به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان14 / 9 / 2019
سروودی شۆرشگێری 14 / 9 / 2019
هەنگاو14 / 9 / 2019
ژیان و خەبات14 / 9 / 2019
اخبار14 / 9 / 2019
کریڤۆ14 / 9 / 2019
گۆرانی کوردی 14 / 9 / 2019
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١١٠٩٢٠١٩
بەرنامەی سێ شەممە ١٠٠٩٢٠١٩
بەرنامەی دووشەممە ٠٩٠٩٢٠١٩
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی تاوانەکانی ١٧خەرمانان
بەبۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بە سەر تاوانی مووشەکبارانی “قەڵای دیموکرات”دا
هه‌ڵبژارده‌
بەشێک لە ڕێورەسمی کۆتایی دەورەی ٢٣٤ی فێرگەی سیاسی نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ڕێژوان - میوانی بەرنامە: هونەرمەندی شێوەکار موزەفەر نامداری
فەرماندەرانی شەهید - یادی فەرماندەری شەهید تۆفیق کامکار ، ناسراو بە تۆفیقەڕەش
هەنگاو - یادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات
هه‌واڵه‌کان
پیشاندرانی فیلمی دۆكیۆمێنتی ئۆرانیۆم له‌ كا‌نا‌دا سه‌ره‌رای ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئێران به‌و کاره‌ 26 / 1 / 2011 سه‌ره‌ڕای ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و ته‌نانه‌ت ههڕه‌شه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ ئۆتاوا، پایته‌ختی کانادا به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌گه‌ری پیشاندانی فیلمی دۆكیۆمێنتی "ئۆرانیۆم"، وه‌زیری شوێنه‌واری کانادا بڕیاری داوه‌، ئه‌و فیلمه‌ له‌ ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی "كتێبخانه‌ و ئارشیڤ" ی کانادا پیشان بدرێ. جیمز مۆر"، وه‌زیری شوێنه‌واری کانادا رۆژێك دوای رێگه‌گرتن له‌ پیشاندانی فیلمی “ ئۆرانیۆم” له‌ كتێبخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کانادا، سه‌ره‌ڕای ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و خۆتووڕه کردنی ئێران به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری به‌رپرسانی كتێبخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، بڕیار ی داوه‌ ئه‌و فیلمه‌ به‌ زووترین كات له‌و ناوه‌نده‌ پیشان بدرێ. بڕیاری وه‌زیری شوێنه‌واری کانادا سه‌باره‌ت به‌ پیشاندانی ئه‌و فیلمه‌ له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی "كتێبخانه‌ و ئا‌رشیڤ" ی کانادا له‌ ئاكامی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ئۆتاوا، رایانگه‌یاندبوو، ئه‌و فیلمه‌ پیشان نادرێ. وه‌زیری شوێنه‌واری کانادا دوای ئه‌و بڕیاره‌ له‌ کۆنفڕانسیکی خه‌به‌ری دا رایگه‌یاند که‌ پڕه‌نسیپی ئازادی راده‌ربڕین، یه‌كێك له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌کانی دیمۆكراسیی کانادایه‌ و ‌ کانادا ئیزنی ئه‌وه‌ به‌‌ باڵیۆزخانه‌ی ئێران نادا که‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ی دیاری بكا که‌ چ فیلمێك له‌و وڵاته‌ پیشان بدرێ یان ئه‌وه‌ی رێ له‌ پیشاندانی چ فیلمێك بگیرێ. فیلمی دۆكیۆمێنتی “ ئۆرانیۆم” له‌ ده‌رهێنانی "رافائێل شۆر" چه‌ندین وتوێژی له‌ گه‌ڵ شاره‌زایانی كاروباری ئێران و نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی له‌خۆ گرتوه‌و له‌ سه‌ر زاری ئه‌و شاره‌زایانه‌ باس له‌ سیاسه‌ته‌كانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ تایبه‌ت سیاسه‌تی وه‌ده‌ست خستنی چه‌كی ئه‌تومی و پاڵپشتی كردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو حه‌ماس و حێزبۆللا ده‌کا و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌هه‌ره‌شه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر ئه‌منیه‌تی جیهانی وریایی به‌ خه‌ڵکی دنیا داوه‌.