به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان22 / 7 / 2017
روانینی رۆژ22 / 7 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان22 / 7 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا22 / 7 / 2017
اخبار22 / 7 / 2017
هەواڵەکان15 / 7 / 2017
تەوار15 / 7 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ٢٦/٠٧/٢٠١٧
بەرنامەی سێ شەممە ٢٥/٠٧/٢٠١٧
بەرنامەی دوو شەممە ٢٤/٠٧/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی پیرۆزبایی حدک بۆ رێکخه‌ری گشتیی نوێی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
پێزانین و سپاسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداربوونتان لە بەرزراگرتنی یادی د.قاسملوودا مایەی شانازی و جێگای پیزانینە
هه‌ڵبژارده‌
کۆماسی - سەرنجێک لەسەر ژیان و هۆنراوەکانی مامۆستا بێسارانی
روانینی رۆژ - ئێران وڵاتێکی ئیسلامی پڕ لەتاوان و لادان
رێورەسمی ٢٢ی پووشپەر ساڵرۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو - ئامریکا
گەشتەکانی ئەودیوی چیا - ئاوایی میانە
هه‌واڵه‌کان
په‌ره‌سه‌ندنی نیگه‌رانییه‌کان له‌ ئه‌گه‌ری ئێعدامکرانی به‌ بێده‌نگیی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی 27 / 12 / 2010 نیگه‌رانیی ئه‌وه‌ی که‌ که‌ کۆماری ئیسلامی به‌ بێده‌نگی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفیی ئیعدام کردبێ، له‌ نیو خه‌ڵ:ک دا په‌ره‌ی سه‌ندوه‌. زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوه‌ووه‌ ته‌واوی ته‌له‌فوونه‌ گشتییه‌کانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سنه‌ پچراون و پچرانی ئه‌م ته‌له‌فوونانه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کان له‌سه‌ر ئێعدامی به‌نهێنیی حه‌بیبوڵا له‌تیفی په‌ره‌ بستێنێ. به‌ پێی زانیارییه‌کان سه‌ره‌رای به‌رده‌وامیی ئه‌و هه‌وڵه‌ به‌ربڵاوانه‌ی بۆ رزگار کردنی گیانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی له‌ مردن له‌ ئارا دایه‌، به‌ڵام به‌ پچڕانی هێڵه‌کانی ته‌له‌فوونی زیندان خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و چالاکانی مافی مرڤی به‌ تایبه‌ت نیگه‌ران کردوه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا بنه‌ماڵه‌ی زۆرێک له‌ به‌ندکراوانی دیکه‌ی گرتووخانه‌ی سنه‌ باسیان له‌وه‌ کردوه‌ که‌ تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان له‌ زینداندا قسه‌ بکه‌ن. رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دوابه‌دوای ده‌سبه‌سه‌ر کرانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی حه‌بیبوڵلا له‌تیفی و ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌و ره‌شبگیرییهه‌ی چالاکانی شاری سنه‌، نیگه‌رانی خۆشی له‌وه‌ نه‌شاردۆته‌وه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ کۆماری ئیسلامی بیه‌وێ به‌ بێده‌نگی و به‌ نهێنی ئه‌م خوێندکاره‌ کورده‌ له‌ سێداره‌ بدا. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ 19ی بانه‌مه‌ری ئه‌مساڵیشدا دوای ئه‌وه‌ی هێلی ته‌له‌فوونی زیندان پچران، 4 زیندانی سیاسی کورد، مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، شیرین عه‌له‌م هولی و فه‌رهاد وه‌کیلی ئێعدام کران. ئه‌م پێشینه‌یه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌میه‌تییه‌کان ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی دروست کردوه‌ که‌ پیلانێکی له‌و شێوه‌یه‌ بۆ حه‌بیبوڵا له‌تیفیش له‌ ئارادابێ.