به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان27 / 8 / 2017
تەوار27 / 8 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان27 / 8 / 2017
اخبار27 / 8 / 2017
هەواڵەکان20 / 5 / 2017
ژیان و خەبات20 / 5 / 2017
بۆنه‌ و رێوره‌سمه‌کان20 / 5 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی سێ شەممە ٣٠/٠٥/٢٠١٧
بەرنامەی دوو شەممە ٢٩/٠٥/٢٠١٧
بەرنامەی یەک شەممە ٢٨/٠٥/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
په‌یامی هاوخه‌میی سکرتێری گشتیی حدک به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا
پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕانسه
هه‌ڵبژارده‌
روانینی رۆژ - ئامریکا چی لە عەرەبستان دەوێ ؟
رەنگاڵە
ئاهەنگی نەورۆزی ٢٧١٧ی کوردی ئاوایی تەنگیسەر ناوچەی ژاوەرەۆ - سنە بەشی یەکەم
سمینارێک سەبارەت بە خەسار ناسیی هەڵبژاردنەکانی ئێران
هه‌واڵه‌کان
ڕاوێژكاری‌ قاسم سلێمانی‌ وه‌ك باڵوێزی‌ ئێران له‌ عێراق ده‌ست به‌كاربوو 19 / 4 / 2017

ئیره‌ج مه‌سجێدی‌، ڕاوێژكاری‌ باڵای‌ قاسم سلێمانی‌، فه‌رمانده‌ی‌ سپای‌ قودسی به‌ڕه‌سمی‌ كاره‌كانی‌ خۆی وه‌ك باڵوێزی‌ نوێی‌ ئێران له‌ عێراق ده‌ست پێكرد.

سه‌رله‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ ڕابردوو  ئیره‌ج مه‌سجێدی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ به‌غدا له‌لایه‌ن نه‌سیر عه‌زاوی‌، سه‌رۆكی‌ ئیداره‌ی‌ ته‌شریفات له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق و محه‌ممه‌د عومه‌ر، سه‌رۆكی‌ ئیداره‌ی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ له‌ عێراق پێشوازی‌ لێكرا.

پێشتر هه‌واڵده‌رییه‌كانی‌ نزیك به‌ سپای‌ پاسداران و ئیتلاعات ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ ئیره‌ج مه‌سجێدی‌ وه‌ك باڵوێزی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق ده‌نێردرێ. به‌ڵام وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران سه‌ره‌تا ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ ته‌ئید نه‌كرد و پاش ململانێكی‌ زۆر مانگی‌ ڕه‌شه‌ممه‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق وه‌رگرتنی‌ ناوبراو ته‌ئید كرد.

ئیره‌ج مه‌سجێدی‌ له‌ فه‌رمانده‌كانی‌ شه‌ڕی‌ نێوان ئێران و عێراق له‌ ساڵه‌كانی‌ 60 بووه‌. ناوبراو له‌و ساڵانه‌دا به‌رپرسی ستادی‌ قه‌رارگای‌ ڕه‌مه‌زان، یه‌كه‌مین قه‌رارگای‌ سپای‌ پاسداران له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنووره‌كان بووه‌.

قه‌رارگای‌ ڕه‌مه‌زان ناوه‌ندی‌ سپای‌ قودس له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌ و پشكی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ پۆشته‌كردنی‌ سپای‌ به‌در هه‌بووه‌.

شایانی‌ باسه‌ كه‌ پێش مه‌سجێدی‌، حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر، له‌ فه‌رمانه‌كانی‌ پێشووی قه‌رارگای‌ سازه‌نده‌گی‌ خاتمولئه‌نبیا، باڵوێزی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا بووه‌.