به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان16 / 9 / 2017
وتەکان16 / 9 / 2017
چالاکی هێزی پێشمەرگە 16 / 9 / 2017
اخبار16 / 9 / 2017
هەواڵەکان9 / 9 / 2017
تەوار9 / 9 / 2017
اخبار9 / 9 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ٢٣/٠٩/٢٠١٧
بەرنامەی هەینی ٢٢/٠٩/٢٠١٧
بەرنامەی پێنج شەممە ٢١/٠٩/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگه‌یاندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی شاری بانه
په‌یامی پیرۆزبایی مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی جێژنی قوربان
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - دارمانی ئەخلاقی و لە کۆمەڵگە و خۆدزینەوە لە بەرپرسایەتییەکان
رامان - میوانی بەرنامە : كاك سمایل بازیار كادری دێرینی حیزبی دێموكرات و مامۆستای زانكو
روانینی رۆژ - گڕگرتنی ئێرانییەکان لە پای چ خۆفێکە؟
کۆمسای - ئەرک و مافی ژن لە کۆمەڵگەی کوردەواری دا
هه‌واڵه‌کان
بۆ پێشگرتن له‌ ئیعدامی"حه‌بیبوڵای له‌تیفی" له‌ فه‌رانسه‌ش خۆپیشاندان کرا 25 / 12 / 2010 پاریس - عەلی شاکری: دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌ڕێوه‌ چووونی حوکمی له‌ سێداره‌دانی خوێندکاری زیندانی کورد"حه‌بیبوڵای له‌تیفی" که‌ بڕیار وایه‌ به‌ره‌به‌یانیی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ 26ی دێسامبر له‌ زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌ به‌ڕێوه‌ بچێ کۆمه‌ڵێک خۆپیشاندان به‌ مه‌به‌ستی ناڕزایه‌تی ده‌ربڕین و بۆ پێشگرتن له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌و حوکمه‌ به‌ڕێوه‌ له‌ چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپایی به‌ڕێوه‌چوو. "ئه‌نجومه‌نی کورده‌کانی دانیشتووی فه‌ره‌نسا"ش دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ کاتژمێری 14 له‌‌ مه‌یدانی "تێرۆکادێرۆ"ی پاریس خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به‌ڕێوه‌ برد. له‌و خۆپیشاندانه‌دا که‌ به‌ به‌شداریی زیاتر له‌ 100 که‌س له‌ کورد و ئێرانییه‌کانی دانیشتووی پاریس به‌ڕێوه‌چوو کۆمه‌ڵێک دروشم له‌ دژایه‌تی سیاسه‌تی سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها پێشگرتن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی ئیعدامی خوێندکاری زیندانیی کورد حه‌بیب له‌تیفی به‌رز کرانه‌وه‌. به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی پاریس هه‌روه‌ها به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خوێندکاری زیندانیی سیاسیی کورد "حه‌بیب له‌تیفی" و زیندانیانی سیاسیی کوردی له‌ سێداره‌دراوی 19ی بانه‌مه‌ڕ دروشمه‌کانیان بۆ به‌رگری له‌ سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی و پێشگرتن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی له‌ سێداره‌دانی حه‌بیب له‌تیفی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان پیشاندا. له‌و کۆبوونه‌وه‌دا دروشمه‌کانی : حه‌بیب ده‌بێ ئازاد بکرێ بڕووخێ کۆماری ئیسلامی نه‌مان بۆ خامنه‌یی زیندانیی سیاسی ده‌بێ ئازاد بکرێ و کۆمه‌ڵێک دروشمی دیکه‌ به‌ زمانه‌کانی کوردی، فارسی و فه‌رانسه‌ به‌رز کرانه‌وه‌.