به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 7 / 2017
روانینی رۆژ22 / 7 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان22 / 7 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا22 / 7 / 2017
اخبار22 / 7 / 2017
هەواڵەکان15 / 7 / 2017
تەوار15 / 7 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ٢٦/٠٧/٢٠١٧
بەرنامەی سێ شەممە ٢٥/٠٧/٢٠١٧
بەرنامەی دوو شەممە ٢٤/٠٧/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی پیرۆزبایی حدک بۆ رێکخه‌ری گشتیی نوێی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
پێزانین و سپاسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداربوونتان لە بەرزراگرتنی یادی د.قاسملوودا مایەی شانازی و جێگای پیزانینە
هه‌ڵبژارده‌
کۆماسی - سەرنجێک لەسەر ژیان و هۆنراوەکانی مامۆستا بێسارانی
روانینی رۆژ - ئێران وڵاتێکی ئیسلامی پڕ لەتاوان و لادان
رێورەسمی ٢٢ی پووشپەر ساڵرۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو - ئامریکا
گەشتەکانی ئەودیوی چیا - ئاوایی میانە
هه‌واڵه‌کان
میسر ویزای به‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئێران نه‌دا 27 / 12 / 2010 حکومه‌تی میسر ویزای به‌ هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته‌ نه‌داوه‌. ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاندوه‌ که‌ حکومه‌تی میسر ویزای سه‌فه‌ری بۆ هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئێران ده‌رنه‌کردوه‌. ئه‌و نوێنه‌رانه‌ که‌ قه‌رار بوو له‌ رێگه‌ی وڵاتی میسره‌وه‌ سه‌ردانی فلستین بکه‌ن، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی میسر ئیزنی سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته‌ی پێ نه‌داون ناچار بوون، له‌ نیوه‌ی رێگاوه‌ به‌روه‌ ئێران بگه‌رێنه‌وه‌. ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی که‌ پێیان وابوو میسر ویزای سه‌فه‌ر بۆ ئه‌و وڵاته‌یان بۆ ده‌رده‌کا، پێشتر چوبوونه‌ سوورییه‌، به‌ڵام دواجار له‌ دیمێشق را به‌ره‌و تاران گه‌ڕانه‌وه‌. عه‌وه‌ز حه‌یده‌رپوور، یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئاشکرای کردوه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی میسر نه‌ک به‌ هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی مه‌جلیس، ته‌نانه‌ت ویزای به‌ ئه‌ندامانی کاروانه‌که‌ش نه‌داوه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانیش به‌رو ئێران بگه‌ڕێنه‌وه‌. حکومه‌تی میسر یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه‌ که‌ ره‌خنه‌ی زۆری له‌ سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌ تایبه‌ت ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له‌ کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌ و سیاسه‌تی به‌ ئوتومی بوونی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه‌. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر دوو رۆژ له‌وه‌ پێش له‌ عێڕاق ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ که‌ زۆر نیشانه‌ن و به‌ڵگه‌ له‌به‌ر ده‌ست دان که‌ تاوانی ئێران بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌سه‌لمێنن. ئه‌حمه‌د ئه‌بوو غه‌یس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی میسر وه‌ک وریاکردنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له ‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی رایگه‌یاند که‌، وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ هه‌روا ده‌سته‌وه‌ستان دانانیشن تا ئێران ده‌ستی به‌ بۆمبی ئه‌تومی رابگا.