک دوای بوومەلەرزەی کرماشان میوانانی بەرنامە : کاک ئیقباڵ سەفەرێ چالاکی سیاسی - سوئێد و کاک نەعیم نەجەفی رۆژنامەنووس
کۆمسای -ئەرکۆمەڵای جە کوردەوارینە
رێژگە - شاهرام نازری ، خۆرەتاوێک لە رەنگی نیشتمان
هه‌واڵه‌کان
ده‌سبه‌سه‌رکرانی دوو که‌سی یارسانی له‌ رێوڕه‌سمی ساڵیادی تێرۆری سه‌ید خه‌لیل عالی نژاد دا 28 / 11 / 2010 له رێوره‌سمی ساڵیادی سه‌ید خه‌لیل عالی نژاد دا که‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ تێک درا، دوو که‌س له‌ شوێنکه‌وتووانی ئایینی یارسان ده‌سبه‌سه‌ر کراون. ڕیوڕه‌سمی ساڵیادی تێرۆری "سه‌ید خه‌لیل عالی نژاد" که‌ یه‌کێک له که‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌کانی ئایینی ئه‌هلی حه‌ق و "یارسان"ه، حه‌وتووی رابردوو‌ له‌ ژێر چاوه‌دێریی توندی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و به‌ به‌شداری هه‌زاران که‌س له‌ شوێن که‌وتووانی ئه‌و ڕێبازه‌ له‌ سه‌ر گڵکۆی ناوبرا له‌ شاری " سه‌حنه‌ی " کرماشان به‌ڕیوه‌چوو. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ کاتی ده‌سپێکی ئه‌ ڕێوڕه‌سمه‌وه‌ ڕێژیم هێزێکی زۆری به‌سیج و لیباس شه‌خسی و هیزه‌ به‌ناو ئه‌منییه‌تییه‌کان له‌ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ساڵیادی‌ کۆکردبووه‌وه‌ که‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ وگوڕه‌شه‌ و ترساندنی خه‌ڵکه‌که‌ له‌ هه‌وڵی تێکدانی ڕێوره‌سمه‌که‌دابوون. به‌پێی زانیارییه‌کان هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان چه‌ند رۆژ دواتر و له‌ ڕۆژی ٣ی سه‌رماوه‌ز دا " خه‌یروڵا حه‌ق جویان "، یه‌کیک له چالاکانی‌ پاریزه‌ری مافی یارسانیان له‌ شاری کرماشانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کردوه‌و به‌ره‌و شوێنێکی نادیار ڕایان گواستووه‌. به‌ وته‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبرا، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان چه‌ند ڕۆژ پێشتر هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ خه‌یرۆڵا حه‌ق جویان کردبوو که‌ نابێ له‌و رێوره‌سمه‌دا وتار بخوێنێته‌وه‌. ‌ هه‌رله‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی هاووڵاتیانی کوردو به‌ئایین یارسانی رۆژی شه‌ممه‌ یه‌کێکی دیکه‌ له‌ به‌ڕیوه‌به‌ران و ڕێکخه‌رانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ به‌ ناوی" حوجه‌ت زه‌نووریان" له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی دا و له‌ شاری سه‌حنه‌ له‌ لایه‌ن هێزیکی سه‌ر به‌ ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ره‌و شوێنێکی نادیار براوه‌. شایانی باسه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری بنه‌ماڵه‌ و که‌س و کاری ئه‌و دوو که‌سه‌ بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و پێی وشوێنیان تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، لێپرسراوانی ڕژیم ئاماده‌ نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ک له‌ سه‌ر شوێن و جێگه‌ی هێشتنه‌وه‌یان ئاشکرا بکه‌ن