به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان17 / 2 / 2018
گۆرانی کوردی 17 / 2 / 2018
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان17 / 2 / 2018
سروودی شۆرشگێری 17 / 2 / 2018
اخبار17 / 2 / 2018
هەواڵەکان10 / 2 / 2018
دیداری تایبەت10 / 2 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی یەک شەممە ٢٥/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی شەممە ٢٤/٠٢/٢٠١٨
بەرنامە ی هەینی ٢٣/٠٢/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامێکی دۆستانە بۆ ئەندامانی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگرەی پارتی دێموکراتی گه‌لان (H.D.P)
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ٢ی ڕەشەممە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
دەقی وتەکانی بەرێز کاک قادر وریا لەکۆنفرانسی دڵدار شاعیری سروودی ئەی رەقیب ، لە زانکۆی کۆیە
کاروانی شەهیدان
روانینی رۆژ - زمان لە نێوان ماف و شوناسدا
هه‌واڵه‌کان
داوای شووڕای هاوئاهه‌نگی چاکسازیخوازانی کورد بۆ ئازادیی ته‌واوی به‌ندییه‌ سیاسییه‌کان 5 / 1 / 2011 شووڕای هاوئاهه‌نگی چاکسازیخوازانی کورد، خوازیاری ئازادیی ته‌واوی به‌ندییه‌ سیاسییه‌کان و ره‌واندنه‌وه‌ی که‌شی ئه‌منییه‌تی زاڵ به‌ سه‌ر ئێران بوو. شووڕای هاوئاهه‌نگی چاکسازیخوازانی کورد له‌ رۆژی دوازده‌ی به‌فرانبار و له‌ به‌یاننامه‌یه‌ک دا سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران و کوردستان رایگه‌یاند که‌ قه‌یراناوی تر کردنی فه‌زای سیاسیی وڵات به‌ قازانجی که‌س نییه‌. هێشتا روون نییه‌ ‌ له‌ کاتێک دا که‌ جێبه‌جێ کردنی یاسای ئامانجدارکردنی یارانه‌کان به‌و شوێنه‌واره‌ قورسه‌ی که‌ له‌ ئێستا و داهاتووی ئێراندا ده‌یبێ، بۆچی هه‌روا له‌سه‌ر ئه‌منییه‌تی تر کردنی فه‌زای ناوخۆ پێداگری ده‌کرێ. له‌ گۆڕه‌پانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ریش، هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌منییه‌تی ده‌رهه‌ق به‌ هونه‌رمه‌ندانی ده‌روه‌ستی وه‌ک جه‌عفه‌ر په‌ناهی و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی زۆری که‌سایه‌تییه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کان، سیمایه‌کی نه‌خوازراوی له‌ ره‌فتاری ده‌سه‌ڵاتداران خستۆته‌ڕوو. ئه‌وه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش، گرتنی ژێستی بێ بنه‌ما له‌ دانیشتنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و هه‌ڵسووکه‌وتی تێکه‌ڵ به‌ سووکایه‌تی که‌ دوایین نموونه‌که‌یمان سه‌باره‌ت به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بینی، ئاکامێکی جگه‌ له‌ بێ حورمه‌تی و سووکایه‌تی به‌ ئێرانییه‌کان به‌دواوه‌ نه‌بووه‌ و کۆی ئه‌مانه‌ و ئه‌و فه‌زا داخراو و ترسناکه‌ی که‌ له‌ ناوخۆی وڵاتدا زاڵیان کردووه‌، ناکارامه‌بوونی توند و زۆری حکوومه‌ت له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ده‌رده‌خا. شووڕای هاوئاهه‌نگی چاکسازیخوازانی کورد له‌ چوارچێوه‌ی روانگه‌ی رێفۆرمیستانه‌ی خۆیاندا، وێڕای مه‌حکووم کردنی شێوه‌کانی توندووتیژانه‌ی باندی ئۆتۆریته‌خواز و ده‌سه‌ڵات ویستی زاڵ به‌ سه‌ر وڵات دا، له‌ سێداره‌دانی لاوانی بێ تاوان و بێ گوناح و قۆڵبه‌ست کردنی شاعیران، نووسه‌ران، چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد مه‌حکووم ده‌کا و به‌ ڕاشکاوی راده‌گه‌یه‌نێ: بردنی فه‌زای سیاسی وڵات به‌ره‌و توندووتیژی زیاتر و هه‌ڵسوکه‌وتی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران دژی چالاکانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کورد، به‌ شتێک جگه‌ له‌ سزادانی چه‌ند قاتی کوردان به‌هۆی هاوده‌نگیی له‌ گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز، ناخه‌مڵێنێ. ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین که‌ ئه‌م فشارانه‌ به‌و مه‌به‌سته‌یه‌ تا چالاکانی سیاسیی کورد،‌ له‌ هاوده‌نگی و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی گه‌ڵانی ئێران، واز بێنن‌. گومانمان نییه‌ که‌ ئه‌و جۆره‌ ره‌فتارانه، ویست و ئیراده‌ی لاوانی کورد، له‌ روانگه‌ ئاشتیخوازه‌کانیاندا پته‌وتر ده‌کا، چونکه‌ ئه‌زموونی ده‌یان ساڵ خه‌بات و به‌ تایبه‌ت ئه‌زموونه‌کانی سێ ده‌یه‌ی رابردوو به‌ باشی ئه‌وه‌ پیشان ده‌ده‌ن که‌ جگه‌ له‌ هاوپێوه‌ندی ته‌واوی گه‌لانی ئێران و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی وڵات، رێگه‌یه‌کی دیکه‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی دیمۆکراسی و وه‌رگرتنی مافه‌کانی ئێرانییه‌کان نییه‌. له‌ لایه‌کیتره‌وه، پێشنیار به‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ین که‌ به‌ جێی ئێعدام و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌باتکارانی رێی ئازادی، ئیزن بده‌ن خه‌لکی خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیای بکه‌ن.