به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 9 / 2017
وتەکان16 / 9 / 2017
چالاکی هێزی پێشمەرگە 16 / 9 / 2017
اخبار16 / 9 / 2017
هەواڵەکان9 / 9 / 2017
تەوار9 / 9 / 2017
اخبار9 / 9 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٣/٠٩/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ٢٢/٠٩/٢٠١٧
بەرنامەی پێنج شەممە ٢١/٠٩/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی شاری بانه
په‌یامی پیرۆزبایی مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی جێژنی قوربان
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - دارمانی ئەخلاقی و لە کۆمەڵگە و خۆدزینەوە لە بەرپرسایەتییەکان
رامان - میوانی بەرنامە : كاك سمایل بازیار كادری دێرینی حیزبی دێموكرات و مامۆستای زانكو
روانینی رۆژ - گڕگرتنی ئێرانییەکان لە پای چ خۆفێکە؟
کۆمسای - ئەرک و مافی ژن لە کۆمەڵگەی کوردەواری دا
هه‌واڵه‌کان
سەركۆماری رووسیه‌: دەبێ پشكنێرانی ئاژانسی وزەی ناوكی به‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌ ئه‌تومییه‌کانی ئێران بخەنە ژێر چاودێرییەوە 23 / 12 / 2010 سەركۆماری رووسیه‌ داوای لە ئێران كردوه‌ که‌ ده‌رکی ناوه‌نده‌ ئه‌تومییه‌کانی خۆی بەڕووی پشكنێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی دا بكاتەوە. دیمیتری مێدڤێدێف لە شاری به‌مبه‌ئیی هیندوستان لە بارەی بەرنامە ئه‌تومییه‌که‌ی ئێران رایگه‌یاند که‌ دەبێ ئێران رێگە بە پشكنێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوكی بدا تا چالاكیی ئه‌تومیی ئەو وڵاتە بخەنە ژێر چاودێرییەوە. سەرۆك کۆماری رووسیه‌ هەروەها رایگه‌یاندوه‌ که‌ هەڵوێست سیاسه‌تی توند و تیژی ئێران لە به‌رنامه‌ ئه‌تومییه‌کانی دا هۆكاری سەرەكیی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌یه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستی کردوه‌. شایانی باسه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ دیمیتری مێدڤێدێف، سه‌رۆک کۆماری رووسیه‌ هاوینی رابردوو رایگه‌یاند که‌ ئێران به‌ره‌و خاوه‌نێتیی چه‌کی ئه‌تومی هه‌نگاو ده‌نێ، پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و رووسییه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا له‌ کزی داوه‌.