به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 9 / 2018
وتەکان15 / 9 / 2018
گۆرانی کوردی 15 / 9 / 2018
خۆپێشاندان15 / 9 / 2018
وتوووێژەکان 15 / 9 / 2018
اخبار15 / 9 / 2018
هەواڵەکان1 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی شەممە ١٥٠٩٢٠١٨
بەرنامەی هەینی ١٤٠٩٢٠١٨
بەرنامەی پێنج شەممە ١٣٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ڕووداوی هێرشە موشەکییەکەی سەر قەڵای دێموکرات
هه‌ڵبژارده‌
دیدگاە روز - جنایتی دیگر بر پیشانی رژیم جنایت‌پیشەی جمهوری اسلامی
دیداری تایبەت - کاردانەوەی میدیا خاریجیەکان لەسەر مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات میوانی بەرنامە : کاک محەممەد خادمیانی چالاکی سیاسی و چاوەدیری میدیایی -کانادا
کۆمسای - مووشە کبارانی قەڵای دێموکرات
کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە نۆروێژ بەشی ١
هه‌واڵه‌کان
رێوڕەسمى یادى 65 ساڵەى دامەزرانى کۆمارى کوردستان له‌ پاریس 31 / 1 / 2011 رۆژى شەممە 9 ى رێبەندان کۆمیتەى حیزبى دێموکراتى کوردستان لە پاریس رێوڕەسمێکى بە بۆنەى جێژنى 65 ساڵەى دامەزرانى کۆمارى کوردستان بەڕێوە برد. رێوڕەسمەکە کاتژمێر 8 ى دوانیوەڕۆ بە کاتى پاریس و بە بەشداریى ئەندامانى حیزب و ژمارەیەکى بەرچاو میوان لە پارچە جیاجیاکانى کوردستان بەڕێوەچوو. رێوڕەسمەکە بە سروودى نەتەوایەتیى ئەى رەقیب دەستى پێکردو ئامادەبووان بۆ رێزگرتن لە یادى شەهیدانى رێگاى رزگاریى کورد و کوردستان دەقیقەیەک بێدەنگیان راگرت. پاشان مەسعود رەواندووست، سەرپەرەستى کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات له‌ فه‌رانسه‌ وێڕاى بەخێرهاتنى بەشداربووان چەند وتەیەکى لە پێوەندى لەگەڵ کۆمارى کوردستان و هەروەها هەلومەرجى ئەمڕۆى خەبات و بارودۆخی سیاسیی ئێران وکوردستانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. رەواندووست لە قسەکانى‌دا ئاماژەى بە بەهێزبوونى هەستى باوەڕبەخۆبوون وەک یەکێک لە دەسکەوتە مەعنەوییەکانى کۆمار بۆ گەلى کورد کرد و رایگەیاند کە دامەزراندنى کۆمارێکى دێموکراتیک و پێشکەوتووى وەک کۆمارى کوردستان کە تەنانەت دواى 65 سال لە رووخانى هێشتا نموونەى لە ئێران و هیچکام لە وڵاتانى دەورووبەرى نەبینراوە. ناوبراو لە درێژەى قسەکانى‌دا ئاماژەى بە هەلومەرجى نالەبارى زیندانیانى سیاسى لە زیندانەکانى رێژیم دا کرد و دەرکردنى حوکمى ئێعدام بۆ رۆڵەکانى گەلى کوردى مەحکووم کرد و به‌ ئاماژه‌ به‌ دەستپێشخەریى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دێموکراتى کوردستان لە دیارى کردنى دەیەى بەناو فەجر بۆ دەیەى بەربەرەکانى لەگەل سزاى ئێعدام رایگەیاند کە دەبێ بە هەمووان هەول بدەن رێژیمى کۆمارى ئیسلامى لە بەڕێوەبردنى ئەم جینایەتانە ریسوا بکەین و رێگە نەدەین رێژیم چى‌دى رۆڵەکانى ئەم نیشتمانە ئاوا بە ئاسانى بەڕێتە ژێر پەتى سێدارە. لە درێژەى رێوڕەسمەکەدا پەیامى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دێموکراتى کوردستان بە بۆنەى 65 ساڵەى دامەزرانى کۆمارى کوردستان لە لایەن ئارەش زەمانى‌یەوە خوێندرایەوە. دواتر لە درێژەى بەرنامەکەدا چەند گۆرانییەک لە لایەن چەند هونەرمەند و دەنگخۆشى بەشدار لە جێژنەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. کۆتایی هێنەرى بەرنامەکانیش شایى و هەڵپەرکێى بەشداربووان کە تا کاتژمێر 12ى شەوى خایاند.