به‌رنامه‌کانی روژ
شه‌ممه‌
هەواڵەکان13 / 1 / 2018
روانینی رۆژ13 / 1 / 2018
تەوار13 / 1 / 2018
اخبار13 / 1 / 2018
یاده‌ وه‌رییه‌کان13 / 1 / 2018
هەواڵەکان6 / 1 / 2018
خۆپێشاندان6 / 1 / 2018
یه‌ک شه‌ممه‌
دوو شه‌ممه‌
سێ شه‌ممه‌
چوار شه‌ممه‌
پێنج شه‌ممه‌
هه‌ینی
رادیۆ دەنگی کوردستان
بەرنامە ی پێنج شەممە ١٨/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی چوار شەممە ١٧/٠١/٢٠١٨
بەرنامە ی سێ شەممە ١٦/٠١/٢٠١٨
بڵاوکراوه‌کان
به‌یاننــــــا‌مه‌و راگه‌یه‌نراو
بانگەواز :مەهێڵن کۆماری ئیسلامی ئێران، چی دیکە گیانی خۆپێشاندەرە بەندکراوان بستێنێ
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندی خۆپێشاندانەکان لە ئێران
هه‌ڵبژارده‌
کاوش - فروپاشی اجتماعی واقتصادی جامعە منجر بە فروپاشی سیاسی
درگذشت رادمردی بی بدیل و فرازهایی از زندگی وی
دیداری تایبەتی کورد کاناڵ لە گەڵ سکرتێری گیشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
کاروانی شەهیدان
هه‌واڵه‌کان
نووسەرێک و هونەرمەندێکی کورد، کۆچی‌دواییان کرد 11 / 9 / 2017

نووسەر و وەرگێڕێکی کوردی خەڵکی دەڤەری ورمێ و هونەرمەندێکی خەڵکی مەهاباد کۆچی دوایییان کرد.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان ڕۆژی یەکشەممە سەید حوسێن موسلێح‌زادە گیلانی، ناسراو بە "کاروان کۆچەر" نووسەر، وەرگێڕ و ڕەخنەگری ئەدەبیی خەڵکی گوندی "ژاراوا"ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ کۆچی دوایی کرد.

کاروان کۆچەر، یەکێک لە نووسەرە ناسراو و دیارەکانی دەڤەری ورمێ بوو کە جێ پەنجەی دیارە و سەرقاڵی نووسین و وەرگێڕان و کاری ئەدەبی بووە.

هەندێک لە بەرەهەمەکانی بریتین لە: "وەرگێڕانی ڕۆمانێکی دکتۆر ئیبراهیم یوونسی بۆ سەر زمانی کوردی، هاوکات ڕۆمانی "ئەوکاتەی ماسییەکان توونی دەبن" بەرهەمی حەلیم یووسف، نووسەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێراوە. لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردی و فارسییەکاندا چەندین بابەت و وتاری بڵاو کردووەتەوە کە "ڕێپۆرتاژەکانی شەمزینان" یەک لەوانەیە.

هەر لەو پێوەندییەدا و لە هەواڵێکی دیکەدا لە هەمان ڕۆژدا جەلال جەهانگیری، هونەرمەندی کوردی خەڵکی مەهاباد و دەورگێڕی دەنگی "شرێک" لە فلیم کارتۆنی شرێکدا، لە تەمەنی 45 ساڵیدا و بەهۆی وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.

جەلال جەهانگیری، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەری کورد و کارمەندی رادیو- تلویزیونی مەهاباد بووە کە هەمیشە خەمی کوردی لە دڵدا بوو و هەوڵی بۆ دەدا، لە کاتێکدا کە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی لە مەهاباد، ئیزنی کاری چالاکانە بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی نەدەدا، جەلال جەهانگیری و چەند هونەرمەندێکی دیکەی هاوڕێی، چەند زنجیرە کارتۆنێکی بەرچاویان بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە.