به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان23 / 9 / 2017
به‌یاننامه‌ و راگەیندراو23 / 9 / 2017
روانینی رۆژ23 / 9 / 2017
ژیان و خەبات23 / 9 / 2017
اخبار23 / 9 / 2017
نگاە روز23 / 9 / 2017
گەشتەکانی ئەودیوی چیا23 / 9 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ٢٥/٠٩/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ٢٤/٠٩/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٢٣/٠٩/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
بەیاننامەی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک سه‌باره‌ت به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان
راگه‌یاندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی شاری بانه
هه‌ڵبژارده‌
رەنگاڵە
لە شارەکانی رۆژهەلاتی کوردستان جێژن دەگرن بۆ پیشتیوانی لە سەربەخۆی باشووری کوردستان
خەڵکی شاری سنە جیژنی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستانیان دەسپێکرد
دیداری تایبەت - تاوتوێی پرسی ریفراندوم لە باشووری کوردستان میوانی بەرنامە : د.ئاسۆ حەسەن زادە جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌واڵه‌کان
هێزێکی هاوبه‌شی سوپای عێراق و ڕژیمی ئێران هێرشیان کرده‌ سه‌ر ئۆردوگایه‌کی ڕێکخراوی موجاهدین 11 / 1 / 2011 ناوه‌ندی هه‌واڵ: ڕێکخراوی موجاهدینی خه‌ڵکی ئێران که‌ بنکه‌ی سه‌ره‌کی له‌ پاریس،ی پایته‌ختی فه‌ڕانسه‌یه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌ هێزێکی هاوبه‌شی حکه‌مه‌تی عێراق و سپای قودسی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر ئۆردوگایه‌کی هێزه‌کانیان هه‌ڵکه‌وتوو له‌ پاریزگای ئه‌نباری عێرا ق و زیاتر له‌ ١٧٦ که‌س له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یان بریندار کردووه‌. مریه‌م ڕه‌جه‌وی له‌ به‌یاننامه‌یه‌ک دا که‌ له‌ ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆیدا ڕۆژی شه‌ممه‌ بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌ که‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ تایبه‌تییه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی و هێزێکی سه‌ربه‌ سپای قودسی ئێرانه‌وه‌ کراوه‌ته‌ سه‌ریان. له‌و بیاننامه‌یه‌ دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌ شێوه‌ی و چه‌شنی هێرشه‌ نه‌کراوه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بیت که‌ ده‌ڵێت ١٧٦ که‌س له‌ ئه‌ندامانی ڕیکخراوه‌که‌یان بریندار بوون. ڕه‌جه‌وی ده‌ڵێت هێزه‌ عێراقییه‌کان ڕێگرن له‌ گه‌یاندنی برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی عێراق و ته‌نانه‌ت ئابڵوقه‌یان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ئۆردووگایه‌. نابروا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و هێرشه‌ی هیزه‌کانی سوپای عێراق و ڕژیمی ئێران پاش ئه‌و دانووستانانه‌ دیت که‌ عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژیمی ئێران له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ده‌رکردنی ئۆپۆزیسیۆنی دژ به‌ ڕژیمی تاران له‌و وڵاته‌ له‌ سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ به‌غداد هێنابوویه‌ به‌رباس. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌یه‌که‌م سه‌ردانی دوای ده‌ستنیشانکردنی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژیمی ئیسلامی، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و داوای له‌ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ کرد که‌ پارت و ڕێکخراوه‌کانی دژ به‌ حکومه‌ته‌که‌ی که‌ له‌ خاکی کوردستان و پاریزگای دیاله‌ دا جێگیرن له‌ خاکی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ربکات. ناوبراو به‌ ئاشکرا به‌ کاربه‌ده‌ستانی عێراقی راگه‌یاندبوو که‌ ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت وڵاته‌که‌یان ئارام و هێور بێت ده‌بێت پێش به‌ چالاکی گشت حیزب و ڕێکخراوه‌ کوردستانی و ئێرانییه‌کانی جێگیر له‌ عێراق بگرن و ته‌نانه‌ت له‌ خاکێ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ریان بکه‌ن.