به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان9 / 12 / 2017
دیداری تایبەت9 / 12 / 2017
گۆرانی کوردی 9 / 12 / 2017
ژیان و خەبات9 / 12 / 2017
اخبار9 / 12 / 2017
هەواڵەکان2 / 12 / 2017
روانینی رۆژ2 / 12 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی دوو شەممە ١١/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ١٠/١٢/٢٠١٧
بەرنامەی شەممە ٠٩/١٢/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
ڕاگەیەندراو کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین ئەحمەد ئاغای خاڵتاوێ
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئاڵای پڕ به باڵای شکۆی نیشتمانێک
رەنگاڵە
پرسی رۆژ - پلاتفۆرمی وێران بۆ لاوانی رۆژهەلات میوانی بەرنامە : کاک پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتی یەکێتی لاوانی رۆژهەلاتی کوردستان
ئاورێک لە مێژووی بزووتنەوەی خوێندکاریی ئێران و هۆکارەکانی داوێستاویی ئەم بزووتنەوەیە
هه‌واڵه‌کان
كه‌سایه‌تی‌ و تێكۆشه‌رێكی‌ پێشووی‌ حیزب ماڵاوایی له‌ ژیان كرد 19 / 4 / 2017

شه‌وی‌ سێشه‌ممه‌ میرزا عه‌بدولقادر سه‌لیمی‌، كه‌سایه‌تیی ناسراوی‌ شاری‌ بانه‌ له‌ ته‌مه‌نی‌ ٨٦ ساڵیدا كۆچی‌ دوایی كرد.

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ كۆمیسیۆنی‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان، شه‌روی‌ سێشه‌ممه‌، ٢٩ی‌ خاكه‌لێوه‌ میرزا عه‌بدولقادر سه‌لیمی‌، كه‌سایه‌تیی ناسراوی‌ شاری‌ بانه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی‌ لاوییه‌وه‌ هۆگر به‌ سیاسه‌ت بوو ڕووی‌ له‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان كرد. ناوبراو له‌ ده‌یه‌ی‌ ٣٠ وه‌ك ئه‌ندامی‌ چالاكی‌ ریزه‌كانی‌ حیزبی دێموكرات تێكۆشانی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بوو.

خوالێخۆشبوو ساڵی‌ ١٣٣٨كه‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزب كه‌وته‌به‌ر په‌لاماری‌ ڕێژیم، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی‌ به‌رچاو له‌ كادر و ئه‌ندامانی‌ دیكه‌ی‌ حیزب كه‌وته‌ زیندانه‌كانی‌ ڕێژیم و پاش ده‌ربازبوونی‌ به‌ ده‌ربه‌ده‌ری‌ ژیا.

ئه‌خلاق و ڕه‌فتاری‌ كه‌سۆكی له‌لایه‌ن و پێوه‌ندیی حیزبییه‌كه‌شی له‌لایه‌كی‌ دیكه‌، میرزا عه‌بدولقادر سه‌لیمیان كردبوه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ خۆشناو و جێی‌ باوه‌ڕی‌ خه‌ڵكی‌ بانه‌ كه‌ بۆ هه‌موو بۆنه‌ و كێشه‌یه‌ك وه‌ك كه‌یخودا به‌شداری‌ ده‌كرد.

ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی میرزاعه‌بدولقادر سه‌لیمی‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆی‌ له‌ خزم و كه‌سوكاری‌ خوالێخۆشبوو و خه‌ڵكی‌ بانه‌ ده‌كا و خۆی‌ به‌ شه‌ریك و به‌شداری‌ خه‌میان ده‌زانێ.