به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 9 / 2018
وتەکان15 / 9 / 2018
گۆرانی کوردی 15 / 9 / 2018
خۆپێشاندان15 / 9 / 2018
وتوووێژەکان 15 / 9 / 2018
اخبار15 / 9 / 2018
هەواڵەکان1 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی هەینی ١٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٩٢٠١٨
بەرنامەی چوارشەممە ١٢٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ڕووداوی هێرشە موشەکییەکەی سەر قەڵای دێموکرات
هه‌ڵبژارده‌
نداء الی اعضاء البرلمان العراقی
ویژه‌ برنامه‌ - تبعات حملە موشکی رژیم ایران بە حزب دمکرات کردستان مهمان برنامە : آقای آسو حسن زادە معاون دبیر کل حزب دمکرات کردستان
وتووێژ لەگەڵ کاک ژیلوان حەسەنپوور کوری شەهید نەسرین حەداد و شەهید محەممەد حەسەنپوور
ڕێورەسمی کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە ئاڵمان بەشی ٢
هه‌واڵه‌کان
سویس: به‌رێوه‌چوونی خۆپیشاندانێک دژی به‌ سزای ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه‌ له‌ ئێران 30 / 1 / 2011 رۆژی شه‌‌مه‌‌ رێکه‌‌وتی٢٩.١ له‌‌ساعه‌‌ت ٢ تا ٤ی پاش نیوه‌‌رۆ له‌‌شاری زوریخ له‌‌شه‌‌‌قامی شتاوفاخر شتراسه له‌‌به‌‌رده‌‌م که‌‌لیسای شتاوفاخر وقه‌‌رباڵخ ترین‌‌شۆینی ئه‌‌‌وشاره‌‌ خۆپێشاندانێک بۆ مه‌‌حکوم کرانی ئیعدام وشکه‌‌نجه‌‌ی لاوانی کوردو ئێرانی پێک هات. ئه‌و خۆپیشاندانه‌ که‌ به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و له‌ قه‌ره‌باڵغ ترین شوێنی شاری زوریخ پێکهاتبوو سه‌ره‌تا جه‌‌مشید حوسێنی له‌‌سه‌‌ر ئه‌‌رک و وه‌‌زیفه‌‌‌ی ئه‌‌و کومیته‌‌یه‌‌ بۆ به‌شداران دوا و وێڕای سوپاسی لایه‌نه‌ ‌‌سیاسی و که‌‌سایه‌‌تییه‌کانی به‌‌شدار له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌، داوای کرد هه‌‌مومان پێکه‌‌وه‌‌ هه‌‌وڵه‌‌‌کانیان له‌م پێناوه‌دا چڕتر بکه‌‌نه‌‌وه. پاشان به‌‌ختیار عه‌‌لیار، په‌‌یامی ئه‌‌و کومیته‌یه‌ی به‌‌زمانی فارسی خۆێنده‌‌وه. ئێنجا مامۆستا عه‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی یه‌‌کی دیکه‌‌ له‌‌ ئه‌‌ندامانی ئه‌‌و کومیته‌‌یه، وێرای ده‌‌ست خۆشی له‌‌ هاوکاری و نزیک کردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری هێزه‌‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی و ئێرانی له‌ راستای مه‌‌حکومکردنی جه‌‌‌نایه‌‌‌ته‌‌کانی رژیمی کوماری ئیسلامی ده‌‌‌‌رحه‌‌‌ق به‌‌ رۆڵه‌‌کانی گه‌‌‌لی کورد و ئێرانی رایگه‌یاند که‌ هه‌‌مو لایه‌‌ک ده‌‌توانن، به‌‌هه‌‌ر بیرو بوچونێک که‌ هه‌یانه‌ له‌ خه‌‌بات دژی ریژیم و ئێعدام کردنی زیندانییه‌ سیاسییه‌کان به‌‌شداربن. دواتر بانگه‌وازی ده‌‌فته‌‌ری سیاسی سه‌باره‌ت به‌ "ده‌یه‌ی به‌ ناو فه‌جر بکه‌یه‌نه‌ ده‌یه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی دژی سزای ئێعدام" و په‌‌یامی کومیته‌‌ی سوئیسی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌‌زمانی فارسی له‌‌لایه‌‌ن به‌‌رپرسی کومیته‌‌وه‌‌ پێشکه‌‌ش کرا. له‌‌به‌‌شێک له‌‌و په‌‌یامه‌دا هاتبوو که ‌‌له‌‌سه‌‌ر راسپارده‌‌ی رێبه‌‌رایه‌‌تی حیزب وئه‌‌و هه‌وڵه‌ی که‌‌ هه‌‌موو ئه‌‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له‌‌ ده‌‌روه‌‌ وناوخۆ ده‌‌بێ بۆ هه‌‌رچی باشتر له‌‌قاودانی جه‌‌نا‌‌یه‌ته‌کانی رێژیم بیخه‌نه‌ گه‌ڕ، کومیته‌‌ی حیزب پشتیوانی خۆی وئه‌‌ندامان‌‌و دۆستانی حیزبی له‌‌ کومیته‌‌ی به‌رگری له‌‌خه‌‌باتی گه‌‌لانی ئێران راگه‌‌یاند. شایانی باسه‌‌ که‌‌ وێنه‌‌ی ‌‌‌‌ز‌‌یندانیانی سیاسی و مه‌‌د‌‌ه‌نی کورد و تراکت و نوسراوه‌‌و بانگه‌وازی ده‌‌فته‌‌ری سیاسی حیزب که ‌‌له‌‌ لایه‌‌ن کومیته‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ی حیزبی ‌‌دێموکراتی کوردستان ئاماده‌‌کرابوون له‌‌نێو به‌‌شداربووان دا بڵاوکرایه‌وه‌. پێویسته‌ بگوترێ که‌ ئه‌م حیزب و لایه‌نانه‌ په‌یامی خۆیان پێشکه‌ش کرد: کومیته‌‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان کومیته‌‌ی سوئیسی کومه‌‌ڵه‌‌ی شۆرشگێری زه‌‌حمه‌‌تکێشانی کوردستانی ئێران رێکخراوی چاک رێکخراوی فیدایانی خه‌‌ڵکی ئێران کانونی دێموکراتیکی په‌‌نابه‌‌رانی ئێران