به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان20 / 10 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان20 / 10 / 2018
دیدگاە روز 20 / 10 / 2018
بەرنامە تایبەتییەکان 20 / 10 / 2018
اخبار20 / 10 / 2018
سروودی شۆرشگێری 20 / 10 / 2018
هەواڵەکان13 / 10 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی یەک شەممە ٢١١٠٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ٢٠١٠٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٩١٠٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ رێورەسمی چلەی شەهیدانی ۱۷ی خەرمانان
راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان
هه‌ڵبژارده‌
پرسی رۆژ - چالاکی فەرهەنگی لە ئیلام و کرماشان میوانی بەرنامە : کاک ژاکان باران چالاکی فەرهەنگی - ئیلام
کۆریادی شەهیدانی قەڵای دیموکرات لە هەولێر بەشی ٣
دیدگاە روز - سال تحصیلی جدید و فصلی دیگر از محرومیت تحصیل به‌ زبان مادری
هێرشی مووشکەیی کۆماری ئیسلامی بۆسەر دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان The.Iranin-missile-attack-on - the- headquarters - of- KDP-I
هه‌واڵه‌کان
راوێژکاری خامه‌نه‌یی: پێویستە هێزێكی وه‌ک' بەسیج'مان لە عێراقدا هەبێ 30 / 11 / 2010 یەحیا رەحیم سەفەوی، راوێژكاری رێبەری كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندوه‌ که‌ دەبێ هێزێکی چه‌شنی بەسیج لە عێراق دروست بكرێ، هەر وەك چۆن پێشتر ئه‌و هێزه‌مان لە وڵاتانی لوبنان و فەلەستین پێك هێناوه‌. راوێژكاری عەلی خامنەیی لە كۆبوونەوەیەكدا كە بۆ مووچەخۆران و بەسیجییه‌کانی زانكۆی "تەربیەت موعەلیم" ی بتاران گرتبووی، رایگه‌یاندوه‌ كە دروست كردنی ئەم هێزە لە عێراق زۆر لایەنی باش و پڕ قازانجی هەیە، بەڵام ناوبراو به‌ روونی قازانج و مه‌به‌سته‌کانی دامه‌زراندنی ئه‌و هێزه‌ی بۆ کۆماری ئیسلامی شی نه‌کرده‌وه‌. چاوه‌ێرانی سیاسی پێیان وایه‌ که‌ ئەگەر وەها هێزێک لە عێراق پێك بێ، ئه‌وا گێرە شێوێنی و ئاژاوەگێریی کۆماری ئیسلامی به‌ شێوەیەكی راستەوخۆ دەگاتە لووتكە و ئەو پەڕی خۆی. چونکی ئێران وەك هەمیشە جێگەی داڵدەدەرانی شیعە لە ناوچەدا بووە و پێش رووخانی سەدام حوسێن، ئێران شیعەكانی ئه‌و وڵاته‌ی لە بن باڵی خۆی گرتبوو و، هاوكاری دەكردن و ئێستاش به‌ دنه‌دانی شیعەكان بەردەوام دەست لە كاروباری نێوخۆی عێراق وه‌رده‌دا. شایانی باسه‌ که‌ ترس لە بوونی ئامریكاو هێزه‌کانی هاوپەیمانەكان لە ناوچەدا ئێرانی هان داوه‌ که‌ بەردەوام كۆسپ و تەگەرە بخاته‌ سه‌ر رێیان و به‌ پشتیوانی کردن له‌ گڕووپه‌ تێرۆریسته‌کان ، تیرۆركردنی سەربازەكانی ئامریکایی، ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ گرووپە توندڕەوەكانی نزیك لە خۆیان و دروستکردنی نائه‌منی و که‌شی ترساندن و تۆقاندن وا بکا که‌ ئامریکا و هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق و ئه‌فغانستان دا په‌ک بخا، تا بیر له‌ ئێران نه‌که‌نه‌وه‌.