به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان15 / 9 / 2018
وتەکان15 / 9 / 2018
گۆرانی کوردی 15 / 9 / 2018
خۆپێشاندان15 / 9 / 2018
وتوووێژەکان 15 / 9 / 2018
اخبار15 / 9 / 2018
هەواڵەکان1 / 9 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامەی چوار شەممە ١٩٠٩٢٠١٨
بەرنامەی سێ شەممە ١٨٠٩٢٠١٨
بەرنامەی دوو شەممە ١٧٠٩٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای ڕووداوی هێرشە موشەکییەکەی سەر قەڵای دێموکرات
هه‌ڵبژارده‌
دیدگاە روز - جنایتی دیگر بر پیشانی رژیم جنایت‌پیشەی جمهوری اسلامی
دیداری تایبەت - کاردانەوەی میدیا خاریجیەکان لەسەر مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات میوانی بەرنامە : کاک محەممەد خادمیانی چالاکی سیاسی و چاوەدیری میدیایی -کانادا
کۆمسای - مووشە کبارانی قەڵای دێموکرات
کۆریادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە نۆروێژ بەشی ١
هه‌واڵه‌کان
به‌شداری به‌رچاوی خه‌ڵک له‌ به‌خاکسپاردنی موهەندیس حوسه‌ین قاسملوو 6 / 2 / 2011 رۆژی هەینی ١٣ی رێبەندان بە بەشداریی سەدان کەس لە خزمان و نیزیکانی بنەماڵەی قاسملوو و خەڵکی ناوچەی ورمێ، تەرمی موهەندیس حوسه‌ین قاسملوو، کەسایەتی بە ناوبانگی ناوچەکە لە گوندی قاسملووی نیزیک شاری ورمێ بە خاک سپێردرا و به‌پێی زانیارییه‌کان بۆ ماوەی سێ رۆژ کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی لە دوو مزگەوت دا لە شاری ورمێ بەڕێوە دەچێ. رۆژهه‌ڵات تایمز بڵاویکردۆته‌وه‌ که‌ خەڵکێکی زۆر لە ناوچه‌ی ورمێ و شارەکانی دیکەی کوردستانیش لە رێورەسمی بە خاکسپاردن و کۆڕی پرسە و سەرەخۆشیی موهەندیس حوسه‌ین قاسملوودا بەشداریی کردووە. موهەندیس حسین قاسملوو ساڵی ١٣٠٠ی هەتاوی لە ئاوایی قاسملووی نیزیک شاری ورمێ چاوی بە دنیا هەڵێنا. خوێندنی لە شارەکانی ورمێ، تاران و تورکیە تەواو کرد و پاشان وەک موهەندیسی میعماری دەستی بە کار کرد. ساڵی ١٩٦١ی زایینی بە مەبەستی چارەسەریی نەخۆشیی کچەکەی، چوو بۆ وڵاتی ئاڵمان و بۆ ماوەی چەند ساڵ لەو وڵاتە نیشتەجێ بوو و پاشان گەڕاوەته‌وه‌ بۆ کوردستان. شایانی باسه‌ که‌ بە دوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی لە ئێران، خوالێخۆشبوو کەوتە ژێر گوشاری هێزە ئەمنیەتیەکان و ناچار بوو زێدو نیشتمانی خۆی جێ بێڵێ و بۆ جارێکی تر لە وڵاتی ئاڵمان گیرسایەوە. دوای ماوەیەک مانەوە لە ئاڵمان، سەرلەنوێ گەڕایەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان. لە گەڵ گەڕانەوەی دەستبەجێ لە لایەن دەزگا ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرا و نیزیک بە ٥ ساڵ، واتە بۆ ماوەی ١١١١ رۆژ لە زیندان دا راگیرا. موهەندیس حوسه‌ین قاسملوو دوای ئازاد بوون لە زیندان، گەڕایەوە بۆ شاری ورمێ تا دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی هه‌ر له‌وێ ژیا. رۆحی شادو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێ.