به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 12 / 2018
بەرنامە تایبەتییەکان 15 / 12 / 2018
دیداری تایبەت15 / 12 / 2018
ژیان و خەبات15 / 12 / 2018
اخبار15 / 12 / 2018
هەواڵەکان8 / 12 / 2018
روانینی رۆژ8 / 12 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٢١٢٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١١١٢٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٠١٢٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
راگەیەندراوی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
په‌یامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی شووڕای نەتەوەیی هێزە خەباتکارەکانی ئەحواز
هه‌ڵبژارده‌
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز بەشی ٣
دیداری تایبەت - ٢٦ی سەرماوەز ، ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان میوانی بەرنامە : خاتوو شەهێن بایەزیدپوور کادری ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان
ژیان و خەبات - ژیان و خەباتی رەحمان ئیبراهیم زادە
لێدوانی بەشێک لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەبابەت ۲٦ی سەرماوەز بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
نائارامییه‌کان له‌ میسر به‌رده‌وامن 30 / 1 / 2011 موباره‌ک دوو که‌سی ئه‌منیه‌تی_نیزامیی وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیر و جێگری خۆی دیاری کرد. حوسنی موباره‌ک دوانیوه‌ڕۆی شه‌ممه9 ی رێبه‌ندان‌، عومه‌ر سوله‌یمان، سه‌رۆکی رێکخراوی هه‌و‌اڵگری و ئه‌منیه‌تی میسری وه‌کوو جێگری سه‌رکۆمار دیاری کرد. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ وه‌ها به‌رپرسایه‌تی و پله‌یه‌ک له‌ سی ساڵی رابردوودا نه‌بووه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌ حاڵێکدا که‌ ناڕازییان به‌ بێ گوێدان به‌ بڕیاری ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌ بوونی هاتووچوو هه‌روا له‌ شه‌قامه‌کاندا به‌ سه‌ر ده‌به‌ن، حوسنی موباره‌ک" ژێنراڵ ئه‌حمه‌د شه‌فیق" وه‌زیری هه‌وانه‌وه‌ردی و فه‌رمانده‌ری پێشووی هێزی هه‌وایی وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیران دیاری کرد. ژێنراڵ ئه‌حمه‌د شه‌فیق له‌ ساڵه‌کانی 1996 تا 2002 فه‌رمانده‌ری هێزی هه‌وایی میسر بوو. هه‌واڵده‌ریی ده‌وڵه‌تیی میسر رایگه‌یاند: عومه‌ر سوله‌یمان وه‌کوو جێگری سه‌رکۆمار سوێندی خواردوه‌. چه‌ند خوله‌کێک دوای ئه‌و هه‌واڵه‌ تلویزیۆنی میسر عومه‌ر سوله‌یمانی له‌ حاڵی رێوڕه‌سمی سوێند خواردندا نیشان دا. عومه‌ر سوله‌یمانی 74 ساڵه‌ که‌ له‌ زۆرێک له‌ کێشه‌ گرینگه‌کان وه‌کوو ئاشتیی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیلیه‌کان رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ روانگه‌ی خه‌ڵکه‌وه‌ به‌ یه‌کێک له‌ که‌سه‌ دیار و کاریگه‌ره‌کانی ئێستا ده‌ژمێردرێ. دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی میسر، شه‌وی هه‌ینی، حوسنی موباره‌ک سه‌رنجام له‌ ته‌له‌فزیۆندا ده‌رکه‌وت و رایگه‌یاند که‌ داوای له‌ ده‌وڵه‌ت کردوه‌ له‌ کار بکشێنه‌وه‌. موباره‌ک که‌ خه‌ڵکی ناڕازی خوازیاری له‌ سه‌رکار لاچوونی ده‌که‌ن، به‌ڵێنی ریفورمی به‌ربڵاوی سیاسی و ئابووریی دا و هاوکاتیش رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی میسری به‌ به‌شێک له‌ پیلانێک ناوبرد که‌ ئاسایش و مه‌شرووعیه‌تی نیزامی وڵاته‌که‌ی کردۆته‌ ئامانج.