به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان11 / 11 / 2017
روانینی رۆژ11 / 11 / 2017
اخبار11 / 11 / 2017
هەواڵەکان4 / 11 / 2017
به‌رنامه‌ی تایبه‌ت4 / 11 / 2017
ژیان و خەبات4 / 11 / 2017
اخبار4 / 11 / 2017
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی هەینی ١٧/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٦/١١/٢٠١٧
بەرنامە ی چوار شەممە ١٥/١١/٢٠١٧
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
پەیامی ماتەمینی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی خاتوو زەینەب شەڕەفکەندی
سوپاس و پێزانین بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەوەزی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەتان بۆ بەدەنگەوەچوونی بوومەلەرزەلێدراوان جێگای شانازییە
هه‌ڵبژارده‌
سوپاس و پێزانین بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرەوەزی نەتەوەیی و مرۆڤدۆستانەتان بۆ بەدەنگەوەچوونی بوومەلەرزەلێدراوان جێگای شانازییە
روانینی رۆژ - بوومەلەرزەکەی کرماشان و شانازی و سەروەریی نەتەوەییمان
پرسی رۆژ - میوانانی بەرنامە : کاک قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک و کاک خوسرەومرادی جالاکی مەدەنی
پرسی رۆژ - میوانی بەرنامە : حوسێن سەفامەنیش / هونەرمەند
هه‌واڵه‌کان
خوێندکارێکی کورد لە مافی خوێندنی کارناسی باڵا بێبەری کرا 11 / 9 / 2017

خوێندکارێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان بە بیانووی ئەستیرەداربوونی کارنامەکەی لە مافی خوێندن لە ئاستی کارناسی باڵا بێبەری کرا.

فەرهاد شەفیع زادە خەڵکی شاری مەریوان و خوێندکاری زانکۆی شاری تەورێز بە بیانووی ئەستێرەداربوونی کارنامەکەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان و حەراسەتی زانکۆی شاری تەورێز، ڕێگریان لە درێژەپێدانی خوێندنی ئەو خوێندکارە کوردە کردوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، فەرهاد شەفیع زادە پاش سەردانی بۆ "سازمان سنجش " لەلایەن بەرپرسانی ئەو ئیدارەوە پێیان راگەیاندووە، ناوەندەکانی حەراسەتی زانکۆ و ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دژایەتی خۆیان لەگەڵ درێژپێدانی خوێندنی ئەو خوێندکارە کوردە دەربڕیوە.

هەروەها فەرهاد شەفیع زادە لە تاقیکاری کارناسی باڵای ئەمساڵ بە دەرەجەی "٥٧" لە بەشی فەلسەفەی ڕۆژئاوا لە زانکۆی تەورێز قەبووڵ بووە، بەڵام ئەو دوو ناوەندە لە درێژەپێدانی خوێندن ڕێگریان کردووە.

پێشتریش، فەرهاد شەفیع زادە لە ٢٠ی خەرمانانی ساڵی٩٣ ، لە شاری مەریوان بەتۆمەتی "شێواندنی ڕای گشتی و ڕەخنە گرتن لە کەسایەتییە سیاسییەکانی وڵات" لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو.

شایانی باسە فەرهاد شەفیع‏زادە ئەندامی شوورای ناوەندیی کانوونی فەرهەنگی _ کۆمەڵایەتیی زاگرۆس و ئەندامی دەستەی نووسەرانی بڵاوڤۆکی "ئاستانە" بووە کە لەلایەن حەراسەتی زانکۆی تەورێزەوە بە دوو تێرم هەڵپەساردن لە خوێندن وێڕای ڕەچاو نەکردنی ساڵەکانی خوێندن، و هەروەها بێبەش کردنی لە خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی تا کۆتایی خوێندنەکەی مەحکوم کرابوو.