به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان11 / 8 / 2018
گۆرانی کوردی 11 / 8 / 2018
گەشتەکانی ئەودیوی چیا11 / 8 / 2018
اخبار11 / 8 / 2018
هەواڵەکان4 / 8 / 2018
فیلم و دیکومنت4 / 8 / 2018
نگاە روز4 / 8 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١٣٠٨٢٠١٨
بەرنامەی یەک شەممە ١٢٠٨٢٠١٨
بەرنامەی شەممە ١١٠٨٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی هاوكاریی بۆ بلیمەت كۆچەر بیركار ، براوەی گەورەترین خەلاتی ماتماتیكی جیهان
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پرۆفیسور کۆچەر بیرکار
هه‌ڵبژارده‌
رێژگە - فەتانە وەلیدی ، نەوایەک لە مێژوودا
روانینی رۆژ - پاشەکشەی ڕێژیم لە کوێ و بۆ چی؟
رەنگاڵە
روانینی رۆژ - بەندیخانەکان لە بەندیخانەیەکی گەورەتردا
هه‌واڵه‌کان
بەڕێوەچوونی جێژنی دووی ڕێبەندان لە وڵاتی سوئێد 24 / 1 / 2011 کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ سوئێد به‌ هاوکاریی ناوه‌ندی سوئێدی کوردی و یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئێوارەی رۆژی ٢ی رێبەندانی ، رێورەسمێکی بەشکۆی به‌ به‌شداریی نوێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه‌ سیاسی‌یه‌کانی کوردستان و چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بیی کوردستان و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کوردانی دڵسۆز و نیشتمان‌په‌روه‌ره‌وه‌ لە ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوئێد بەڕێوە برد. ڕێوڕه‌سمی ٦٥ ساڵه‌ی دامه‌زرانی کوماری کوردستان بە سرودی نەتەوایەتیی ئەی‌رەقیب لە لایەن کۆڕییەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێ کرد و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی هەموو شەهیدانی سوورخەڵاتی رێگای رزگاری کوردستان گیرا. دواتر محەممەد ئیسماعیلی، بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکانی کۆمیتەی سوئێد به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ چه‌ند وته‌یه‌کی به‌ نوێنه‌رایه‌تیی کۆمیته‌ی سوئێد پێشکه‌ش کرد. پاشان کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان وتارێکی پێشکەش‌ کرد و لە وتارەکەیدا سەرەڕای پیرۆزبایی رۆژی دووی ڕێبەندان، تیشکی خستە سەر بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان و ئێران و جوڵانەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران. کاک خالید عه‌زیزی لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەردەمی ئه‌وه‌ بەسەرچووە که‌ ماف و ئازادییەکانی گەلانی پێکهێنەری ئێران لە لایەن پێکهاتەیەکی وڵاتەوە پێشێل بکرێ. ئێرانی داهاتوو دەبێ هی هەموان بێ و لەو ڕاستایەدا ئێرانێکی فیدڕاڵ باشترین شێوەی گونجاوی سەردەمە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات. سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە بڕگەیەکی دیکەی وتارەکەیدا باسی باردۆخی کوردەکانی لە پارچەکانی دیکەی کوردستان کردو رایگەیاند که‌ کورد لە تورکیە و سوریە دەبێ مافەکانیان دەستەبەر بکرێ و چیدی ناکرێ بە شێوەی ڕابردوو نکۆڵی لە ماف و بوونی نەتەوەیەک بکرێ و لە وڵاتی خۆێدا بە بێ مافی بهێڵدرێتەوە. سەبارەت بە هەل‌ومەرجی باشووری کوردستان کاک خالید رایگەیاند کە سیاسەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان درێژەی سیاسەتی پێشووی حیزب دەبێ و ئێمە بۆ سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی لە توانامان دابێ دەیکەین . لە کۆتایی وتارەکەیدا کاک خالیدی عەزیزی ئاواتی خواست کە خەباتی گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران بەئاکام بگاو گەلانی ئێران لە ئێرانێکی ئازاد و دێموکراتیک و فیدراڵ‌دا بە ویستەکانیان بگەن و هاوکات ئاماده‌یی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ هه‌رچی لێک نزیکكردنه‌وه‌ی هێزه‌ سیاسی‌یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگه‌یاند و هه‌موو لایه‌کی دڵنیا کرده‌وه‌ که‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ چاوی ڕێز و حورمه‌ته‌وه‌ ده‌روانێته‌ هه‌ڵوێستی هه‌موو ئه‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی که‌ بۆ یه‌کێه‌تی و برایه‌تی نێوان حیزبه‌ کوردستانی‌یه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن. شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزو رێکخراوە کوردستانیەکان وتارو برووسکەیان هەبوو کە ناوەکانیان بریتیبوون لە: پارتی دێموکراتی کوردستان یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان یه‌کێه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشکیری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان دێموکراتیکی یارسان کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان کۆمه‌له‌- پارتی سۆسیالدێموکراتی کوردستان فیدراسیۆنی کۆمه‌له‌ کوردیه‌کان له‌ سوئێد ناوه‌ندی سوئێدی کوردی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ـ پژاک ئه‌نجومه‌نی کورده‌کانی سوریه‌ له‌ سوئێد ئینسیاتیڤی کورد له‌ ئورووپا بزوتنه‌وه‌ی گۆران کۆمیته‌ی که‌مپه‌ینی ئاشتی و یه‌کبوون هێزه‌ سوئێدیه‌کان حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوئێد حیزبی سه‌وزه‌کانی سوئێد دوای به‌دوای خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه‌کان کوڕو کیژانی سه‌ر به‌ یه‌کێه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ نیشاندانی ریزه‌ هه‌ڵپه‌رکه‌یه‌کی جوان هه‌ستی خۆیان تێکه‌ڵ به‌ هه‌ستی گشت لایه‌ک کرد و پێشوازیان له‌‌م ڕۆژه مه‌زنه‌ کرد. دواین بەشی رێورەسمەکە بە گۆرانی هونەرمەندانی نەتەوەکەمان کاک ناسری رەزازی، کاک پەیوەند جاف و کاک شۆڕش بۆکانی و هەڵپەرکێ و ڕەشبەڵەکی بەشداربووان تا دەرەنگانێکی شەو درێژەی هەبوو. بۆ دیتنی وێنەكان سەردانی مەڵپەری گیارەنگ بكەن http://www.giareng.com/modules.php?name=News&file=article&sid=4363