به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 7 / 2018
روانینی رۆژ14 / 7 / 2018
گۆرانی کوردی 14 / 7 / 2018
سیمینار14 / 7 / 2018
اخبار14 / 7 / 2018
هەواڵەکان7 / 7 / 2018
روانینی رۆژ7 / 7 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ٢٠٠٧٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٩٠٧٢٠١٨
بەرنامەی چوار شەممە ١٨٠٧٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی هاوخەمیی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە
ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲۹مین ساڵیادی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن
هه‌ڵبژارده‌
اقتصاد پاشنە آشیل حکومت
دیداری تایبەت - دیداری تایبەت لەگەڵ د. ئاسۆ حەسەن زادە جێگر سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان
کاروانی شەهیدان
کۆمسای -ڤیسوودڤێو کۆپڕی ساڵڕۆ وشەهید بییەی د.قاسملووی
هه‌واڵه‌کان
به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانسێك له‌ پاریس له‌ ژێر ناوی‌ ئێران له‌ ساڵی 2010 دا 28 / 11 / 2010 ئه‌نیستیتۆی‌ كورد له‌ پاریس ڕۆژی شه‌ممه‌، 6 ی سه‌رماوه‌ز به‌ به‌شداریی كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی, سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسی كۆنفڕانسێك له‌ ژێر ناوی‌ ئێران له‌ ساڵی 2010 دا به‌ڕێوه‌ برد. له‌و سمیناره‌دا جاناتان ڕانداڵ، ڕۆژنامه‌نووسی پێشووی‌ واشینگتۆن پوست , هاشم ئه‌حمه‌دزاده‌ یاریده‌ده‌ر له‌ زانكۆی (exert)ی بریتانیا، كریستیه‌ن برۆمبێركێر، مامۆستای نه‌ته‌وه‌ناسی له‌ زانكۆی پرۆڤه‌نس, تییه‌ری‌ كۆڤیل، مامۆستای زانكۆی‌ نیژۆسێ ئادڤانسێله‌ی‌ پاریس و ئه‌حمه‌د سه‌لامه‌تیان، نوێنه‌ری‌ پێشووی‌ مه‌جلیسی شوڕای ئیسلامی‌ ئێران بابه‌تیان پێشكه‌ش كردوو به‌ گشتی باسیان له‌ دۆخی‌ ئه‌م دواییانه‌ی‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ کۆماری ئیسلامی‌ ئیسلامی كرد. کۆڕگێرانی ئه‌و سمیناره‌ له‌ باسه‌کانیان دا تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆرانه‌ی‌ به‌ تایبه‌تی‌ ده‌ر حه‌ق به‌ نه‌ته‌وه‌كان و یه‌ك له‌ وان گه‌ڵی‌ كورد ده‌كرێ‌ و هه‌روه‌ها باسیان له‌و ئاڵۆزیانه‌ كرد كه‌ دوای‌ كودیتای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری‌ له‌ ئێراندا هاتنه‌ ئاراوه‌. له‌م به‌شه‌ی کاری سممیناره‌که‌دا هاشمی‌ ئه‌حمه‌دزاده‌ له‌ پێوه‌ندی‌ له‌ گه‌ڵ سیاسه‌تی‌ حیزبه‌كوردییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ته‌نیا حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و حیزبێکی دیکه‌ له‌ کوردستان هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بایكۆت نه‌كرد و له‌و پێوه‌ندیه‌دا سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه‌ی له‌مه‌ڕ گرینگیی به‌شداری کوردان له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا وه‌بیر هێنایه‌وه‌. له‌ دوانیوه‌رۆی‌ كۆنفڕانسه‌كه‌شدا مارك سێمۆرۆ، ڕۆژنامه‌نووس له‌ رۆژنامه‌ی‌ لیبراسێۆنی‌ فه‌ڕانسه‌, هه‌میت بۆزاوسلان، لێكۆڵه‌ر له‌ زانكۆی‌ (ehess), بێرنارد ئۆركار له‌ ناوه‌ندی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ (cnrs) له‌ پاریس، عه‌بدوولكه‌ریم لاهیجی،‌ جێگری‌ به‌رپرسی فیدراسیۆنی‌ نێونه‌ته‌وه‌ی‌ بۆ پشتیوانی‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و واڵتێر پۆش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئاسایشی یه‌كیه‌تیی‌ ئوررووپا باسیان پێشكه‌ش كرد. له‌ بابه‌ته‌كانی دوا نیوه‌ڕۆی كۆنفڕانسدا به‌شداران باسیان له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ڕێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ و ئه‌و توند و تیژیانه‌كرد كه‌ ده‌ حه‌ق به‌ چالاكانی‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی‌ كورد , به‌لووچ, ئازه‌ری‌ و عه‌ره‌ب ده‌كرێ‌. له‌ بابه‌ته‌كاندا باس له‌ سێداره‌دانی‌ لاوانی‌ كورد و یه‌ك له‌وان فه‌رزادی‌ كه‌مانگه‌ر و هاوڕێكانی‌ كرا و به‌ گشتی حوكمی‌ سێداره‌و سه‌نگسار به‌ نامرۆڤانه‌ له‌ قه‌ڵه‌م درا. له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی ناسه‌کانی ئه‌و سمیناره‌‌دا كورته‌ باسێك له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاتانی‌ دنیا له‌ به‌رانبه‌ر ڕێژیمی‌ ئێراندا پێشكه‌ش كرا و له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ پێ داگیرایه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ ئه‌و ڕێژیمه‌ ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر بخرێته‌ په‌راوێز و ئابلۆقه‌وه‌. شایانی باسه‌ که‌ هه‌یئه‌تی كومیته‌ی‌ حیزب له‌‌ فه‌ڕانسه‌ له‌ په‌راوێزی‌ کاری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ گه‌ڵ‌ دكتۆر كه‌نداڵ نزان، به‌رپرسی ئه‌نیستیتۆی‌ كورد له‌ فه‌ڕانسه‌ ، دكتۆر هاشم ئه‌حمه‌دزاده‌ مامۆستای زانكۆ له‌ بریتانییا و دكتۆر كه‌ریمی‌ لاهیجی‌، چالاكی‌ مافی‌ مرۆڤ و جێگری‌ به‌رپرسی فیدڕاسیۆنی‌ نێونه‌ته‌وه‌ی‌ بۆ پشتیوانی‌ له‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئێران دیدار و چاوپێکه‌وتنی پێک هێنا.