به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 14 / 9 / 2019
هەنگاو14 / 9 / 2019
ژیان و خەبات14 / 9 / 2019
اخبار14 / 9 / 2019
کریڤۆ14 / 9 / 2019
گۆرانی کوردی 14 / 9 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٩٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٠٠٩٢٠١٩
بەرنامەی دووشەممە ٠٩٠٩٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان
بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بە سەر تاوانی مووشەکبارانی “قەڵای دیموکرات”دا
هه‌ڵبژارده‌
بەشێک لە ڕێورەسمی کۆتایی دەورەی ٢٣٤ی فێرگەی سیاسی نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ڕێژوان - میوانی بەرنامە: هونەرمەندی شێوەکار موزەفەر نامداری
فەرماندەرانی شەهید - یادی فەرماندەری شەهید تۆفیق کامکار ، ناسراو بە تۆفیقەڕەش
هەنگاو - یادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات
هه‌واڵه‌کان
ژماره‌ی پاڕلمانتێرانی دژ به‌ سێداره‌ی پارلمانی کوردستان‌ گه‌یشتنه‌ 30 که‌س 24 / 1 / 2011 دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک له‌ پارلمانتارانی باشووری کوردستان ناره‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئێعدامی لاوانی کورد به‌ره‌ورووی کونسوولگه‌ری ئێران له‌ هه‌ولێر کرده‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی دژی سزای له‌سێداره‌دان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌، ‌ گه‌یشته‌ 30 كه‌س. له‌ مه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزاكۆكردنه‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێداره‌دان له‌ ئێران له‌ نێو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێکردوه‌ که‌ تا ئێستا 30 په‌رله‌مانتار پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ راگه‌یاندوه‌. هاژه‌ سلێمان سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندوه‌ که‌، به‌هۆی ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی سزای له‌سێداره‌دان كه‌ له‌ئێران به‌ڕێوده‌چێت‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی چالاكی كوردی رۆژهه‌ڵاتیش له‌سێداره‌دراون، له‌رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ رای گشتی داوای ئه‌وه‌مان كردوه‌ كه‌ سزای له‌ سێداره‌دان له‌ ئێران نه‌مێنێت. ناوبراو له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئه‌وه‌شی روون کردۆته‌وه‌ که‌، له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌ستێ پێكرد 12 په‌رله‌مانتار واژۆیان كرد كه‌ ئێستا گه‌یشتوۆته‌ 30 ئیمزا. هاژه‌ سلێمان به‌ ئاماژه‌ به‌و نامه‌یه‌ی بۆ رای گشتی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ باسی له‌وه‌ کرد که‌، پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی واژۆیان کردوه‌ رووی له‌ زیادبوون کردوه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ ره‌وانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر کراوه‌. به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كانی ئێران له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ زیاتر له‌ 47 كه‌س له‌ ئێران له‌سێداره‌ دراون، واته‌ له‌ هه‌ر 8 كاتژمێر كه‌سێك له‌سێداره‌ دراوه‌، جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌ نوێترین راپۆرت دا ناوه‌نده‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بڵاویان کردۆته‌وه‌ که‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زاینییه‌وه‌ تا ئێستا 97 که‌س له‌ سێداره‌ دراون.