به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان18 / 3 / 2016
بەرنامە تایبەتییەکان 18 / 3 / 2016
گەشتەکانی ئەودیوی چیا18 / 3 / 2016
اخبار18 / 3 / 2016
هەواڵەکان11 / 3 / 2017
سیمینار11 / 3 / 2017
هەواڵەکان4 / 3 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٥/٠٣/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ٢٤/٠٣/٢٠١٧
بەرنامەی پێنج شەممە ٢٣/٠٣/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
خۆپێشاندانی خەڵکی مەریوان سەبارەت بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی نەخۆشخانەی "بووعەلی"
هاوسەری شەهیدێکی حیزب لە شاری سەردەشت کۆچی‌دوایی کرد
هه‌ڵبژارده‌
کۆری شێعر و شمشاڵ ، بۆ یادی مامۆستا قالە مەرە دووکانانی بێوران / سەردەشت بەشی٣
نەورۆزانە بەشی ٦
کۆمەڵەی کولتووری کوردیی ناوچەی ئۆسفۆڵد بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کوردییەوە رێورەسمێکی بەشکۆی بەرێوەبرد
لە ئینترنێەوە ٧٥
هه‌واڵه‌کان
هێلاری کلینتۆن: ئه‌و ئێڕانیانه‌ی که‌ بۆ ئازادی شه‌ڕ ده‌که‌ن به‌ ته‌نیا نین 23 / 12 / 2010 ناوه‌ندی هه‌واڵ: دوابه‌دوای مه‌حکوم کرانی ڕژیمی کۆنه‌په‌رستی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ لایه‌ن کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌ دا، پاشنیوه‌رۆی ڕۆژ چوارشه‌ممه‌ هیلاری کلینتۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک خۆشحاڵی خۆی له‌ په‌سند کردنی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ ده‌ربڕی و به‌ گه‌رمی پێشوازی لێکرد. له‌و به‌یاننامه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دا هاتووه‌: په‌سند کردنی دوایین بڕیارنامه‌ی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ مه‌حکوم کردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، جێگه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌یه‌ و نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که‌ تاکوو ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت ئه‌و ڕژیمه‌ دواکه‌وتووه‌ درێژه‌ به‌ زه‌وروزه‌نگ و سه‌رکوتی هاووڵاتیان ده‌دات و له‌مه‌ودوا ده‌بێ ڕژیمی تاران له‌ هه‌وڵی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ یاسا وڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی مافی هاوولاتیان بێت ئه‌گینا به‌ره‌وڕووی سزای توند ده‌بێته‌وه‌. ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ نیسانده‌ری نیگه‌رانی ئه‌مریکا ده‌رحه‌ق به‌ ژیانی ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌یه‌ که‌ ته‌نیا له‌به‌ر داوای ئازادی بۆ خۆیان و بیروبۆچوونیان له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ڕژیمه‌وه‌ خراوه‌نه‌ته‌ زیندانه‌وه‌ و ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌کرێن. ‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ دوایین به‌شی به‌یاننامه‌که‌ی دا نووسیویه‌تی: به‌ هه‌موو ئه‌و ئێرانیانه‌ی که‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان و ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی پڕ به‌ ده‌م هاواری سه‌ربه‌ستی خۆیان به‌رز کردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێین که‌ ئێوه‌ به‌ ته‌نیا نین و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ نێوده‌وڵه‌تی پاڵپه‌شتی ئێوه‌یه‌. پێویست به‌ گوتنه‌ که‌ کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢١ی دێسامبر بڕیارنامه‌یه‌کی له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌حکوم کردنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ هۆی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌ و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ و گرتن و له‌ سێداره‌دانی جیابیرانی ئه‌و وڵاته‌، به‌ کۆی ٧٨ ده‌نگی و ئه‌رێ و ٤٥ ده‌نگی نا و ٥٩ ده‌نگی بێلایه‌ن په‌سند کرد.