به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان11 / 8 / 2018
گۆرانی کوردی 11 / 8 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا11 / 8 / 2018
اخبار11 / 8 / 2018
هەواڵەکان4 / 8 / 2018
فیلم و دیکومنت4 / 8 / 2018
نگاە روز4 / 8 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٣٠٨٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٢٠٨٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١١٠٨٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پرۆفیسور کۆچەر بیرکار
هه‌ڵبژارده‌
رێژگە - فەتانە وەلیدی ، نەوایەک لە مێژوودا
روانینی رۆژ - پاشەکشەی ڕێژیم لە کوێ و بۆ چی؟
رەنگاڵە
روانینی رۆژ - بەندیخانەکان لە بەندیخانەیەکی گەورەتردا
هه‌واڵه‌کان
داوای بنه‌ماڵه‌ی که‌بودوه‌ند بۆ پاڵاوتنی که‌بودوه‌ند بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبیلی 2011 2 / 12 / 2010 بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، سه‌رۆکی گیراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵا دا بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی یه‌کیه‌تیی ئورووپا، کۆمیساریای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و که‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ داوایان کردوه‌ که‌ به‌ هانای که‌بودوه‌نده‌وه‌ بێن. له‌و نامه‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی که‌بودوه‌ند دا هاتوه‌ که‌ محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، 48 ساڵه‌، رۆژنامه‌نووس، مودیرمه‌سئولی حه‌وتوونامه‌ی " پیام مردم" و سه‌رۆکی گیراوی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که‌ ئێستا له‌ کوردستان به‌ باوکی مه‌عنه‌ویی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان ناسراوه‌، نیزیک به‌ 4 ساڵه‌ به‌ تاوانی به‌رگری کردن له‌ مافی مرۆڤ له‌ کوردستان خراوه‌ته‌ به‌ندیخانه‌وه‌ و حوکمی 11 ساڵ زیندانی به ‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. له‌ درێژه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتوه‌ که‌ که‌بودوه‌ند له‌ ماوه‌ی ئه‌و 4 ساڵه‌دا و له‌ به‌ندیخانه‌دا تووشی زۆر نه‌خۆشیی دڵ، گورچیله‌، فشارخوێن و مێشک و ئه‌عساب هاتوه‌ و چه‌ند جاریش له‌ ژێر فشار دا تووشی سه‌کته‌ی دڵ و مێشک هاتوه‌ و ئێستا له‌ ژێر چاوه‌دێریی پزیشک دایه‌. بنه‌ماڵه‌ی کوبودوه‌ند ئه‌و لایه‌نانه‌ جیهانییانه‌یان ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی پزیشکی قانوونی و پزیشکه‌ پسپۆڕه‌کانی ده‌زگای قه‌زایی رایان گه‌یاندوه‌ که‌ بارودۆخی جه‌سته‌یی و رووحی که‌بودوه‌ند یه‌کجار ناله‌باره‌ و به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ له‌ زیندان ناگرێ، به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتللاعات و ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی ئیزنی هاتنه‌ده‌رێ له‌ زیندان و ته‌نانه‌ت مه‌ره‌خه‌سیش به‌ ناوبراو به‌ ره‌وا نازانن. له‌ کۆتایی ئه‌و نامه‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی که‌بودوه‌ند دا هاتوه‌ که‌ وێڕای ئه‌وه‌ی بانگهێشتی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌ هانای که‌بودوه‌نده‌وه‌ بچن، داواشیان کردوه‌ که‌ پشتیوانیی خۆیان بۆ پاڵاوتنی محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبیلی 2011 را بگه‌یه‌نن.