به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان27 / 8 / 2017
تەوار27 / 8 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان27 / 8 / 2017
اخبار27 / 8 / 2017
هەواڵەکان20 / 5 / 2017
ژیان و خەبات20 / 5 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان20 / 5 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ٣٠/٠٥/٢٠١٧
بەرنامەی دوو شەممە ٢٩/٠٥/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ٢٨/٠٥/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی هاوخه‌میی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕانسه
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئامریکا چی لە عەرەبستان دەوێ ؟
رەنگاڵە
ئاهەنگی نەورۆزی ٢٧١٧ی کوردی ئاوایی تەنگیسەر ناوچەی ژاوەرەۆ - سنە بەشی یەکەم
سمینارێک سەبارەت بە خەسار ناسیی هەڵبژاردنەکانی ئێران
هه‌واڵه‌کان
ئێران له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵدا ٥٣٠ كه‌س ئێعدام كردوه‌ 19 / 4 / 2017
ڕێكخراوی‌ مافی مرۆڤی‌ ئێران له‌ نۆهه‌مین ڕاپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ خۆیدا ئاماری‌ ساڵی‌ ٢٠١٦ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ وپێداگریی كرده‌وه‌ كه‌ لانیكه‌م  ٥٣٠كه‌س به‌ ئاشكرش له‌لایه‌ن كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ئێعدام كراون كه‌ له‌ به‌ینه‌دا ٤٤ كه‌س به‌ تۆمه‌تی‌ ناڕوونی‌ "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا و موفسێدوفی ئه‌رز" ئێعدام كردوه‌.
به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕێكخراوی‌ مافی مرۆڤی‌ ئێران، ٢٩ كه‌س له‌ ئێعدامكراوه‌كان به‌ تۆمه‌تی‌ سیاسی و ئه‌منیه‌تی‌ ئێعدام كراون كه‌ هه‌موویان له‌ كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان بوون. ٢٦ كه‌س له‌و٢٩ كه‌سه‌ كورد بوون و به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌ندامبوون له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ به‌رهه‌ڵسكاری‌ ڕێژیم ئێعدام كراون و ٣ كه‌سیش له‌ عه‌ره‌به‌كان بوون.
له‌ مانگی‌ ئاگۆستی‌ ساڵی‌ ٢٠١٦،٢٥ به‌ندكراوی‌ كورد به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌ندامبوونی‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان و هه‌روه‌ها دانیشمه‌ندێكی‌ كورد به‌ ناوی‌ شارام ئه‌میری‌ ئێعدام كران.
سه‌پاندنی‌ حوكمی‌ ئێعدام به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوانه‌دا به‌ شێوه‌یه‌ك بووه‌ كه‌ دادگاكانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ هه‌ندێك له‌و به‌ندكراوانه‌یان له‌ ماوه‌ی‌ 15 خوله‌كدا دادگایی كردوه‌ و حوكمی‌ ناعادڵانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون و ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌كانیان ئێعدامیان كردون.
له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌ مانگی‌ ئۆتی‌ هه‌مان ساڵ 3 عه‌ره‌بی خه‌ڵكی‌ ئه‌هواز پاش دادگاییكردنێكی‌ ناعادڵانه‌ و نمایشی حوكمی‌ ئێعدامیان بۆ بڕایه‌وه‌ و به‌ خێرایی حه‌كمه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌ به‌ندكران و ئێعدامكردنی‌ محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی له‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌ندامبوونی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی كراوه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی‌ ٩ی‌ ئاگۆستی‌ ٢٠١٦ له‌دار دراوه‌ و پاشان ته‌رمه‌كه‌شی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ نه‌گه‌ڕیندرایه‌وه‌.